Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13713 بابەت
هەواڵ
18-08-2020

مەسرور بارزانی بەڵێنی هاوکاری پێویست بە مام عەلی دەدات

دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی باڵکێش راپۆرتێکی لەسەر ژیانی عەلی محەممەد ناسراو بە مام عەلی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵێنی هەموو هاوکارییەکی بە ناوبراو دا. پێشەوا هەورامانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان نووسیویەتی" ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەندروستی عەلی محەمەد ڕەسول ناسراو بە مام عەلی پرسی کە دەکاتە باوکی پێشمەرگەیەک بەناوی ئاکۆ کە لە ساڵی 2014ەوە دیلی دەستی تیرۆریستانی داعشە  و دامودەزگاکانی حکومەتی ڕاسپارد کە هاوکاریی پێویست پێشکەشی مام عەلی بکەن کە ماوەی هەفتەیەکە بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئاسوودە لە شاری چەمچەماڵ چارەسەری وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە." چیرۆکی گریانی نیوەشەو! https://balkesh.com/slide/3811/

هەواڵ
18-08-2020

بە ڤیدیۆ؛ میلانا جارێکی دیکە ترەمپی ڕەتکردەوە

لەکاتی دابەزینان لە فڕۆکە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە لە لایەن میلانای خێزانییەوە ڕەتکرایەوە بۆ ئەوەی دەستی بگرێت. وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت  لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ واشنتۆن دی سی پایتەختی ئەمریکا و دابەزینیان لە فڕۆکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت دەستی میلانای هاوژینی بگرێت و ئەویش ڕەتی دەکاتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش چەندین جار لە کاتی هاتنە خوارەوەیان لە فڕۆکە، ئەو ڕووداوە لە نێوان میلانا و دۆناڵد ترەمپ ـی سەرۆکی ئەمریکا ڕوویداوە. https://www.facebook.com/DailyMail/videos/596510984328831/

بیروڕا
18-08-2020

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی سەبارەت بە سەردانکردنی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆ و راییکردنی مامەڵە و ترای، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە. بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ “هاوڵاتی و شۆفێران بە تایبەتی، ئەوانەی ناویان لە سیستەمی ئۆنلاین تۆمارکردووە بۆ سەردانکردنی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر، نۆرەی ئەوان لە ماوەی نێوان 2020/1/12 تاوەکو 2021/1/31 دەتوانن لە هەفتەی داهاتووەوە سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان و ئەنجامدانی ترایەکان بەو شێوەیە: 1 - ئەوانەی نۆرەیان لە 1-12 تاوەکو 15-12 بۆ دانرابوو، دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 2020/8/23 سه‌ردانی بەرێوبەرایەتییەکە بكه‌ن.2- ئەوانەی نۆرەیان لە ماوەی نێوان 16-12 تاوەکو 31-12 بۆ دانرابوو، دەتوانن لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لە بەرواری 24-8 سەردان بکەن.3 - ئەوانەی نۆرەیان لەماوەی نێوان 2-1-2021 تاوەکو 15-1-2021 بۆ دانرابوو، دەتوانن رۆژی سێشەممە 25-8 سەردان بکەن.4 - ئەوانەی نۆرەیان لەماوەی نێوان 16-1-2021 بۆ31-1-2021 بۆ دانرابوو، دەتوانن لە رۆژی چوارشەممە 26-8 سەردان بکەن.5 - ئەوکەسانەی مۆڵەتی شوفێرییان بەسەرچووە و دەیانەوێت تازەی بکەنەوە، پێویست بە نۆرەی ئۆنلاین ناکات و، تەنها پێویستە پشکنینی چاویان کردبێت و راستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن.6 - دەبێت سەرجەم هاوڵاتییان لە کاتی سەردانیکردن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و دەستکێش و دەمامک ببەستن. 

هەواڵ
18-08-2020

گریانی نیوەشەو!

لە ساڵی 2014ەوە کوڕێکی کەوتووەتە دەستی داعش و تا ئێستا سۆراغی نییە، لەبەرئەوەی پۆلیسی کەرکووک بووە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بووە، بۆ دوو ساڵ دەچێت مووچەکەشی بڕدراوە، بۆیە ئێستا بەو تەمەنەوە ناچارە جەستە پیرەکەی ماندووتر بکات بۆ پەیداکردنی نانی رۆژ بۆ نەوە و بووکەکەی.  مام عەلی لە ساڵی 2014 کوڕەکەی بەناوی (ئاکۆ) کەوتە دەست داعش و دواتر چەکدارانی داعش وێنەکەیان بڵاوکردەوە، تا ئێستاش کەسوکارەکەی نازانن لە ژیاندا ماوە یاخود شەهیدبووە. دوای ئەو جەرگ سووتان و هەموو ڕەنجە، ئێستا تووشی کۆرۆنا بووە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کوردستان بە هەناسەی دەستکرد سییەکانی کاردەکەن. بەڵام بەردەوام داوای دەرچوون دەکات و دەڵێ"بەڵێنم بە کوڕەکەم داوە کە لەلای نەوەکانم بمرم. جەلال محەممەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 2:00ی نیوەشەو چووەتە نەخۆشخانەی ئاسوودە و کارمەندانی نەخۆشخانەکە پێیان وتووە کە پیاوێک لێرەیە تەندروستی خراپە و بەردەوامیش داوای دەرچوون دەکات. جەلال محەمەد لە فەیسبووک نووسیویەتی " کاتێک چوومەلای وتم مامە حاجی تۆ ئۆکسجینت لەسەرە دڵنیام بەبێ ئۆکسجین ژیانت دەکەوێتە مەترسییەوە بۆ بەردەوام داوای دەرچوون دەکەیت؟".  لە وەڵامدا بە جەلال محەمەدی وتووە"کاکە من ناوم "عەلی" یە باوکی یەکێک لە پێشمەرگە دیلەکانی شەڕی داعشم بە ناوی ئاکۆ، کە تا ئێستاش دڵنیانیم لە شەهیدبوونی، بەڵام کوڕەکەم ساڵێک و شەش مانگە لەلایەن حکومەتی عێراق مووچەکەی بڕدراوە، چونکە کوڕەکەم لە ریزەکانی پۆلیسی کەرکووک خزمەتی ئاسایشی شاری کرکووکی دەکرد، تائێستا نە حکومەتی هەرێمی کوردستان و نە حکومەتی عێراق مووچەی شەهیدانەی بۆ منداڵەکانی خەرج نەکردووە. چوار منداڵ و خێزانێکی هەیە و خۆم بەکاری رۆژانە بە خێویان دەکەم." عەلی محەمەد زیاتر دەڵێ"دەمەوێ لەناو منداڵە بچووکەکانی کوڕەکەم بمرم، چونکە بەڵێنم پێداون تادەمرم خزمەتیان بکەم و خۆم بیان ژیێنم، ئێستا من نەبم کێ بژێوی ژیانی ئەوان پەیدا دەکات". جەلال محەممەد لەبارەی مام عەلییەوە زیاتر دەڵێت "ئەم قسانەی بەدڵێکی پڕ لە حەسرەت و چاوی پڕ فرمێسک و هەناسەیەکی تەنگەوە دەکرد، دواتر وتی تەنگەنەفەسی من بەهۆی کۆرۆناوە نییە! بەڵکو بەهۆی خەمی لەدەستدانی کوڕەکەمەوەیە." "دڵنیابە من دەمرم، تەنیا یەک داواکاریم هەیە بە بەڕێزان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و سەرۆکی پەرلەمان و خالید شوانی بڵێ، ئەگەر لەگەڵ عێراق دانیشتن باسی مووچەی شەهیدانە بۆ منداڵەکانی کوڕەکەم و خێزانەکەی و هاوشێوەکانی کوڕەکەم من بکەن." ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان دەڵێ" کەو ئەو قسانەی کرد من خۆم بۆ نەگیرا و یەکسەر دەستمکرد بە گریان، بەڵێنم پێیدا دەنگی بگەیەنم. بەڵام مام عەلی ئەوەندە دڵی گەورە بوو خەمی پزیشک و پەرستارەکانیشی لەکۆڵ گرتبوو و پێ وتم"توخوا ئاگاتان لەمانیش بێ زۆر ماندوون بە ئێمەوە". مام عەلی لە نەخۆشخانە سێ نەوەی مام عەلی

هەواڵ
18-08-2020

چین: ئەمساڵ ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەخەینە بازاڕەوە

کۆمپانیای سینۆفارمی چینی رایگەیاند، لەکۆتایی مانگی 12ی 2020 ڤاکیسنی دژە کۆرۆنای دروستکراوی خۆی دەخاتە بازاڕەوە . لییۆ چینگ چن، سەرۆکی کۆمپانیای سینۆفارم دەڵێ" وەرگرتنی رەزامەندی دەسەڵاتە تەندروستیەکان، ڤاکسینی کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی 12دا دەخرێتە بازاڕەوە و لە خەڵکیش دەدرێت". سەرۆکی کۆمپانیای سینۆفارم ئەوەشی وت" سەرەتای تاقیکردنەوەکان لە 16ی شوبات بوون و بە ئاژەڵ تاقیکراوەتەوە ئەنجامەکەشی ئەرێنی و کاریگەربوون.

بیروڕا
18-08-2020

لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانی

وتەبێژى هاتوچۆى دهۆک رایگەیاند، بەهۆى پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا، دوو کەس گیانیان لە دەستدا و پێنج کەسى دیکەش لە ڕووداوەکە بریندار بوون. ئازاد تەها، وتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى پارێزگاى دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر 11:00ـی بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/18، لەسەر ڕێگای سەرەکى ناحیەى گردەسێن ـى سەر بە قەزاى ئاکرێ، پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لە دەستدا و پێنج کەسى دیکەش بە سەختى بریندار بوون.

هەواڵ
18-08-2020

کەسێک بریندار بوو

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شەقامی هاتنەخوارەوەی چاڤی لاند لە شاری سلێمانی، کەسێک بە سەختی بریندار بوو. فۆتۆ | ھاتوچۆی سلێمانی

هەواڵ
18-08-2020

زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمئاوی سلێمانی و چەم...

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی ، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمی ئاو لە ناو شاری سلێمانی و شاری چەمچەماڵ تەرخانکرا. سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە باڵکێشی ڕایگەیاند، کە ماوەیەکی زۆرە کێشەی کەمئاوی لە هەردوو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ هەیە. سەرچاوەکە زیاتر وتیشی، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەی کەم ئاوییە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بڕی زياتر له چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خەرج بکرێت.

هەواڵ
18-08-2020

کەشوھەوای شارەکانی ھەرێم

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینی كەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی کوردستانی بڵاو كردەوە. بە گوێرەی ئەو پێشبینیانە، ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/18 ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت. هەروەها بە گوێرەی پێشبینییەکان بۆ سبەینێ چوارشەممە 2020/8/19 ئاسمانی شارەكانی هەرێم هەر ساماڵ دەبێت.

گشتی
18-08-2020

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/18 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 45 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 42 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. شارەزایانی بواری نەوت، بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشێکی زۆری وڵاتان و بەردەوامی رێککەوتنی لە نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوتبۆ ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.

هەواڵ
18-08-2020

برخی دراوەکان

نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان مامەلەی پێوە دەکرێت. 100دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار دینارە. 100 یۆرۆی ئەوروپی بە 145 هەزار دینارە. 100پاوەی بەریتانی بە 160 هەزار و 500 دینارە. 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 17 هەزار و 500 دینارە. 100 هەزار تمەن بەرامبەر 5 هەزار 750 دینارە.

هەواڵ
17-08-2020

شاندەکەی ھەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتن

ئەو شاندەی ھەرێمی کوردستان کە یاوەری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات گەیشتە واشنتن. شاندەکە پێکھاتوون لە فەوزی ھەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، عەمید ھەژار عومەر، بەرپرسی ھاوئەھەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و لاوک ئەحمەد، بەرپرسی نووسینگەی مستەفا سەید قادر. ھەروەھا فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ شاندەکەی ھەرێمی کوردستان گەشتی کردووە. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممەش مستەفا کازمیش بەرەو واشنتن بەڕێبکەوێت و رۆژی ٢٠ ی مانگ لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە.

1 2 ... 1080 1081 1082 ... 1142 1143