کوردستان

وەزیری بەرگریی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر

27-08-2020
وەزیری بەرگریی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فلۆرانس بارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 26ی ئابی 2020 گەیشتە بەغدای پایتەخی عێراق و لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و  مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جومعە عەناد وەزیری بەرگریی عێراق کۆبووەوە.

ناوبراو ئێستا گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە.