وەرزش

میلانی گەیاندە یۆرۆپالیگ و بۆندەکەی نوێکرایەوە

22-07-2020
میلانی گەیاندە یۆرۆپالیگ و بۆندەکەی نوێکرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ستیفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، دوای ئەوەی توانی یانەکەی بگەیەنێتە یۆرۆپالیگ، بۆندەکەی نوێکرایەوە.

سێشەممەی رابردوو، میلان لە یانەی ساسۆلۆی بردەوە و سەرکەوتنیان بۆ یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەرکرد، دوای ئەوەش کارگێڕی یانەی میلان بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی پیۆلیی بۆ دوو ساڵی تر دا.

پیۆلی وتی "زۆر دڵخۆشم بە مانەوە لە میلان و پێشتریش دەمزانی گرێبەستەکەم نوێدەکرێتەوە"