ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کامە وڵات زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە؟

01-01-2025
کامە وڵات زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەسەر ئاستی جیهان هیندستان زۆرترین و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، عێراق دووەم زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە.
تۆڕی "عێراق ئۆبزێرڤەر" بڵاوی کردووەتەوە، لە عێراق 15 ملیۆن و 400 هەزار کەس تۆڕی کۆمەڵایەتیی سناپچات بەکار دەهێنن، بەمەش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق دووەم زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە.
بە گوێرەی ئەو تۆڕە، عێراق لە دوای سعوودییە لە جیهانی عەرەبی زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە، هەروەها میسر لە دوای عێراق پلەی سێیەمی گرتووە.
لەسەر ئاستی جیهانیش، هیندستان بە 144 ملیۆن بەکارهێنەر، زۆرترین بەکارهێنەری سناپچاتی هەیە.

ژێدەر
K24