درەنگانی شەوی رابردوو هونەرمەندێک لە قەزای داقووقی باشووری كەركوكە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. شەوی ڕابردوو 2020/8/27 هونەرمەندێکی ڕۆژەهەڵاتی کوردستان کە دانیشتووی قەزای داقووقە لە باشووری کەرکووک، کۆتایی بە ژیانیخۆی هێنا و تائێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزانراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە. جێی ئاماژەیە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، هونەرمەندێكی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە شاری هەولێر كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، هیچ زانیارییەک نییە لەسەر ئەو چوار هاوڵاتییەی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگەی ڕانیە - دوکان گیانیان لە دەستدا. د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ زانیارییەکمان لەسەر ئەو چوار هاوڵاتییە دەستنەکەوتووە کە لە ڕووداوەکەدا سووتان و گیانیان لە دەستداوە، ئەوەی زانراوە تەنها ژنێک و پیاوێک لەگەڵ دوو منداڵ لە ڕووداوەکەدا گیانیان لە دەستداوە. وتیشی: ڕووداوەکە لە نێوان بارهەڵگر و پرادۆیەک، لەگەڵ بیکاشۆیەک ڕوویداوە، تەنها وێنەی تابلۆی ئۆتۆمبیلەکە (پرادۆ)یەکە هەیە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەیەوە کەسوکاری ئەو چوار هاوڵاتییە سووتاوە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنەوە و ناسینەوەی تەرمەکانیان. ئاماژەی بەوەشدا، دەزگا ئەمنییەکان لە ڕیگەی کامێراکانی بازگەکانەوە هەوڵی دۆزینەوەی شوێنی ئەو چوار هاوڵاتییە دەدەن کە لە ڕوودووەکەدا گیانیان لە دەستداوە، چونکە بە لە ڕێگەی کاری تەندروستییەوە ماوەیەکی زۆری پێویستە و زۆر دەخانەیەنێت.
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گەڕەکی شوراوی شاری کەرکووک، گەنجێک گیانی لە دەستدا. شەوی ڕابردوو 2020/08/27 لە گەڕەکی (شۆراو)ـی شاری کەرکووک، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ماتۆڕسکیل ڕوویدا، بەهۆیەوە هەردوو شۆفێرەکە برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان بەناوی (فارس سیروان) گیانی لە دەستدا.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 458 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون. وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، 458 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها 561 تووشبووش چاکبوونەتەوە و 26 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، كۆرۆنا كاریگەی نێگەتیڤی كردووەتە سەر لایەنی دەروونی سەدان هەزار تووشبوو لە جیهان و زیاتر لە یەك ملیار كەس لە جیهان بە دەست خراپی بارودۆخی دەروونییەوە ئازار دەچێژن. تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " کۆرۆنا كاریگەری نەرێنی وەك (ڕاڕایی و نیگەرانی و ترس)ـی لەسەر سەدان هەزار تووشبووی لە جیهاندا دروستكردووە". سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی "زیاتر لە یەك ملیار كەس لە جیهاندا بە دەست بارودۆخی دەروونی خۆیانەوە ئازار دەچێژن، لەگەڵ ئەوەشدا چاودێری پزیشكی و ئاگەداربوون لە دۆخی دەروونی تەنها بۆ كەمینەیەكی ژمارەی دانیشتوانی جیهان بەردەستە".
زۆربهی ئهو هێرشانهی ناوبهناو چهكدارانی داعش دهیكهنه سهر ناوچهكانی دهوروبهری خانه قین و سنوری كوڵهجۆ و ناوچهی شێخ باوه، شهش چهكداری داعش ئهنجامیان دهدهن كه خهڵكی دهوروبهری شارهدێی گوڵاڵهن. سهرچاوهیهكی ئهمنی به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ووت: دهزگا ئهمنیهكان زانیاری وردیان لهسهر شهش چهكدارهكه ههیهو یهكێكیشیان قاچێكی شهله. وتیشی: "ئهو چهكدارانه ناوبهناو ژمارهیان زیاد دهكات و له حهمرینهوه مهفرهزهی تری چهكداریی داعش بۆ پشتیوانی دێنه لایان، بهڵام زۆربهی كردهوهكان یان ئهو شه چهكداره خۆیان ئهنجامی دهدهن یان به ڕێنوێنی ئهوان ئهنجام دهدرێت. له ماوهی سێ ڕۆژدا چهكدارانی داعش چوار كهسیان له گوندی (شێرك)ی ڕۆژئاوای شارۆچكهی خانهقین كوشتووهو سێ كهسیشیان له گوندی (صهفصافه)ی سهر به ناحیهی قهرهتهپه ڕفاندووهو تاوهكو ئێستا چارهنووسیان نادیاره.
شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بەهۆی نەخۆشیی کۆڵۆن، دەستی لەکارکێشایەوە. پێشتریش لە ساڵی 2007 بەهۆی هەمان نەخۆشییەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە. شینزۆ ئابێ دەڵێ" نایەوێت نەخۆشییەکەی ببێتە هۆی وەستاندنی کاروباری دەوڵەت" داوای لێبوردنیش دەکات کە نەیتوانیوە ئەم خولەی ئیدارەی حکومەت تەواوبکات.
لێکۆڵەرێكی بە رەگەز و دڵ بەریتانی لە ئەنیستیتۆی واشنتۆن (مایکل نایتس) ئاوا باسی سەفەری کازمی بۆ ئەمریكا دەکات: من خۆم بە پرسیاری باو سنووردار نەکرد، بەتایبەت سەر پلانی ئەوان و پێشبینییەکانیان کە عێراقییەکان وەک باو خۆیانی لێ نادەن.ئەمەش لەبەر ئەوەی دەزانم نە لە پلان دەزانن و نە دەتوانن بە دڵنیاییەوە پێشبینی بکەن.ئەگەر هاتوو دەزگای حوکمڕانی لە وڵاتێکدا وا هاتە بەرچاو کە نە لە پلان دەزانێ و نە لە توانایدایە پێشبینی بکات، ناتوانین پەنجە لە سەر هیچ هۆکارێکی تر دانێین، جگە لە نەبوونی زانست لە ئیدارەی وڵاتدا. ئەم جۆرە ئیدارانە بە قسەی رۆژئاواییەکان شایستەی سەرمایەگوزاری نابن. دواتر باسی بارودۆخی ئەم حکومەتە دەکات: "پێکهێنانی هاوسەنگی لە بودجەیەکدا کە خەرجی ٧ میلیاردە و داهاتی ٣ میلیاردە، کارێکی ئاسان نیە".لە ئیدارەدانی کۆڤید ١٩ دا دەڵێت: خەڵک ترسیان هەیە روو لە سیستەمێکی تەندرووستی بکەن کە بە گشتی داڕووخاوە. ئەمەش سیستەم. ئەم شاندە بەم حاڵەوە هاتوونە واشنتۆن و داوای هاوکاریی ئامریکا دەکەن كە وەک کەسانی (مردووی لەسەرپێ –Dead man walking) دەهاتنە بەرچاوم.وەک چۆن هیشام ئەلهاشمی راوێژکار کوژرا، سەلامەتیی جەستەییی تیمەکەی کازمی مسۆگەر نیە. لە بەغدا هیچ شوێنێك نیە ئەم کەسانە بتوانن بە سەلامەتی پیاسەی تێدابکەن، یان کاربکەن یان بخەون. درەنگ یان زوو کەسێک یان کەسانێک لەم تیمە هەتا دەورەکەیان تەواودەبێ حەتمەن بە دەستی میلیشیاکان دەکوژرێن. ئەمەش بارودۆخی ئاسایشی وڵات.بەڵام کە دەگاتە خواستی ئەوان لە ئامریکا مرۆڤ بۆی دەردەکەوێ کە ئەوان بۆ خۆیان نازانن چییان دەوێ و ئامریکا چیان بۆ بکات. ئەمەش گرفتێکی ئامریکایە لە عێراقدا.ئامریکا هەموو کاتێک چاوەڕوانە داخوازی کۆنکرێتی و دیاریكراوی لەلایەن عێراقییەکانەوە بگاتە دەست و عێراقییەکانیش پێیانوایە کە ئامریکا دەزانێ عێراق پێویستی بە چیە! تەنانەت ئەگەر دەوڵەتی عێراق خۆشی نەزانێت!ئەمەش نیشاندەرێکی تر کە ئیدارەی وڵاتەكە سیاسەتێکی گەشەپێدان کە راستەوخۆ گرێدرابێتەوە بە بارودۆخی سەرزەمینی واقیعی وڵات و پشتبەستوو بە داتا و کاری مەیدانی بێت، لەبەردەستدا نییە. لەم جۆرە ئیدارەیەدا پێم وایە مەنتیق بۆ داڕشتنی سیاسەت بەکاردێت نەک دیراسە و داتا.حکومەت بەم جۆرە دەبیندرێ و بەم جۆرەش حساباتی بۆ دەکەن، هەر چۆن بۆی بچی بێ داهاتووە. دراساتی دیكە لە (ئەنیستیتۆ توێژینەوە و گەشە پێدانی کوردستان)ـیشدا نیشانیدەدات کە هەتا ٣ دەیەی تریش عێراق جگە لە وڵاتی میلیشیا و شەڕ، نابێتە هیچی تر.بەم خوێندنەوەیەوە کورد پێویستە خۆی لە سەر خاکی خۆی پێشبخات و لەگەڵ بەغدا هەڵسوکەوت بکات و پێگەی خۆی لەلای هاوپەیمانانی بەهێزبکات. و:حوسێن كوردنەژادپێداچوونەوە: ھێما نیازی
شەهرەزاد رەفعەتی، ئەو ژنە خاوەنکارەیە کە توانیویەتی لە کەنەدا ببێتە پێشەنگی ژنانی خاوەنکار و کۆمپانیایەک بەڕێوە ببات کە بە ملیارێک دۆلار نرخەکەی خەمڵێنراوە. ئەم ژنە خاوەنکارە، لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە ئێرانی بەجێهێشتوە و هاتووەتە کەنەدا و توانیویەتی لە بواری کاردا بەرەو پێشەوە بچێت، تا لە ساڵی (٢٠٠٥)ەوە بووە بە بەڕێوەبەری کۆمانیای "BBTV " کە تایبەتە بە دەستکەوتنی پارە لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو یوتیوب. ئێستا ئەم ژنە تەمەن ٤٠ ساڵییە، کۆمپانیاکەی بەڕادەیەک بەناوبانگ بووە، کە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان وەکو (سۆنی و دیزنی و وارنەر برۆس) بوون بە کڕیاریان و سەرمایەی کۆمپانیاکەش بە ملیارێک دۆلار دەخەمڵێنرێت. ئەو لە بارەی پرۆژە و کارەوە دەڵێت: "گرنگە خاوەنکارەکان بتوانن بیر لە خەون و پرۆژەی گەورە بکەنەوە بۆ بەدییهێنانی".
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئێستا باری تەندروستیی جێگیرە. دەقی نووسینەکەی بافڵ تاڵەبانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک: کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان سەرەتا ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھەموولایەکتان دەخوازم. دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە. وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردووە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم. داواکارم لەھەمووانیش پابەندی رێنماییەکان بن و پێکەوە رێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان. دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموولایەک دەخوازم و ھیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەھەموو نەخۆشی و پەتایەک. بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فلۆرەنس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا کرد. بەپێی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی پشتیوانیکردنی زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان تاووتوێ کرا. ئاماژە بەوەشکراوە کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، سوپاسی فەرەنسای کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە کاتی شەڕی داعش، ھەروەھا کە داعش لە زۆر ناوچەی عێراقدا دەستی بە هێرش و پەلامار کردووتەوە و بووەتە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە . سەرۆکی حکومەت جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش . وەزیری بەرگری فەرەنسا پشتیوانیی فەرەنسای بۆ هەرێمی کوردستان وهێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە وگوتی هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا ڕاهێنانی هاوپەیمانان بە هێزی پێشمەرگە دەست پێ بکاتەوە کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاوە.ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختیش لەوە کرایەوە کە لەم قۆناغەدا جیا لەھەماھەنگیی سەربازی و ئەمنی ، پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ھەردوولا بدرێ.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند "كارە هاوبەشەكانمان لەگەڵ شانشینی هۆڵەندا بەردەوامی دەبێت" ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/27، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازیکرد لە ویلیام نیکۆلاس، کۆنسوڵی شانشینی ھۆڵەندا و وتی"هۆڵەندا لە راهێنان بە جوتیاران و پێدانی نوێترین زانیاری و تەكنەلۆژیای سەردەم لە بواری كشتوكاڵ هاوكارمان بووە". ئەمە لە کاتێکدایە کە كونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویكرد. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، زیادكردنی كاری كۆمپانیا هۆڵەندیەكان و هێنانی تەكنەلۆژیای كشتوكاڵی بۆ هەرێمی كوردستان بە هاوكاری كۆنسوڵخانەی هۆڵەندا كاری لەسەر دەكەین، هەروەها لە قتونانی بەرهەم و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی جوتیارانمان هەنگاوێكی ترە.