بەپێی پلەبەندی رۆژنامەی فۆربسی ئەمەریکی، جێف بیزۆس، دەبێتە یەکەم کەس سامانەکەی بۆ سەرووی 200 ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە.
سامانی جێف بیزۆس، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە2020/8/26 بە رێژەی 2% کە دەکاتە 4 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بۆ سەرووی 204 ملیار دۆلار بەرزبووەوە، بەمەش لە پلەی یەکەمی دەوڵەمەندانی جیهان دەمێنێتەوە کە سامانەی 90 ملیار دۆلارە و بە دوایی ئەویشدا بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت دێت کە سامانەکەی نزیکەی 116 ملیار دۆلارە وەک دووەم دەولەمەندی جیھان.