کوردستان

شاندەکەی ھەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتن

17-08-2020
شاندەکەی ھەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەو شاندەی ھەرێمی کوردستان کە یاوەری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات گەیشتە واشنتن.

شاندەکە پێکھاتوون لە فەوزی ھەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، عەمید ھەژار عومەر، بەرپرسی ھاوئەھەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و لاوک ئەحمەد، بەرپرسی نووسینگەی مستەفا سەید قادر.

ھەروەھا فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ شاندەکەی ھەرێمی کوردستان گەشتی کردووە.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممەش مستەفا کازمیش بەرەو واشنتن بەڕێبکەوێت و رۆژی ٢٠ ی مانگ لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە.