جیهان

ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم هۆتێلەكەی ترامپدا تەقییەوە

01-01-2025
ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم هۆتێلەكەی ترامپدا تەقییەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا سایبەرترۆک لەبەردەم هۆتێلی لوکس ترامپ لە لاس ڤێگاس تەقییەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە (1/1/2025) میدیاکانی ئەمەریکا رایانگەیاند: ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا سایبەرترۆک لە بەردەم هۆتێلی لوکس ترامپ لە شاری لاس ڤێگاس تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوكەڵێكی زۆر دروستبوە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە، هۆتێلەكەی ترامپ لە لاس ڤێگاس چۆڵ کراوە.

میدیا ئەمەریكییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەدەم روداوەكە چون وراگرەكەیان كۆنترۆڵ كردوە.