وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وردەكاری بە قاچاخ هاتنی دالیا مەحمود بۆ هەرێمی كوردستان و دواتریش ڕۆشتنی بۆ توركیا بڵاوكردەوە دەقی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ دوای بەدواداچوونی دامودەزگا ئەمنییەکان لە سەر چۆنێتی ڕۆیشتنی دالیا مەحمود موسلیم بۆ تورکیا ، توانرا لە ڕێگەی کەفیلی ناوبراو لە هەرێمی کوردستان بە ناوی بەیار ئەحمەد سەعید کە بازرگانێکی دانیشتووی دهۆکە ، زانیاریی زیاتر بەدەستبخەین و ڕاستییەکانی پەڕینەوەی دالیا مەحمود موسلیم بۆ ناو خاکی تورکیا بخەینەڕوو. بەیار ئەحمەد سەعید، کە دانیشتووی شاری دهۆكە و كاری بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەكات، چۆنیەتی گەڕانەوەی سەلامی یەڵماز و دواتر بە قاچاخ ڕۆیشتنی دالیا مەحمود موسلیم بۆ توركیا باس دەكات.بەیار، نزیكایەتی و پەیوەندی لەگەڵ ماڵباتی سەلامی یەڵماز هەبووە، لەكاتی هاتنی دالیا موسلیم بۆ هەرێمی كوردستان، بەیار لەسەر داوای ماڵباتی سەلامی یەڵماز دەبێتە كەفیلی و لەگەڵ سەلامی یەڵماز، لە ماڵەكەی خۆی دەیانحەوێنێتەوە.دوای گەڕانەوەی سەلامی یەڵماز بۆ توركیا، دالیا لە ماڵی بەیار دەمێنێتەوە و دواتر لە سەر داوای ماڵباتی سەلامی یەڵماز بە رێگەی قاچاخ دەینێرێتە توركیا. بەیار، دالیا دەداتە دەست ئەو قاچاخچییەی كە ماڵباتی سەلامی یەڵماز بۆیان دەستنیشان كردووە و لەگەڵی رێككەوتوون.دوای گەیشتنی دالیا بە ماڵباتی سەلامی یەڵماز، وەك لە وێنەكان دەردەكەوێت، پەیوەندی بەیار لەگەڵ ئەوان بەردەوام دەبێ و ماڵباتی سەلامی بە (بەیار)یان راگەیاندووە کە سەلام و دالیا بە سەلامەتی بەیەکەوە گەیشتن و خۆیان ڕادەستی پۆلیسی شاری مێرسینی توركیا كردووەتەوە و دەشیانەوێت دوای خۆناساندن بە پۆلیس ژیانی هاوسەرگیری پێكبهێنن و بەیەکەوە بژین.وەک لە پەیوەندییە ڤیدیۆکەشدا دیارە ، سەلامی یەڵماز بە ئاشکرا بە بەیار ئەحمەد ڕادەگەیەنێت کە دالیا لە ڕێگەی قاچاخ دەرباز بووە و و هاتووەتە لای پیاوەکەی و پەیوەندیی بە هیچ کەسەوە نییە و خۆی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا کردووە لە مێرسین و تەنیا خۆی و دالیا ئەو کارەیان ئەنجام داوە.بەداخەوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا خەڵکانێک ویستیان ڕاستییەکان بشێوێنن و بازرگانی بەم بابەتەوە بکەن . ئێمە لە کاتێکدا ئەو زانیارییانە دەیخەینەڕوو ، دووبارە ئامادەیی خۆمان بۆ هەر لێکۆڵینەوەیەکی زیاتر لەمبارەیەوە دەردەبڕین. هیوادارین چیتر ئەم بابەتە بۆ مەرامی سیاسی بەکارنەهێنرێت و واز لە ژیانی کۆمەڵایەتی و تایبەتی دالیا مەحمود و سەلامی یەڵماز بهێنرێت. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان2020/7/22
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و لەئێستاشدا یەك ئۆنسە زێڕ بە 856 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. بەپێی جوڵەی دارای بازاڕی ئاڵتوون ئەم بەرزبونەوەیە لە ئاستێكدایە كە لە ماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا بەم شێوەیە بەرزنەبووەتەوە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و 658دۆلارە، نرخی یەک گرامیش 59دۆلار و 69سەنتە. هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە 59هەزار 688 دۆلار و پێدرچێت بەم شێوەیە بمێنێتەوە
ژمارەی توشبووانبە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، 15 ملیۆن و 98 هەزار و 721 کەسی تێپەڕاند و تا دێت ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان ڕوو لە زیاد بوون دەكات. دوایین ئامارەكانی جیهان دەربارەیی ژمارەی ئەوە کەسانەی لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە لە جیهاندا، نۆ ملیۆن و 116 هەزار و 242 کەسی تێپەڕاندووە، هاوکات 619 هەزار و 593 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە. ئەمەریکا بە تۆمارکردنی چوار ملیۆن و 28 هەزار و 569 توشبوو و 144 هەزار و 953 گیانلەدەستدان، لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین توشبوویان تۆمارکردووە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی CPT ژمارەى قوربانیانى بۆردومانەکانی تورکیا لە خاکى هەرێمى کوردستانی ئاشكراكرد بەپێی ئامارەكان ، لەماوەى پێنج ساڵدا 180 هاوڵاتى مەدەنى بەهۆى بۆردوومانەکانەوە شەهید و برینداربوون. تیمى کوردستانىCPT نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وەڵامى لێدوانەکەى هاکان کاراجاى سەرۆک کۆنسوڵى تورکیا لەکوردستانى دایەوە دەربارەى ئەوەى کە ناوبراو رایگەیاندبوو ئەوان هەرگیز هیچ هاوڵاتیەکى مەدەنیان بە ئامانج نەگرتووە. CPT لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا وتی: لە ساتەوەختى راگەیاندنى هێرشى ئاسمانى سوپاى تورکیا بۆسەر خاکى هەرێم لە 15ى حوزەیران ئەمساڵ لە ژێر ناوى چنگى هەڵۆ و پەلامارى خاکڕەوى لە 17ى هەمان مانگ زیاتر لە شەش هاوڵاتى مەدەنى شەهیدبوون و چوار هاوڵاتى دیکەش بریندار بوون، سەربارى ئەوانەش چەندین رەزو باخى هاوڵاتیان بەهۆى بۆردومانەکانەوە سوتان و زیانیان بەرکەوت و مەترسى چۆڵبوون لەسەر چەندین گوند دروستبووە. بەپێی ئامارەكانی سی پی جی، لە 17ى حوزەیرانى 2020، لە ئەنجامى هێرشە ئاسمانیەکانى تورکیادا بۆسەر کوێستانەکانى خنێرە لە سیدەکان (حەباس مەغدید)ى تەمەن 30 ساڵ شەهیدکرا، کە شوانێکى کۆچەرى بوو، لە 19ى حوزەیرانیش لە بۆردومانێکى ئاسمانى تورکیادا پێنج هاوڵاتى کە بۆ وەرگرتنى پشوو لەدواى کارکردنیان روویانکردبووە دۆڵى باڵندە لەنزیک شیلادزێ شەهیدکران. ، لە 10ى تەمموز لەدواى بەردانەوەى 26 بۆمب لەلایەن هێزى ئاسمانى تورکیاوە دانیشتوانى گوندى ئەڤلهە لە ناحیەى باتیفانى سەر بەقەزاى زاخۆ لە پارێزگاى دهۆک ناچار بوون گوندەکە بەجێبهێڵن، لە 11ى تەمووزیش
سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بەپێی ئەو بەڵگانەی دادگا لێكۆڵینەوەی لەسەر كردوون تۆمەتباری کەیسی سوتانی سێوان قادر و منداڵەکانی تاوانبارە، بە ئەنجامدانی ئەو كارە. عەمید سەرکەوت عومەر سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،" لەگەڵ دەست بەکاربونمان لە وەرگرتنی دۆسیەی سوتانی سێوان قادر و منداڵەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس چەمچەماڵ داهەموو ڕێکارێکی لێکۆڵینەوەمان ئەنجام دا بەمەبەستی گەیشتن بە ڕاستی ڕوداوەکە، بۆیە بەڕای گشتی ڕادەگەیەنن هەموو بەڵگەکان گەواهی دەرن بۆ تاوانبارکردنی تۆمەتباروو دڵنیاشین لە دڵسۆزی و ویژدانی بەرزی دادوەرە بەڕێزەکانی دادگای تاوانەکان". دەقی راگەیەنراوەکە: (کەیسی سێوان قادر ) و عەدالەت ماوەیەکی زۆرە زۆربەی دەزگا میدیایی و ڕاگەیاندنەکان پەیوەندیمان پێوە دەکەن سەبارەت بە چارەنوسی کەیسی خوالێخۆشبوان سێوان قادروو مناڵەکانی بەسیفەتی ئەوەی ئێمە سەرۆکی لێژنەی لێکۆڵینەوە بوین لەم دۆسیەیەدا،بە پێویستی دەزانم دواین قسەو سەرنجی خۆمان پێش دوا بریاری یەکلاکرەوەی دۆسیەکە لە دادگا بخەینە ڕوو. 1/لەگەڵ دەست بەکاربونمان لە وەرگرتنی دۆسیەکە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس چەمچەماڵ دا ،هەموو ڕێکارێکی لێکۆڵینەوەمان ئەنجام دا بەمەبەستی گەیشتن بە ڕاستی ڕوداوەکە،لێکۆڵینەوە لە ڕوداوێکی لەم جۆرەنەخشە بۆ کێشراو هێندە ئاسان نیەو ماندووبونی زۆری ویست. 2/ دوبارە ئەنجام دانەوەی هێڵکاری شوێنی ڕووداو گەران بەدوای فاکتەکانداو سەرلەنوێ ئەنجامدانی کاری تیمی بەڵگەو تاوان لە هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە مشت و مڕێکی زۆری نایەوە. 3/پاش گۆاستنەوەی دۆسیەکە لە چەمچەماڵ وڕەوانەکردنی بۆ سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەل تیمی دادوەری و پۆلیس ئەزمەڕ کارەکان بەرەو پێش چونی باشی بەخۆیەوە بینی ،تا گەیشتە کۆتایی ماوەیەکی زۆر تێپەڕی بەسەریدا بەهۆی ڕەوشی ئەوکات و بایکۆتی دەوامی فەرمانگەکان وچەند جارێک ڕەوانە کردنی پەڕاوەکه بۆ دادگای تەمیز لە هەولێر و سلێمانی. 4/ئێمە وەک تیمی وەزارەتی ناوخۆ هەر لەلیژنەی تایبەتمەند لەلایەن بەڕێز جەنابی وەزیرو بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیمان ڕاسپێردراین کەدەبێت شەوو ڕۆژ بخەینە سەر یەک بەمەبەستی گەیشتن بە حەقیقەتی ڕووداوەکەو دیاری کردنی تاوابارو ئەنجامدەری تاوانەکە، ئەمە جگە لەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و کەرتی پۆلیسی ئەزمەڕوو دادوەری تایبەت مەند زۆر ماندوونەناسانەکاریان کرد تا ساتی ڕەوانە کردنی دۆسیەکە بۆ دادگای تاوانەکان وتەواو کردنی لێکۆڵینەوە. ئێمە بە پێویستی دەزانین لێرەوە بەڕای گشتی ڕابگەیەنین کە هەموو بەڵگەکان گەواهی دەرن بۆ بوونی تاوان وبکەری تاوان لە دۆسیەکەدا ،هەروەا ،دڵنیاشین لە دڵسۆزی و ویژدانی بەرزی دادوەرە بەڕێزەکانی دادگای تاوانەکان زۆر لەوە دڵنیاین کە شەونخونی و ماندوبونی تیمی لێکۆڵینەوە بە زیدە ناڕوات و ئەنجامیش هەمومان لەبەردەم خواو عەدالەتدا سەربڵند ئەبین و دادگای تاوانەکانیش لە جێگەی ئەوو ووتەپیرۆزەدا دەبن کە دەفەرموێ (وآذا حكمتم بین الناس ان تحكم بالعدل). سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ عەمید /سەرکەوت عومەر
محەمەد جەواد زەریف وەزیریی دەرەوەی ئیران ڕایگەیاند، لە سەردانەكەیدا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان چەندین ڕێككەوتنی گەورە و باشیان ئەنجامداوە كە سودی زۆریان بۆ هەرسێ لا تێدا دەبێت. زەریف لە كۆبونەوەی لەگەڵ وەزیرەكانی حكومەتتدا زیاتر دەربارەی سەردانەكەی عێراق و هەرێمی كوردستان قسەی كردووە و تویەتی: ئێمە دەستبەرداریی عێراق نابین و كاریی گەورە و گرنگمان لەگەڵ عێراقیەكاندا هەیە. دەربارەی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ تاران محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە گۆڕانکارییەکی گرنگی دیپلۆماسی ناوبرد. لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و رووحانی و ئیسحاق جەهانگیری، جێگری سەرۆککۆماری ئێران رێککەوتنی زۆرباش کراوەو لە بوارەكانی وزە و نەوت و چەند پرسیكی دیكەیی گەورە. .
کچە هونەرمەندی کورد ڕووبار ڕەشید کاکەیی، بۆ یەکەمجار گۆرانییەک بە شێوەزاری ماچۆ بڵاودەکاتەوە کە باسی ژیانی سەختی کاکەییەکانی عێراق دەکات. ڕووبار ڕەشید کاکەیی بە تۆڕی میدیایی راگەیاند، گۆرانییەکەم گوزارشت لەو ئازار و مەینەتیانە دەکات کە کاکەییەکان لەدوای ساڵی 2003ەوە بەدەست گرووپە چەکدارەکانەوە چەشتوویانە، تەنانەت بۆ دروستکردنی کلیپەکەش ستەممان لێکرا چونکە هێزە عێراقییەکان رێگەیان پێ نەداین بەشێکی لە گۆڕستانی عەلی سەرایی کاکەیی تۆمار بکەین. 25گۆرانییەکە ئاوازی فۆلکلۆرە و یاسر عادل کاکەیی هۆنراوەکەی بۆ نووسیوە و ئاراس رەفعەت کاری دەنگی بۆ کردووە. گۆرانییەکە ئاوازی فۆلکلۆرە و یاسر عادل کاکەیی هۆنراوەکەی بۆ نووسیوە و ئاراس رەفعەت کاری دەنگی بۆ کردووە. ڕووبار ڕەشید ئاماژەی بەوەشکرد، دروستکردنی کلیپەکە و میوزیک ژەنەکانیش چەند گەنجێکی خۆبەخشی کاکەیی بوون.
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رایگەیاند، وەرزێکی تر لەگەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە. ئەو ئەستێرە لاوە ئاماژەی بەوەکرد، بۆ چوارەم ساڵی لەسەریەک لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە و هەوڵدەدەن ململانێ لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکەن. ماوەیەکە ناوی ئێمباپێ دەبەسترێتەوە بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە، بۆیە ئەو یاریزانە بۆ وەرزی داهاتوو هاندەرانی یانەی شاهانەی بێهیواکرد و هاندەرانی پاریسیشی دڵخۆشکرد.
توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیسرائیل تا دێت روو لەزیا دبوون دەكات، تەنها لەیەك رۆژدا نزیكەی 2 هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون. وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ڕایگەیاند: توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تادێت ڕوو لە زیادبوون دەكات و تەنها لە رۆژیی سێ شەممە 22-7-2020 نزیكەی 2 هەزار كەش توشی ڤایررۆسەكە بوون،زیاتر لە 10 هەزار پشكنینی نوێش بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراوە. ئەو ئامارە لە كاتێكدایە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا تادێـ روو لەزیادبوون دەكات و ئەمرۆ ژمارەیی توشبوون بە ڤایرۆسەكە 15 ملیۆن كەسیی تێپەڕاند.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، وێستگەی دووەمی هەڵمی خەبات كەوتۆتە كار و بەوەش کۆی بەرهەمی کارەبای هەرێمی کوردستان 3هەزار مێگاواتی تێپەڕاند. ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەشی یەکەمی وێستگەی هەڵمی خەبات کە 150 مێگاوات بوو لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە خرایە کار، ئەمڕۆش وێستگەی دووەم دەکەوێتەکار کە 150 مێگاواتی تر کارەبا دەدات. وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر خواستی كارەبا زیاد نەكات، ئێستا دەتوانین كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتر بکەین، واتە بەشێوەیەكی گشتی لەم هاوینەدا كارەبای نیشتمانی لە 16 كاتژمێر كەمتر نابێت. بە خستنەکاری ئەم وێستگەیە، ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا 3هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە.
ستیفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، دوای ئەوەی توانی یانەکەی بگەیەنێتە یۆرۆپالیگ، بۆندەکەی نوێکرایەوە. سێشەممەی رابردوو، میلان لە یانەی ساسۆلۆی بردەوە و سەرکەوتنیان بۆ یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەرکرد، دوای ئەوەش کارگێڕی یانەی میلان بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی پیۆلیی بۆ دوو ساڵی تر دا. پیۆلی وتی "زۆر دڵخۆشم بە مانەوە لە میلان و پێشتریش دەمزانی گرێبەستەکەم نوێدەکرێتەوە"
خوێندكارە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆك و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانیستی دەكەن و داوای دامەزراندن دەكەن. نوێنەری خوێندكارە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕیی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یاداشتێك كە پێكدێت لە داواكاریی قوتابییە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی وەزیریی خوێندنی باڵا دەكەن و كە داواكاریی دامەزراندنی قوتابییە یەكەمەكان لەخۆ دەگرێت. ئەو داواكارییەی خوێندكارە لە كاتێكدایە، ڕۆژی سێشەممە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند داواكاریی قوتابییە یەكەم و دووەمەكانمان ئاڕاستەی حكومەت كردووە بەڵام حكومەت بە نوسراوی ڕەسمی داواكاریەكەیانی ڕەتكردوەتەوە. دەقی یاداشتی خوێند كارە یەكەمەكان بۆ بەڕێز / وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بابەت / داواکاری دامەزراندن سڵاوی زانست ئێمە وەک دەرچووە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی سەر ئاستی بەش و کۆلێژەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ۲٠۱٦ ـ ۲٠۱۷ ،ماوەی ۳ ساڵە لە چاوەڕوانی دامەزراندنداین و تا ئێستا بڕیار لە دامەزراندنمان نەدراوە .بەم هۆیەشەوە لە چەندین ڕووەوە توشی زیانی ماددی و مەعنەوی بووین ،کە گرنگترینیان لە دەست چوونی ماوەی ۳ ساڵ خزمەتە، لە پاڵ بەهەدەرچوونی توانا و لێهاتووییە پیشەییەکانمان ، وە پەراوێزخستنی پرسی دامەزراندنی ئێمەی پێشەنگەکانی زانکۆ و بێ بەشبوونمان لە سەرەتاییترین مافمان کە دامەزراندنە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی کێبڕکێی زانستی و کوالێتی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان. . لەبەر ئەو هۆکارانەی لە چەند دێڕی سەرەوەدا ئاماژەمان پێی کرد داواکارین لە بەڕێزتان هەوڵی جددی بدەن لەسەر ئاستی وەزارەت و ئەنجومەنی وەزیران بە ئاڕاستەی چڕکردنەوەی هەوڵەکانتان بۆ دامەزراندنمان بەر لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ،هەر لەو چوارچێوەیەشدا داواکارین لە بەڕێزتان ناوەکانمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزبکەنەوە بە مەبەستی دامەزراندنمان و قەرەبووکردنەوەی ئەو ۳ ساڵ چاوەڕوانییەمان وەک خزمەتی مەعنەوی. دەستەی نوێنەرانی دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان