ئهندامێكی پێشووتری ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی ئاماژه بهوه دهكات، بههۆی دزی و قاچاخچێتی و هاوردەكردنی نایاساییانەی کەلوپەلی ماوەبهسهرچوو لە دەروازەكانی سنووری سلێمانییەوە، زیانێكی زۆر بەر داهاتەكانی هەرێمی كوردستان كەوتووە. میدیای فەرمیی یەكێتی، بە پشتبەستن بە هەواڵی ماڵپەڕی (شەفافییەت)ی قوباد تاڵەبانی، كە بۆ پەردەپۆشكردنی تاڵانكردنی داهاتەكانی سلێمانی دانراوە، هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەكات، كە داهاتی سلێمانی لە ساڵی 2024دا زیاتر لە 310 ملیار دینار كەمی كردووە، بە بەراورد بە داهاتی هەمان دەڤەر بۆ ساڵی 2023.ئەمەش لەكاتێكدایە، كە یەكێتی لە ساڵی 2023شدا پارەیەكی زۆری لە داهاتی سلێمانی تاڵان كردبوو. لەمبارەیەوە، هۆشیار سدیق ئهفهندی، ئەندامی پێشووتری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "قاچاخچێتی و بازرگانیی نایاسایی یەكێتی زیانێكی زۆر گەورەی بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیاندووە، دهبوو ساڵی رابردوو بهلایهنی كهمهوه داهاتی سلێمانی نزیكهی 750 ملیار دیناری بۆ خهزێنهی حكوومهت بگهڕێنرایهتهوه، بهڵام نهك نهگهڕێنراوهتهوه، بگره 310 ملیار دینار كهمی كردووه، ئهمه كێ لێی بهرپرسیاره؟ ئهو ههموو دزی و هێنانی کەلوپەلی قاچاخ و كردنهوهی هێڵی تایبهت لهدهرهوهی رێنمایی حكوومهت و گهڕاندنهوهی پارهی داهاتی سلێمانی بۆ خهزێنهی حزب، ههمووی بارگرانییه لهسهر حكوومهت و شارهكهش دروست كردووه، بهشێكی زۆری پرۆژهكانی سلێمانی لهسهر داهاتی سلێمانی كراون، كهچی چونكه پارهكهی دزراوه، پرۆژهكانیش راگیراون، ئێ باشه ئهمه دهرفهته حكوومهت بڕیاری داوه لهسهر داهاتی سلێمانی چهندین پرۆژه بكرێت، یانی پارهكه ههر دهدزن، مهیگهڕێننهوه بۆ حكوومهت و لە پڕۆژە بۆ شارەکە خهرجی بكهن. گوتیشی: "لهسهر داهاتی سلێمانییش ئەگەر لە ساڵی 2022دا یەكێتی 500 ملیار دیناری لە داهاتی سلێمانی بردبێت، ئەوا لە ساڵی 2023دا 310 ملیاری دیكەشیان زیاتر لە پێشتر بردووە و بەم جۆرە قاچاخچێتی و تاڵانییەكانی یەكێتی زەرەرێكی خەیاڵییان بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان گەیاندووە، كە ناكرێت داهاتی سلێمانی لە لایەن یەكێتییەوە ببرێت، كەچی داهاتی شوێنەكانی دیکە بۆ بەكارخستنی پرۆژەكانی سلێمانی خەرج بكرێ، چونكە ئەسڵ وایە، كە هەر شوێنەی داهاتەكەی خۆی سەرەتا لە پڕۆژەکانی خۆی خەرج بكرێت.
لە قوشتەپە عەلوەیەكی هاوچەرخی گەورە دەكرێتەوە، قایمقامی شارۆچكەكەش دەڵێت: بازاڕی سەوزە و میوە دەبێتە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیجییەكانی سنووری قەزای قوشتەپە. بژار مەلا خدر قایمقامی قوشتەپە، لەگەڵ بازرگانان و خاوەن دوكانەكانی عەلوەی هاوچەرخ و بەشێك لە جووتیارانی سنوورەكە كۆ بوویەوە. قایمقامییەتی قوشتەپە بڵاوی كردەوە، ئامادەكاری بۆ كردنەوەی عەلوەی هاوچەرخی سەوزە و میوە "ڤیا بازاڕ" دەكرێ. قایمقامییەتی قوشتەپە ئاماژەی بەوەش داوە، بازاڕی سەوزە و میوە دەبێتە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیجییەكانی سنووریی قەزای قوشتەپە. باسی لەوەش كردووە، چەندان پڕۆژەی تری گەورە لەو سنوورە كراونەتەوە و ڕاستەوخۆ بازرگانیی هەموو شارەكانی خوارووی عێراق و وڵاتانی درواسێ بەیەكەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش سوودێكی گرنگ بە دانیشتووان و ئابووریی هەرێمی كوردستان بە گشتی دەگەیەنێت لەم ڕووەوە.زار خورشید بەرپرسی كارگێڕی عەلوەی ڕاگەیاند: عەلوەكە بەستانداردی نوێ و سەردەمییانە دروست كراوە، ساردكەرەوە و گەرمكەرەوەی تێدایە، دەبێتە جێگرەوەی عەلوەی هەولێر.! عەلوەی قوشتەپە لەسەر ڕووبەری 47 دۆنم زەوی دروست كراوە، 119 هۆڵی گەورە تێدایە. تێچووی عەلوەكە 22 ملیۆن دۆلارە، عەلوەكە لەلایەن كەرتی تایبەت بە پاڵپشتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست كراوە.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا بۆ مووچەی مانگی 12، شاندێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە، وەزارەتەكەش دەڵێت: لە هەوڵی چارەسەركردنداین. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، تا ئێوارەی رۆژی پێنجشەم، وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی ناردنی 441 ملیار دینارەكەی بوو، تا ئەوكاتە وەزارەتەكە رای گەیاندبوو، بەگەیشتنی پارەكە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكەین. وەزارەتی دارایی دەڵێت: بەڵام پارەكە لە ئێوارەیەكی درەنگی پێنجشەم لە نێوان سەعات پێنج بۆ شەش گەیشت، بەو پێیەی حیسابەكە تەنیا لە رۆژانی دەوام و لە سەعات هەشتی بەیانی بۆ شەشی ئێوارە دەتوانرێت مامەڵەی پێوە بكرێت، بۆیە ناچار بووین لە درەنگانێكی شەودا لیستەكە رابگەیەنین. وەزارەتی دارایی هەرێم رای گەیاند، فریای راكێشانی پارەكە نەكەوتین، بەڵام دڵنیا بووین كە پارەكە خراوەتە سەر حیسابەكەمان، بۆیە هەرزوو لیستی مووچەی مانگی 11مان راگەیاند و سبەی یەكشەم دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت. هاوكات لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی رای گەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ هێنانی مووچەی مانگی 12، سەردانی بەغدا بكات و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ مووچەی مانگی 12 بدۆزرێتەوە.
پێشبینییهكانی رهوشی كهش و ههوای ئهمڕۆ و سبهی یهكشهممه راگهیهندرا. بهرێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ شهممه 4ی1ی2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور، پلهكانی گهرماش نزم دهبێتهوه بە(1- 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. ئاماژه بهوهش كراوه، سبهی یهكشهممه 5ی1ی2025،ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بە تایبەتی لە ناوچەشاخاویەکان، هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان. كهشناسی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهش داوه، پلهكانی گهرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:هەولێر: 15 پلەى سیلیزىسلێمانی: 14 پلەى سیلیزىدهۆک: 14 پلەى سیلیزىکەرکوک: 16 پلەى سیلیزىهەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزىزاخۆ: 15 پلەى سیلیزىحاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزىسۆران :12 پلەى سیلیزىگەرمیان:17 پلەى سیلیزى
ئەمڕۆ هەینی 1/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە پێگەیشت و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کرد. لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە. هەروەها جەختیان لە پێویستیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و ڕۆڵی گرنگی هەرێم لە برەودان بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
ڕێژەی 17.5%ـی خەڵكی عێراق هەژارن توێژەرێكی كاروباری ئابووری ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی هەژاری لە عێراق 17.6% ە و، ڕێژەی بێكاریش 14.4% ــە. جەلیل لامی، ئابووریناسی ناسراوی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، ڕێژەی هەژاری و بێكاری کاری لەسەر کراوە و ساڵی 2024 ڕێژەی هەژاری لە عێراق بووە بە 17.6%. دەشڵێت:'' ڕێژەی بێكاری بووە بە 14.4% .
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “حکومەتی فیدراڵ پێشێلی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادە نییە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو خۆی بنێرێت”. دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان: سەرەڕای مافی دەستووری و بوونی یاسای بوودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی تری عێراق و بەدەرکردنی لەهەر کێشە و گرفتێکی تر، هاوکات بوونی تەرخانکراوی پێویست لە خشتەکانی یاسای بوودجە بەراورد بەو تەمویلەی وەزارەتی دارایی عێراق ناردوویەتی و ڕێکكەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بۆ خەرجکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران تا کۆتایی ساڵی( ٢٠٢٤ )، بەڵام حکومەتی فیدراڵ پێشێلی مافە دەستوریەکانی خەلکی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادە نییە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بنێرێت. ١- کۆی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان لەهەردوو بڕگەی ( تعویضات الموضفین ) و ( الرواتب التقاعدیة و الرعایة الاجتماعیة ) بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بریتیی بووە لە ( ١١،٥٧٦،٥٢١،٣٣٥،٠٠٠) یانزە ترلیۆن و پێنجسەد و حەفتا و شەش ملیار و پێنجسەد و بیست و یەک ملیۆن و سێسەد و سی و پێنج هەزار دینار، هەرچەندە پێویستی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی ( ١٢،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) نزیکەی دوانزە ترلیۆن دیناربووە و هەوڵمانداوە لە ڕێی ( المناقلة ) وە ئەو کورتهێنانە پڕ بکەینەوە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بۆ تێکڕای ساڵەکە تەنها (١٠،٧٥٢،٥٨٢،٥٥٨،٤٨٠) دە ترلیۆن و حەوتسەد و پەنجا و دوو ملیار و پێنج سەدو هەشتا و هەشتاو دوو ملیۆن و پێنج سەدو پەنجاو هەشت هەزار و چوار سەدو هەشتا دینار خەرج کراوە ، بڕی ( ٨٢٣،٩٣٨،٧٧٦،٧٢٠ ) هەشتسەد و بیست و سێ ملیار و نۆ سەدو سی و هەشت ملیۆن و حەوت سەدو حەفتاو شەش هەزارو حەوت سەدو بیست دینار لە تەرخانکراوی هەرێم بۆ مووچە ماوەتەوەو خەرج نەکراوە، حکومەتی فیدراڵی دەیەوێت فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکاتە قوربانی کێشەکانی خۆی و بەبیانووی نەمانی تەرخانکراو و کەمی سیولەی نەقدی ئەمساڵیش مووچەیەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدات. ٢- سەبارەت بە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤، هەندێک کەس و لایەن بەناشارەزایی قسەی لەسەر دەکەن و کردوویانە بەکەرەستەی مزایەدە ، لەمانگی ئایارەوە کە هەردوو بەڕێزان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەرشێوازی ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕێکەوتن بۆ ماوەی پێنج مانگ دوابەدوای یەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی نێردراوە کەبڕەکەی ( ٣٩٩،١٦٨،٩٦١،٠٠٠ ) سێسەد و نەوەد و نۆ ملیار و سەد و شەست و هەشت ملیۆن و نۆسەد و شەست و یەک هەزار دینار بووە، تا ئەو کاتەی کورتهێنانی گەورە بۆ دابەشکردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی عێراقەوە دروست کراو بەناچاری بە داهاتی ناوخۆ پڕ کرایەوە. لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ تا مانگی تشرینی یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناچاری نزیکەی ( ٩٦٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) نۆسەد و شەست ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی ئەو مانگانە تەرخان کردووە کە وەزارەتی دارایی عێراق هەرجارەی بەبیانوویەک بڕیویەتی. ئەوەی لە داهاتی ناوخۆ ماوەتەوە، بەشی زۆری بۆ خەرجی بەکاربردن بەکارهاتووە کە مانگانە زیاترە لە ( ١٦٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەد و شەست ملیار دینار کە بۆ ساڵەکە دەکاتە نزیکەی دوو ترلیۆن دینار، ( بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان وەک خزمەتگوزاری تەندروستی وپەروەردەو خوێندنی باڵاو کارەباو پاکردنەوەو ئاو و هەموو ئەو سێکتەرانەی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن). ئەوە جگە لەخەرجی ئەو پرۆژانەی حکومەتی هەرێم لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجامی دەدات، کە سەرجەمیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە بەهۆی ئەوەی چەند ساڵێکە حکومەتی فیدراڵی یەک دیناری بۆ پرۆژەکان نەناردووە. لەمانگی تەموزەوە بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق لەهەرێم جێبەجێ کراوە و دادگای فیدراڵی عێراق حکومەتی فیدراڵی پابەند کردووە بەدابینی کردنی ئەو شایستەیەی لە هاوتاکردنی مووچەکانیان دروست بووە کە مانگانە نزیکەی ( ٦٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) شەست ملیار دینار تەموویلەکەی زیادی کردووە بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق یەک دیناری بۆ خەرج نەکردون و بڕیاری دادگای فیدراڵیان جێبەجێ نەکردوووە، ئەو تەموویلە زیادەیە لە داهاتی ناوخۆ دابین کراوە، ئەوە سەرەڕای تەموویلی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دوای ئەوەی لە وانەبێژیەوە کران بە گرێبەست کە سەرجەمی مووچەکەیان لە داهاتی ناوخۆیەو مانگانە نزیکەی ( ٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) بیست ملیار دینارە. ٣-بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەم ( ١٠ ) وەک وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوای تەموویل کردنی بڕی ( ٩٩٩،١٢٤،٣٢٩،٠٠٠ ) نۆسەد و نەوەد و نۆ ملیار و سەد و بیست و چوار ملیۆن و سێسەد و بیست و نۆ هەزار دینارمان کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەنها (٧٦٠،٢٦٢،٠٠٠،٠٠٠) حەوتسەد و شەست ملیار و دووسەد و شەست و دوو ملیۆن دیناری ناردووە، بەو شێوەیەش نزیکەی ( ٢٣٩،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) دووسەد و سی و نۆ ملیار دینار کورتهێنانی هەبووە و لەداهاتی ناوخۆ پڕ کراوەتەوە، بۆ مووچەی مانگی یانزە بەپێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە پێویستمان بەنزیکەی یەک ترلیۆن دینار بووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنها ( ٦٣١،٣٣٥،٠٠٠،٠٠٠) شەشسەد و سی و یەك ملیار و سێ سەدو سی و پێنج ملیاری ناردووە، بۆ مووچەی مانگی دوانزە پێویستمان بە نزیکەی یەک ترلیۆن دینار بووە بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنها بڕیاری لەسەر خەرجکردنی تەنها ( ٤٤١،٤٩٣،٠٠٠،٠٠٠ ) چوارسەد و چل و یەک ملیار و چوار سەدو نەوەدو سێ ملیۆن دینار داوە، واتە بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆی سێ ترلیۆن دینار تەنها ( ١،٨٣٣،٠٩٠،٠٠٠،٠٠٠ ) یەک ترلیۆن و هەشت سەدو سی و سێ ملیارو نەوەد ملیۆن دیناری ناردووە بەوەش نزیکەی ( ١،١٦٧،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) یەك ترلیۆن و سەد و شەست و حەوت ملیار دیناری لە تەمویلی مووچەی هەر سێ مانگەکە بڕیوە. لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی لەم هەفتەیە بڕیاری لەسەردراوە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یانزە دەکرێت، وەک وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم سورین لەسەر بەدەستهێنانی مووچەی مانگی دوانزە، کە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە دابینی بکات. لەماوەی چەند مانگی ڕابردووشدا وەک وەزارەتی دارایی سەرجەم تێبینی و کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەمان چارەسەر کردووە و تیمە تەکنیکیەکانمان بەردەوام لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵ بوون تا هیچ بیانوویەک بەدەست حکومەتی فیدراڵەوە نەمێنیت بۆ نەناردن و دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. لە دواین کۆبوونەوەی شاندی هەردوو وەزارەت کە ڕۆژی ١٢/١٥ لە بەغداد بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا کە تەموویلی مانگی دوانزە و ئەو بڕەی بۆ مانگی یانزە پێویستە چارەسەر بکات. لەگەڵ ئەوەی چەند تەرخانکراوێکمان لە پشکی هەرێم لە یاسای بوودجە هەیە و بەپێی یاسا دەتوانین گواستنەوە ( المناقلة ) ی پێ بکەین بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، بەڵام دوای چەندین بڕیار بۆ گواستنەوەی بڕی ( ٤٣٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) چوارسەد و سی ملیار بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ بەڵام کێشەی نوێ بۆ جێبەجێکردنی دروست کرا. لەلایەکی ترەوە بوونی مادەی ( ٦٠ ) لەیاسای بوودجەی عێراق دەسەڵات دەدات بەسەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە ئەگەر تەرخانکراویشی نەمابێت، لەبەرئەوەی بابەتی مووچە گرنگ و تایبەتە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەژیان و قووتی خەڵکەوە هەیە. بەپێی دواین ڕاپۆرتی تیمی تەکنیکی هاوبەشی هەردوولا کە ماوەی هەفتەیەک لەهەرێمی کوردستان بوون بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگەکانی ( یەک تا یانزە ) دەرکەوت سەرجەم ڕاپۆرتەکان هاوتای ئەو ڕاپۆرتانەن کە پێشتر مانگانە هەرێمی کوردستان ناردوویەتی.
سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیەی نیو ئۆرلیانز دەکەم. دەشڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیان و خێزانەکانیان و گەلی ئەمەریکا دەردەبڕێت. مەسرور بارزانی نووسیویەتی: گەلی ئێمە قوربانیی زۆر داوە لە شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها تیرۆر تاوەکوو ئێستاش هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان.
ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا سایبەرترۆک لەبەردەم هۆتێلی لوکس ترامپ لە لاس ڤێگاس تەقییەوە ئەمڕۆ چوارشەممە (1/1/2025) میدیاکانی ئەمەریکا رایانگەیاند: ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا سایبەرترۆک لە بەردەم هۆتێلی لوکس ترامپ لە شاری لاس ڤێگاس تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوكەڵێكی زۆر دروستبوە. ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە، هۆتێلەكەی ترامپ لە لاس ڤێگاس چۆڵ کراوە. میدیا ئەمەریكییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەدەم روداوەكە چون وراگرەكەیان كۆنترۆڵ كردوە.
لەسەر ئاستی جیهان هیندستان زۆرترین و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، عێراق دووەم زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە.تۆڕی "عێراق ئۆبزێرڤەر" بڵاوی کردووەتەوە، لە عێراق 15 ملیۆن و 400 هەزار کەس تۆڕی کۆمەڵایەتیی سناپچات بەکار دەهێنن، بەمەش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق دووەم زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە.بە گوێرەی ئەو تۆڕە، عێراق لە دوای سعوودییە لە جیهانی عەرەبی زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە، هەروەها میسر لە دوای عێراق پلەی سێیەمی گرتووە.لەسەر ئاستی جیهانیش، هیندستان بە 144 ملیۆن بەکارهێنەر، زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە. ژێدەرK24
لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا لەسەر منداڵ شەڕ روویدا و بەو هۆیەوە 6 کەس کوژران و برینداربوون. پۆلیس دەڵێت، 13 کەسیان دەستگیرکردووە. شەڕەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025 لە ناوچەی حوسێنییە لە شاری بەغدا روویدا. بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، "شەڕەکە لەسەر منداڵ دروستبووە و لە ئەنجامدا 4 کەس کوژراون و دوو کەسی دیکە برینداربوون". عامر داوود فەیلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لە بەغدا و ناوچەکانی دیکەی عێراق رووداوی لەم شێوەیە دووبارە دەبنەوە؛ یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەیە چەک بەدەست خەڵکەیەوە. بە گوتەی ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، لە بەغدا ماڵ نییە چەکی نەبێت و هەربۆیە لەکاتی دروستبوونی هەر گرژی و دەقەقاڵێیەک پەنا بۆ چەک دەبردرێت. تیمێکی هاوبەش لە دەزگا ئەمنییەکان پێکهێندراوە و بەدواداچوونیان کردووە و وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: "13 تۆمەتبار دەستگیرکراون. 4 کلاشینکۆف و دەمانچەیەک دەستیان بەسەرداگیراوە". تۆمەتبارەکان رادەستی لایەنی پەیوەندارکراون.
بهبۆنهى هاتنى ساڵی نوێی 2025ی زایینیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستهى تهواوى هاووڵاتييانى ئازيزى کوردستان دەکەم، بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزەکانی ناوخۆ و هەموو پێکهاتەکانی كوردستان، ههروهها پيرۆزبايى له تهواوى گهلانى عێراق و جيهان دهكهم. هيوادارم ساڵى نوێ، بۆ ههمووان ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، سەقامگیری، گەشەسەندن و خێر و خۆشى بێت. ساڵی 2024 گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە لە ناوچەکهدا هاتنه ئاراوه كه ئاڵنگاریی ئەمنی و سیاسیيان، کاریگەری لەسەر دۆخى ههموو ناوچەکە دروست كردووه. ئەم پێشهاتانە پێویستيی بيركردنهوهيهكى باڵا و پتهوكردنى تهبايى و يهكدهنگيى ناوخۆیيمان لێ دهخوازن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری دهکەن، ههروهها بۆ سوودوهرگرتن له دهرفهتهكان. لەم ڕوانگهيهوه، داوا لە هەموو لايهنه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم ههمووان پێكهوه كار بكهن بۆ تێپهڕاندنى ناكۆكييهكان و بە گیانی بەرپرسیاريهتيی نیشتمانيی هاوبهشەوە، بهرهو داهاتوو ههنگاو بنێن. لهم دۆخ و قۆناغهدا، پێكهوهيى و کاری هاوبەش تەنها ڕێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانمان، بۆيه جهخت له گرنگيى پهلهكردن له دامهزراندنى كابينهى نوێى حكوومهتى ههرێمى كوردستان دهكهمهوه. هەر بهم بۆنهيهوه پابەنديى ههرێمى كوردستان بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هاوبەشە ههرێمی و نێودەوڵەتییەکانمان بۆ بهرهنگاربوونهوهى ئاڵنگارییە هاوبەشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ كێشهكان دووپات دهكهمهوه. هاوكاريى نێوانمان دهبێته هۆكارێكى سهقامگيرى و ئاشتی و گەشەسەندن لە عێراق و ناوچەکەدا و يارمهتيى پێكهوهژيانى ئاشتييانهى گهلان و پێكهاتهكانى ناوچهكه دهدات. ههرێمى کوردستان به ویست و ئیرادەی دڵسۆزانهى گەلەکەی له ههموو پێكهاتهكان و هێزه نيشتمانييهكانى، توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و بەردەوامبوونی لە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو هەیە. با به هیوا و ئومێدهوه ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کاری جددی و بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان. ساڵی نوێ له ههمووان پیرۆز بێت. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 2024/12/31