Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
گشتی
23-07-2020

شەقامێک بەناوی مارسێلۆ بێلساوە کرا

خەڵكی شاری لیدزی بەریتانی، لیدز وەك دەڕبڕینی سوپاس وخۆشەویستی شەقامێک بەناوی مارسیلۆ بێلساوە دەکەن. دوای ئەوەی راهێنەری ئەرجەنتینی مارسێلۆ بێلسا توانی یانەی لیدز یونایتد بگەڕێنێتەوە ریزی پریمەرلیگ دوای 16 ساڵ دابڕان،  هاندەران و خەڵكی شاری لیدز وەك دەڕبڕینی سوپاس وخۆشەویستی و رێزلێنان بۆ كارەكانی ئەم راهێنەرە شەقامێکیان بەناوی راهێنەرە ئەرجەنتینییەكە كرد . یانەی لیدز یونایتد 16 ساڵە لە پرێمەرلیگ دابڕاوە، بەڵام ئەمساڵ توانی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە و چاوەڕواندەکرێت چەند گرێبەستێکی گەورە بکات.

هەواڵ
23-07-2020

پارێزگای بابل 77هەزار تۆن ترێ و هەنجیر بەرهەم دێنێت

حەسەن مەندیل سریاوی، پارێزگاری بابل رایگەیاند، پارێزگاکەیان لە ساڵی 2020 دا 77 هەزار تۆن ترێ و هەنجیر بەرهەمدێنێت. پارێزگاری بابل رایگەیاند، بە هەوڵی جوتیاران و بە سوود وەرگرتن لە زەوییە کشتوکاڵییەکان، پارێزگای بابل لە ساڵی 2020دا نزیکەی 10 هەزار تۆن هەنجیر و 67هەزار تۆن ترێ بەرهەمدەهێنێت. گوتیشی"شانازی بەو بەرهەمە زۆرەوە دەکەن کە بەری رەنجی جووتیارانی بابلە".

هەواڵ
23-07-2020

مەسرور بارزانی: دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش خێراتر بکرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/7/23 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کەریم ئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش ( يونيتاد UNITAD ) کرد.  لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ئامادەکارییەکانی دادگاییکردن و بە سزاگەیاندنی تاوانبارانی ڕێکخراوی داعش کرا و ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش، تیشکی خستە سەر ڕێکارە یاسایی و تەکنیکییەکانی دادگاییکردنی "تاوانبارانی" داعش لە سەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە . بە تایبەتی پرۆسەی کۆکردنەوەی بەڵگە و بە دیجیتاڵکردنی ئەرشیڤی تاوانەکانی داعش . سوپاسی هەماهەنگیی و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی لە مبارەیەوە کرد. هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی خێراترکردنی ڕێکارەکانی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش کردەوە، چونکە ئەم دادگاییکردنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ هێنانەدی دادپەروەری و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان لە داهاتوودا. وتیشی" ئێمە ئامادەیی هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەکین و پێویستە هەرێمی کوردستانیش، بەشدارییەکی کارای لە بەڕێوەچوونی ئەو دادگا نێودەوڵەتییە هەبێت، چونکە هەرێم لە شوێنەکانی دیکە زیاتر بووەتە قوربانی دەستی تاوانبارانی داعش"

بیروڕا
23-07-2020

ئێران بۆ سعودییە: پێویستە گفتوگۆبكەین

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، داوامان لە سعودییە ئەوەی پێكەوەدانیشین و گفتوگۆ بكەین بۆ چارەسەری كێشەكان و بڕوانینە ئایندەی پەیوەندیەكانمان. لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی سپوتنیکی روسی،محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بۆ سعودیە باشترە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ دراوسێکانی بکات لەبری ئەوەی هەماهەنگی و هاپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بکات وڵاتەکەی ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ سعودیە بکات، بەڵام بەرپرسانی سعودیە لەگەڵ ئەمریکا دەیانەوێت جەنگ هەڵبگیرسێنن. زەریف وتیشی، پێویستە سعودیە خەبەری ببێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە نزیکن لێی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ریاز نیشاندا و وتیشی جگەلە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆ هیچ رێگایەکی دیکە نیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

بیروڕا
23-07-2020

نرخی زێڕە لە بازاڕەكانی جیهان و هەرێمی كوردستاندا

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23 ی تەموزی 2020) نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 280 هەزار دینار نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 325 هەزار دینار نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 363 هەزار دینار

بیروڕا
23-07-2020

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23ی تەموزی2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 44 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 42 دۆلار فرۆشراوە.

بیروڕا
23-07-2020

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا

ئەمڕۆ چوار شەممە (23 ی تەموزی2020) نرخی دراو لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە: نرخی 100 دۆلار بە 124هەزار و 250 دینار نرخی 100 یۆرۆ بە 139 هەزار دینار نرخی 100 پاوەن بە 153 هەزار و 500 دینار نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار و 900 دینار نرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دینار

هەواڵ
23-07-2020

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش: عێراق پێویستی بەمانەوەی هێزەكانمانە

هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕیی داعش، ڕایگەیاند: هێزەكانیان لە عێراق و سوریا بۆ شەڕیی دژی داعش دەمێننەوە، ڕاشیگەیاند عێراق ئێستاش پێویستی پێمانە بۆیە لە و وڵاتە دەمێنینەوە. ژه‌نەراڵ كێنێت ئێكمان، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا ڕایگەیاند: ئێستاش داعش مەترسییە بۆسەر  عێراق و سوریا و ئەگەریی هەیە خۆی رێكبخاتەوە و هێرشی دیكە بۆ سەر چەندین ناوچەی دیكە لە عێراق و سوریا ئەنجام بدات ئێكمان وتیشی: بەردەوامدەبن لە هاوكاریی سەربازیی وڕاهێنانی پیشەییانە بە هێزەكانی عێراق و فرۆكەكانیشیان چاودێریی ئەو ناوچانە دەكەن كە گومانی بوونی گروپەكانی سەربەداعشی تێدایە.

هەواڵ
23-07-2020

عێراق و ئێران بە هێڵێکی ئاسنین بەیەکەوە دەبەسترێنەوە

عێراق و ئێران بە هێڵێکی ئاسنین بەیەکەوە دەبەسترێنەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە. قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی " بەم نزیکانە راکێشانی هێڵی ئاسنی عێراق- ئێران لە رێگەی شەلامچە دەست پێ دەکات" ئەعرەجی ئاماژەی بەوەکردووە "پێویستمان بە هاوکاری هاوبەشە بۆ لابردن و هەڵگرتنی ئەو کەشتیانەی نقوم بوونە لە ئاوی کەنداوی عەرەبی و گەڕانەوەی دەریاوانی و پاراستنی مافی یاسایی عێراق بەپێی رێکەوتننامەی ساڵی 1975".

هەواڵ
23-07-2020

چوار مانگە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانی نەدا...

چوار مانگە بە‌غدا مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانی نەداوە و فەرمانبەرنیش بایکۆتی دەوام دەکەن. ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی چەند نووسراوێکی فەرمیمان بۆ بەغدا ناردووە و داوای مووچەمان کردووە، بەڵام چوار مانگە فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، لەبەرئەوەش بڕیاریانداوە بایکۆتی دەوام بکەن. ئەکرەم ئەحمەد وتی" فەرمانبەران دەیانەوێ لە رێگەی بایکۆتکردنی دەوامەوە فشار دروستبکەن و مافی خۆیان وەربگرن". کاروباری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان و فەرمانبەرەکانی راستەوخۆ سەر بە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقن و 420 فەرمانبەریان هەیە.  

بیروڕا
22-07-2020

چین:باڵیۆزخانەنەكەمان لە واشنتن هەڕەشەی تەقاندنەوەی لێكراوە.

حكومەتی چین ڕایگەیاند: باڵیۆزخانەنەكەمانلە ئەمریكا لە لایەن چەند كەسێكەوە هەڕەشەی تەقاندنەوەی لەسەرە و پێدەچێت هێرشی بكرێتە سەر بەپێی زانیاریەكان دۆخی شەقامی باڵیۆزخانەنەكەمان تا ڕادەیەك ئاڵۆزە وهێزێكی زۆری پۆلیس و سوپا و لایەنە ئەمنیەكان بڵاوەیان پێكراوە لەلایەكی ترەوە ئەمریكا داوای لە باڵیۆزخانەنەكەمان چین كردووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا باڵیۆزخانەنەكەمان دابخەن بەنیانوی سیخوڕیكردن بۆ حكومەتی چین

هەواڵ
22-07-2020

پارتی کۆنگرە دوادەخات و سەرۆکی فراکسیۆنەکەشی دەگۆڕێت

بڕیاربوو پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 2020دا کۆنگرەی چواردەمی خۆی ببەستێت، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، بەهۆی ئاسایی نەبوونەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان و کۆتایی نەهاتنی پەتای کۆرۆنا، کۆنگرەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە. بە پێی پەیڕەو و پرۆگرامی پارتی، دەبوو کۆنگرەی 14 لە 11/12/2014 ببەسترێت، بەڵام رۆژی 9ی كانوونی یەكەمی 2014 ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاری دواخستنی كۆنگرەی دا. هەرچەندە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پارتی، دواخستنی كۆنگرە لە ساڵێك زیاتر درێژناكرێتەوە. بەڵام چەند ساڵێک بەسەر وادەی کۆنگرەی پارتیدا تێپەڕبووە کە ساڵانی پێشتر بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و خراپی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا نەبەستران. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست باڵکێش کەوتوون، پارتی بڕیاریداوە بە دواکەوتنی کۆنگرە چەند گۆڕانکارییەکی نێوخۆیی بکات، لەوانە ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەکرێتە بەرپرسی لقی دوو لە هەولێر، ئەحمەد کانیش وەکو ئەندامی سەرکردایەتی بەردەوام دەبێت. ئەگەر ئومێد خۆشناو دەست لە پەرلەمانتاری بکێشێتەوە کێ دەبێتە پەرلەمانتار؟ پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی 45 کورسی پەرلەمانە، هەر پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکە ئەگەر دەستلەکاربکێشێتەوە یان کۆچی دوایی بکات، ئەو پەرلەمانتارە جێگەی دەگرێتەوە کە لە لیستی پارتیدا 46ەمینی بەدەستهێناوە. بە گوێرەی لیستەکەش هەڵکەوت حاجی ئەنوەر شارەزووری دەبێتە پەرلەمانتاری کوردستان و سوێندی یاسایی دەخوات. تائێستا پارتی دیموکراتی کوردستان 13 کۆنگرەی بەستووە، دوا کۆنگرەی لە ساڵی 2010 بوو کە تێیدا مەسعود بارزانی بە سەرۆک و نێچیرڤان بارزانی بە جێگری سەرۆک هەڵبژێردران.

1 2 ... 1119 1120 1121 ... 1142 1143