گشتی

ڕووبار کاکەیی بۆ یەکەمجار گۆرانییەک بە شێوەزاری ماچۆ بڵاودەکاتەوە

22-07-2020
ڕووبار کاکەیی بۆ یەکەمجار گۆرانییەک بە شێوەزاری ماچۆ بڵاودەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کچە هونەرمەندی کورد ڕووبار ڕەشید کاکەیی، بۆ یەکەمجار گۆرانییەک بە شێوەزاری ماچۆ بڵاودەکاتەوە کە باسی ژیانی سەختی کاکەییەکانی عێراق دەکات.

ڕووبار ڕەشید کاکەیی بە تۆڕی میدیایی راگەیاند، گۆرانییەکەم گوزارشت لەو ئازار و مەینەتیانە دەکات کە کاکەییەکان لەدوای ساڵی 2003ەوە بەدەست گرووپە چەکدارەکانەوە چەشتوویانە، تەنانەت بۆ دروستکردنی کلیپەکەش ستەممان لێکرا چونکە هێزە عێراقییەکان رێگەیان پێ نەداین بەشێکی لە گۆڕستانی عەلی سەرایی کاکەیی تۆمار بکەین.

25گۆرانییەکە ئاوازی فۆلکلۆرە و یاسر عادل کاکەیی هۆنراوەکەی بۆ نووسیوە و ئاراس رەفعەت کاری دەنگی بۆ کردووە.

گۆرانییەکە ئاوازی فۆلکلۆرە و یاسر عادل کاکەیی هۆنراوەکەی بۆ نووسیوە و ئاراس رەفعەت کاری دەنگی بۆ کردووە.

ڕووبار ڕەشید ئاماژەی بەوەشکرد، دروستکردنی کلیپەکە و میوزیک ژەنەکانیش چەند گەنجێکی خۆبەخشی کاکەیی بوون.