بیروڕا

لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانی

18-08-2020
لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وتەبێژى هاتوچۆى دهۆک رایگەیاند، بەهۆى پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا، دوو کەس گیانیان لە دەستدا و پێنج کەسى دیکەش لە ڕووداوەکە بریندار بوون.

ئازاد تەها، وتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى پارێزگاى دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر 11:00ـی بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/18، لەسەر ڕێگای سەرەکى ناحیەى گردەسێن ـى سەر بە قەزاى ئاکرێ، پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لە دەستدا و پێنج کەسى دیکەش بە سەختى بریندار بوون.