بەپێی پلەبەندی رۆژنامەی فۆربسی ئەمەریکی، جێف بیزۆس، دەبێتە یەکەم کەس سامانەکەی بۆ سەرووی 200 ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە. سامانی جێف بیزۆس، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە2020/8/26 بە رێژەی 2% کە دەکاتە 4 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بۆ سەرووی 204 ملیار دۆلار بەرزبووەوە، بەمەش لە پلەی یەکەمی دەوڵەمەندانی جیهان دەمێنێتەوە کە سامانەی 90 ملیار دۆلارە و بە دوایی ئەویشدا بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت دێت کە سامانەکەی نزیکەی 116 ملیار دۆلارە وەک دووەم دەولەمەندی جیھان.
وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/27 سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری فەرەنسا کۆ ببنەوە. دوای نیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهممە 27ی ئاب، فلۆرانس پارلی وهزیری بهرگریی فهرهنسا گهیشته ههولێر و بڕیاره لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ههرێم كۆ ببێتهوه. بهپێی راگهیهندراوێكی حكومهتی ههرێمی كوردستان مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئێوارە پێشوازی له فلۆرهنس پارلی وهزیری بهرگری فهرهنسا دهكات .
لە کەرکووک ناوچەیەکی پیشەسازیی لەسەر ڕووبەری 116 دۆنم دروستکرا و دەکەوێتە سەر رێگای ناحیەی تازە. لە مەراسیمێکدا ناوچەی پیشەسازیی پێشکەوتوو کرایەوە کە دووەم ناوچەی پیشەسازییە لە کەرکووک و دەکەوێتە سەر رێگای ناحیەی تازە و رووبەرەکەی 116 دۆنم زەوی دەبێت. پرۆژەکە لە سێ هەزار 600 شوێنی کارکردن پێکھاتووە لەوان، پێشانەگی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و کارگە و دووکانەکانی فرۆشتنی کەرەستە یەدەگانی ئۆتۆمبێل و کۆگا. ناوچەی پیشەسازییەکە لە مانگی ئاداری ساڵی 2014 دەستکراوە بە دروستکردنی و دوای شەش ساڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/27 کرایەوە. وەبەرھێنەری پرۆژەی ناوچەی پیشەسازیی پێشکەوتوو رایگەیاند، پرۆژەی ناوچەی پیشەسازیی پێشکەوتوو یەکێکە لە پرۆژە سەرکەوتووەکانی کەرکووک، کە ناو شارەکە پاک دەکاتەوە و پیسی ناھێڵیێت، ئەوانەشی دێنە ئێرە خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆیان بۆ دابین کراوە". رمەزان حاجی رەشید وتیشی، نرخی دووکانەکانی ناوچەی پیشەسازی زۆر گونجاوە بەراورد بەرەوشی ژیانی کاسبکاران و پیشەوەرانی شارەکە. راکان سەعید جبوری، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت، لەکاتی کردنەوەی پرۆژەکە رایگەیاند "پرۆژەکە گرنگی زۆری ھەیە بۆ کەرکووک و خزمەتگوزارییەکانی جێی دڵخۆشین".پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد کە ھەوڵ دەدەن ئەو ناوچە پیشەسازییە نافەرمییانەی گەڕەکەکانی شار بھێنینە ناو ئەم ناوچە پیشەسازییە و ھیچ پیشەوەرێکیش بە زۆرەملێ ناھێنرێتە ئێرە و دەبێت بە رەزامەندی خۆیان بێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/27 گەنجێك لە قەزای سۆران لەكاتی كاركردندا جامی ئۆتۆمبیلی بەركەوتووە و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری هەولێر گیانی لە دەستداوە. سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قەزای سۆران بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی-ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەنجێك بە ناوی “یونس عەلی” كە پیشەی جامچییە، لەكاتی كاركردندا جامی ئۆتۆمبیلی بەركەوتووە. وتیشی، دوای گەیاندنی گەنجەكە بە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری هەولێر كرا، بەڵام پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانەکە گیانی لە دەستداوە.
فلۆرانس بارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 26ی ئابی 2020 گەیشتە بەغدای پایتەخی عێراق و لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جومعە عەناد وەزیری بەرگریی عێراق کۆبووەوە. ناوبراو ئێستا گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 409 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 19 تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و 400 تووشبووش چاکبوونەتەوە. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٣)١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)١٠٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٤١٥٥ پشکنینی نوێ) (١١٧٠ هەولێر)، (٦٠٢ سلێمانی، ١٠٥ گەرمیان)، (٢٢٤٨ دهۆك), (٣٠ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٤٠٩ تووشبووی نوێ)(٢٢٠ هەولێر)(٨٢ سلێمانی، ٢١ گەرمیان)(٧٨ دهۆك)(٨ هەڵەبجە) ٤. چاکبوون: (٤٠٠ چاکبوون)(٢٩٦ هەولێر)(٢٤ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)(٣٩ دهۆك)(٩ هەڵەبجە). ٥. مردن: (١٩ مردن)(١١ هەولێر)(٤ سلێمانی)(٤ دهۆك) ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٣١ (٢١٧٢٢ دەرچوو)پشکنین ٢٩٤٧١٦ (١٢٠٠٣٢ هەولێر، ٨٤٨١١ سلێمانی، ٨٧٠٩٦ دهۆك، ٢٧٧٧ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٦٨٠١ (١١٠٩٠ هەولێر، ١١٣٨٢ سلێمانی، ٣٤٩٣ دهۆك، ٨٣٦ هەڵەبجە)چاکبوون ١٦٢٤٣ (٦٦٤٥ هەولێر، ٧٨٧١ سلێمانی، ٩٨١ دهۆك، ٧٤٦ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩٥٧٧ (٤٠٨١ هەولێر، ٢٩٤٥ سلێمانی، ٢٤٧٧ دهۆك، ٧٤ هەڵەبجە)مردن ٩٨١ (٣٦٤ هەولێر، ٥٦٦ سلێمانی، ٣٥ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٧ی ئاب ٢٠٢٠
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی سزادانی حەوت كەسی راگەیاند كە ماددەی هۆشبەریان بەكارهێناوە. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، لەپێناو نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر، هێزەكانیان حەوت كەسیان بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیركردووە. ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە"ئەو كەسانە لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 ، لە رۆژانی 17 تاوەكو 26ی 8ی2020 سزادراون". هەر لە راگەیێندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی روونكراوەتەوە، شەش لەو تاوانبارانە بە بڕی 450 هەزار دینار و شەش مانگ زیندانیكردن سزادراون. یەکێکیشیان، جگە لە غەرامەكردنی بە بڕی 450 هەزار دینار، هەشت مانگیش زیندانی دەكرێت. هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی ئاسایش، تەمەنی سزادراوەكان لە نێوان 19بۆ 54 ساڵدایە و سەرجەمیان لە رەگەزی نێرن و پیشەیان كاسبە.
بوومەلەرزەیەک لە سنووری ڕاپەڕین روویدا و هاونیشتمانیان هەستیان پێی کردووە ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە باڵکێشی وت" بوومەلەرزەکە کاتژمێر 2:13 دوای نیوەڕۆ بە گوڕی 3.5 پلەی ڕێختەر لە دووری 18کم لە قەڵادزێ و 42کم لە پیران شەهری ئێران و بە قوڵایی 10کم روویداوە ئەژی چەتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی دوایین زانیاریی، هیچ زیانێکی نەبووە.
شەوی ڕابردوو 2020/8/26 لە نزیک گوندی (نوری میکایلی) چەکدارانی داعش دوو کەس دەکوژن و دوو کەسی دیکەش بێسەروشوێنن دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر گوندی نوری میکایلی لە سنووری قەزای خانەقین، چوار ھاوڵاتی گوندەکەیان ڕفاند و دوو ئۆتۆمبێلێشیان سووتاند. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی باڵکێش، ئەمڕۆ بەیانی 2020/8/27 تەرمی دوو لە ھاوڵاتییە ڕفێندراوەکان کە کوردن و برای یەکترن بەناوەکانی (لوقمان داود و سامان داود) دۆزرانەوە، ھەروەھا دوو ھاوڵاتی دیکەی ڕفێندراو تا ئێستا ھیچ سوراغێکیان نییە و بێسەروشوێنن.
وەزیری بەرگریی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی لە عێراقە و بڕیارە دواتر سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. فلۆرانس بارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 26ی ئابی 2020 گەیشتە بەغدای پایتەخی عێراق و بڕیارە لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جومعە عەناد وەزیری بەرگریی عێراق کۆبێتەوە. هەروەها سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق بکات.
لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-8-2202، خدر خۆشناو، گۆرانیبێژی میللیی ناسراوی شاری هەولێر بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.ئازاد خۆشناو، برای خدر خۆشناو بە (تۆڕی میدیایی باڵکێش)ی ڕاگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 6:00 خدر خۆشناو گیانی لەدەستداوە". خدر خۆشناو ڕۆژی 14ی ئەم مانگە بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا رەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدا". خدر خۆشناو لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە ساڵی 1978 دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە. ئەندامی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بوو. باوکی پێنج کچ و سێ کوڕ بوو.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بۆ ماوەی 10 رۆژ هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چوار کاتژمێر رادەگیرێت. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ "لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە، سەبارەت هاوكارییان لە رۆژانی تاقیكردنەوەكاندا بە راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لەكاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی (12)ی ئامادەیی، كە لە 1ی ئەیلوول تا 10ی ئەیلوول ئەنجامدەدرێت، هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چوار کاتژمێردەبڕدرێت".