له بیابانه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار شه‌ش سه‌ركرده‌ى گه‌وره‌ى داعش لەلایەن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی و ده‌زگاى دژه تیرۆری عێراق كوژران.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ى ئه‌یلوولى 2024) ڕایگه‌یاند: "دواى هه‌وڵێكی زۆرى هێزه‌كانمان و به‌هاوكارى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی و ده‌زگاى دژه تیرۆری عێراق، توانیمان ئۆپه‌راسیۆنێكى ئه‌منى و سه‌ربازى له بیابانه‌كانى ئه‌نبار به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام بده‌ین".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه له 29ى ئابی 2024 له بیابانه‌كانى ئه‌نبار، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه و توانیویانه ده‌ستیش بگرن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ى داعشدا.
هه‌روه‌ها هاتووه: "دواى ئه‌وه‌ى لاشه‌ى كوژراوه‌كانمان هه‌ڵگرته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن و لاپ‌تۆپ و كۆمپیوته‌ر، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و ئه‌نجامى پشكنینی (DNA)، دڵنیابووینه‌وه له‌وه‌ى كوژراوه‌كان سه‌رجه‌میان سه‌ركرده‌ى هێڵی یه‌كه‌م و ئه‌میری داعشن".
كوژراوه‌كان بریتین له:
١. احمد حامد حسین عبد الجلیل زوین، ناسراو به (ابو صدیق) و (ابو مسلم) - جێگرى والی عێراق.
٢. عمر بن سویح بن سالم قاره، ناسراو به (ابو علی التونسی) - ئه‌میری پیشه‌سازى و پێشخستنى كه‌رتى كیمیاوى .
٣. سعد محمد ناصر، ناسراو به (ابو همام) - والی ئه‌نبار.
٤. معمر مهدی خلف حسین، ناسراو به (ابو عبد جنوب) یان (ابو عبد الرحمن) - والی باشوور.
٥. علی رباح رجا، ناسراو به (وقاص) - به‌رپرسی تایبه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى (ابو مسلم) و به‌رپرسی دۆسیه‌ی دارایی و ئابوورى ویلایه‌تی ئه‌نبار.
٦. شاكر عبود هرات، ناسراو به (شاكر النجدی) - ئه‌میری سه‌ربازى ویلایه‌تی ئه‌نبار.