تەندروستیی هەولێر سەبارەت بە پشکنین و وەرگرتنی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاگادارییەکی بۆ هاونیشتمانیان بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، پشکنینی کۆرۆنا بۆ سێ بنکەی تەندروستی پۆلێن کراوە؛ چەند ژمارە مۆبایلێکیشی بڵاوکردووەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکان. لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا پۆلینكراوه بۆ (3) بنكهی تهندروستی، بۆ زانینی ئهنجامی پشكنین سهنتهری داتا و زانیاری دانراوه بهمشێوهیەی خوارهوه:- 1. بنكهی تهندروستیی زانكۆ/بۆ پشكنینی (گهشتیاران) دهتوانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ئهنجامبدهن له سهنتهری داتا و زانیاری ئهنجامی پشكنینهكه وهربگرنهوه.ناونیشان: نزیک كۆلێژی زانست/ زانكۆی سهلاحەددینكاتی دهوام: كاژێر 8:30ی بهیانی تاوهكو 3:30 ئێواره 2. بنكهی نازداربامرنی/ بۆ پشكینینی (كارمهندانی كۆمپانیاكان) دهتوانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ئهنجامبدهن له سهنتهری داتا و زانیاری ئهنجامی پشكنینهكه وهربگرنهوه.ناونیشان: ههولێر 40 مهتری نزیك دهزگای ئاراسكاتی دهوام: كاژێر 8:30 بهیانی تاوهكو 3:30 ئێواره 3. بنكهی تهندروستی مهلافهندی/ بۆ پشكنینی (بهركهوتووانی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19) وهڵامی پشكنینهكه له سهنتهری داتا و زانیاری ئهنجامی پشكنینهكه وهربگرنهوه.ناونیشان: 100 مهتری، تهنیشت مزگهوتی خەدیجه كوبراكاتی دهوام: كاژێر 8:30 بهیانی تاوهكو 3:30 ئێوارە هاونیشتمانیان لەڕێگەی ئەم ژمارانەوە دەتوانن ئەنجامی پشکنینەکانیان وەربگرنەوە:07502578585075025792920750258010107502580202
خانمە ئەکتەری نێوداری میسری، نوورهان بۆ یەکەمجار تەمەنی خۆی ئاشکرا دەکات و دەشڵێ"چرچ و لۆچییەکانی دەموچاومم خۆشەوێ. نوورهان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی کە لە کەنار دەریایەکە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی" تەمەنم 38 ساڵە، تا ئێستا هیچ جوانکارییەکم بۆ رووخسارم نەکردووە، چرچ و لۆچییەکانی دەموچاومم خۆشەوێ". نوورهان دەشڵێ"خۆمم خۆشەوێ، بۆیە بۆتۆکس و فیلەر ناکەم'.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٢) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)١٠٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٤١٩٩ پشکنینی نوێ)(١٢٠٨ هەولێر)، (٥٠١ سلێمانی، ١٤٥ گەرمیان)، (٢٢٩٨ دهۆك)، (٤٧ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٤٦٣ تووشبووی نوێ)(٢٦٤ هەولێر)(٦١ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان)(٩٠ دهۆك)(٢٤ هەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٣٤٩ چاکبوون)(٢٨٠ هەولێر)(٢٠ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)(١٦ هەڵەبجە) ٥. مردن: (١٤ مردن)(٨ هەولێر)(٥ سلێمانی)(١ گەرمیان)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٣١ (٢١٧٢٢ دەرچوو)پشکنین ٢٩٠٥٦١ (١١٨٨٦٢ هەولێر، ٨٤١٠٤ سلێمانی، ٨٤٨٤٨ دهۆك، ٢٧٤٧ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٦٣٩٢ (١٠٨٧٠ هەولێر، ١١٢٧٩ سلێمانی، ٣٤١٥ دهۆك، ٨٢٨ هەڵەبجە)چاکبوون ١٥٨٤٣ (٦٣٤٩ هەولێر، ٧٨١٥ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆك، ٧٣٧ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩٥٨٧ (٤١٦٨ هەولێر، ٢٩٠٢ سلێمانی، ٢٤٤٢ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە)مردن ٩٦٢ (٣٥٣ هەولێر، ٥٦٢ سلێمانی، ٣١ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٦ی ئاب ٢٠٢٠
هونەرمەندی ناسراوی باشووری کوردستان کەریم گوڵانی دەڵێ” گۆرانییەکی نوێم بۆ هونەرمەند ئاواز حەسەن ئامادە کردووە کە ئاوازەکەی هی شاعیر و ئاوازدانەری ناودار هۆشیار عەبدوڵڵایە و لەلایەن هونەرمەندی کۆچکردوو رۆستەم سابیر پێشتر وتراوە”. هونەرمەند کەریم گوڵانی لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ( حەوت خولەک )ی تۆڕی میدیایی باڵکێشدا کە میدیاکار ( حازم جەعفەر) پێشکەشی دەکات، باسی ژیانی هونەری خۆی کرد و وتی”ئێستا وازم لە ئاهەنگی خێزانی هێناوە و لەبەر تەمەنم نامەوێ چیتر بچمە ئەو ئاهەنگانەوە، چونکە ئێستا من تەمەنم 61 ساڵە و بەباشی نازانم ئاهەنگی خێزانی بکەم، بەڵام هەندێجاریش هاوڕێ و خزم ناچارم دەکەن کە ئاهەنگیان بۆ بگێڕم”. کەریم گوڵانی باسی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆیی کرد و وتی”گۆرانییەکی نوێم بۆ هونەرمەند ئاواز حەسەن ئامادەکردووە، کە هۆنراوەی خۆم و ئاوازی شاعیر و ئاوازدانەر هوشیار عەبدوڵڵایە، پێشتریش لەلایەن هونەرمەندی کۆچکردوو رۆستەم سابیر وتراوە، گۆرانییەکم لە کوردستانەوە ریکۆرد کردووە و بۆ خاتوو ئاوازم ناردووە”. https://www.facebook.com/108429087388407/videos/358080752025980
وەزیرى کارەباى رایگەیاند، (500) مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ عێراق دەنێرین، دەشڵێت “بەراورد بە ساڵى ڕابردوو نزیکەى 7 کاتژمێر پێدانى کارەبامان زیادکردوە”. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، “لە رۆژانى داهاتوودا (500) مێگاوات کارەبا دەنێرین بۆ عێراق، ئەوەش جێگاى شانازییە بۆ هەرێم کە عێراق لە (1921) بەدواوە دەوڵەتە، بەڵام ئێستا هەرێم کارەباى پێدەدات”. کەمال محەمەد، وەزیرى کارەباى حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، ساڵى ڕابردوو لە مانگى هەشت تەنها 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرا، بەڵام ئەمساڵ و لەم مانگەدا 20 بۆ 21 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدەین. وەزیری کارەبا وتیشی، زیادکردنى بەرهەمى غازى بۆ وێستگەکان و چاککردنەوەى کێشە تەکنیکییەکانى وێستگەکانی دەربەندیخان و بێخاڵ، لەگەڵ کردنەوەى وێستگەى (300) مێگاواتى خەبات، هۆکارى زیادکردنى بەرهەمهێنانى کارەبان لە هەرێم. ئاشکراشیکرد، لە چەند رۆژى داهاتوودا بەهۆى چاککردنەوەى کێشە هونەرییەکان لە وێستگەى کەسنەزان پێدانى کارەبا بەشێوەیەکى کاتى بۆ چەند کاتژمێرێک کەم دەبێتەوە. لەبارەی پێدانى کارەبا بە عێراق، کەمال محەمەد وتی “کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەى کارەباى هەرێم نابێت، چونکە ئەو (500) مێگاواتە کارەبایەی دەدرێت بە عێراق، لەو یەکانەیە کە لەکار کەوتون و عێراق پارەى دابینکردوە بۆ چاککردنەوەیان”.
کارمەندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ بەر تەقینەوە کەوت و برینداربوو. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کارمەندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بە بۆمبێکی چێنراوکراوەتە ئامانج و بریندار کراوە. رووداوەکە لەسەر رێگەی ناحیەی بەرتەلە لە رۆژهەڵاتی موسڵ روویداوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و بریندارەکەش گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی موسڵ.
لافاوێك لە شاری شاریکار لە باکووری کابوول دروستبوو، پایتەختی ئەفغانستانیشی گرتەوە. بەرپرسانی ئیداری ئەفغانستان دەڵێن "لە لافاوێکی گەورەدا لە شاری شاریکاری، نزیکەی 30 کەس گیانیان لە دەستدا و زیانیێکی زۆری ماددیشی لێکەوتووەتە، ھەروەھا هەزاران کەس بەھۆیەوە ئاوارە بوون". بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکەش دەڵێن "لە سەرەتای درەستبوونی لافاوەکەوە تەرمی 17 کەس نێرداونەتە نەخۆشخانە، ھەروەھا تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەدوای تەرمی قوربانییەکانی دیکەدا دەگەڕێن.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئامارهكانى ڤایرۆسى كۆرۆنا دهبهستێت لە جیهاندا، بڵاوی کردووەتە کە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا گەیشتووەتە 24 ملیۆن و 61 هەزار و 216 کەس. لەو ژمارەیەدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا، بەرزترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسەکەی لێ تۆمارکراوە بە پێنج ملیۆن و 995 ههزار و 728 کەس. ھەروەھا ڕیزبهندی 10 وڵات کە زۆرترین ژمارەی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێ تۆمار کراوە بهمشێوهیهیه: 1- بەڕازیل سێ ملیۆن و 674 هەزار و176 تووشبوو. 2- هیندستان سێ ملیۆن و234 هەزار و 474 تووشبوو.3- رووسیا 966 هەزار و 189 تووشبوو.4- کۆماری باشووری ئەفریقا 613هەزار و 17 تووشبوو. 5- پێرو 607 هەزار و 382 توشبوو.6- مهكسیك 568 هەزار و621 تووشبوو.7- كۆلۆمبیا 662 هەزار و 182 تووشبوو.8- ئیسپانیا 423 هەزار و 224 تووشبوو.9- چیلی 400 هەزار و 958 تووشبوو.10- ئێران 363 هەزار و 363 تووشبوو. ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێی له وڵاتی چین سهری ههڵدا، بەھۆیەوە 823 هەزار و 513 تووشبووی ڤایرۆسەکو گیانیان لە دەستداوە.
لە ئاكامی بۆردومانكردنی گوندێكی سەر بە كۆمەڵگای خانسوور لە شەنگال، دوو هاوڵاتی كوژراون. شانەی ئەمنی عیراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/26، ئاماژەی بەوەكردووە "لەئاكامی بە ئامانجكردنی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك ئاپ لە لایەن فڕۆكە جەنگیەکانی توركیا لە گوندێکی كۆمەڵگەی خانسوور لەباكوری شەنگال، دوو هاوڵاتی سڤیل كوژراون”. ئەوەش روونكراوەتەوە، لەو هێرشەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە رزگاری بووە. چەند مانگێکە توركیا ئۆپراسیۆنی لە نێو خاكی باشووری كوردستان بە چڕی دەستپێكردووە، ئەوەش بە پاساوی هەبوونی پارتی کرێکاران (پەکەکە) لە ناوچەکاندا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/26 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 46 دۆلار و 15 مامەڵەی پێوە کرا. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 45 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. لە ماوەی ڕابردوودا نەوتی خاوی برێنت و تەکساس نزمترین ئاستیان لە بازاڕەکانی جیھاندا تۆمارکرد کاتێک نرخی یەک بەرمیل نەوتیبرێنت لە خوار 20 دۆلار و خاوی تەکساسیش بە -39 فرۆشران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/26 نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەلەی پێوە دەکرێت. 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 400 دینارە. 100 یۆرۆی ئەوروپی بە 149 هەزار 500 دینارە. 100پاوەی بەریتانی بە 165 هەزار دینارە. 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 17 هەزار و 250 دینارە. 100 هەزار تمەن بەرامبەر 5 هەزار 500 دینارە
کەمێک بەر لە ئێستا کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی هات و سەرۆکی یانەکە بڕیاریدا دەست لە کار بکێشێتەوە. بارتۆمیۆی سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە ئەو بڕیارەی لەژێر گوشاری هاندەرانی یانەکەی داوە، کە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە بۆ مانەوەی مێسی. چەند ڕۆژێکە ڕۆیشتنی مێسی لە بارسا بووەتە مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکان و ئەمڕۆش بە فەرمی بڕیاری رۆیشتنی بە ئیدارەی یانەکەی وت، بەڵام پێدەچێ بە ڕۆیشتنی بارتۆمیۆ، مێسی بمێنێتەوە.