دوای حەوت ساڵ كاركردن وەك سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئهم ههفتهیه سهڵاح كوێخا دهستبهردارى پۆستى سهرپهرشتیاری ئیدارهى گهرمیان دەبێت و جهلال شێخ نوری، (شێخ جهلال)، قایمقامى كفری بهوهكالهت پۆستهكه بهڕێوه دهبات. هەڤاڵ ئیبراهیم، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: ”ئهم ههفتهیه دواههفتهى كاركردنى سهڵاحهدین محهمهد فهرهج، سهڵاح كوێخا دەبێت وهك سهرپهرشتیاری ئیدارهى گهرمیان، پاش نۆ ساڵ مانەوە لهم پۆستهدا. وتەبێژەكەی ئیدارەی گەرمیان وتیشی: ”قایمقامى كفری، جهلال شێخ نوری، (شێخ جەلال)، سەرەڕای كارەكانی خۆی وەك قایمقامی كفری، لە جێگەی سهڵاح كوێخا دەست بەكاردەبێت به وهكالهت. گەرمیان لە ساڵی (٢٠٠٨)، بە بڕیاری نێچیرڤانی بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی حكومەتی هەرێم، كرا بە ئیدارهی سەربەخۆ، ئیدارەكە تایبەتمەندی پارێزگاو سەرپەرشتیارەكەشی تایبەتمەندی پارێزگاری پێدرا، سەرەتا سهعید ئهحمهد، (مهلا سهعید)، وەك سهرپهرشتیاری ئیدارهى گهرمیان دانرا، پاش گهیشتنى تهمهنى به خانهنشینی، لە مانگی یەكی ساڵی (٢٠١١) سەڵاح كوێخا لە جێگەكەی دانرا، دواتر لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی جێگری سهرۆكى حكومهت، دوو ساڵی تر بۆ ڕاژهكهى درێژكرایەوەو ئێستا لەبەر كۆتایی هاتنی ڕاژهكهی و گەیشتنی بە تەمەنی خانەنشینی، خانهنشین دهكرێت و لە جێگەی ناوبراو، جهلال شێخ نوری، (شێخ جهلال)، قایمقامی كفری دەست بەكار دەبێت بە وەكالەت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ جەبار مستەفا وەک سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان ئیمزاکرد. ئهمڕۆ يهكشهممه 30-08-2020، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان فهرمانى ههرێمى بۆ دامهزراندنى جهبار مستهفا رهسوول ئیمزا کرد كه وهك سهرۆكى دهزگاى گشتيى كاروبارى مين له ههرێمى كوردستان، دهستبهكاردهبێت. بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى، كارهكهى به گرنگ و نيشتمانى له قهڵهم دا و هيواى خواست دامودهزگاكانى حكومهت و ههموو لايهنه پهيوهندارهكان و رێكخراو و ئاژانسه بيانييهكانى ئهو بواره هاوكاريى دهزگاكه بكهن، ههموو پشتگيرى و هاوكارييهكى خۆى و سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستانيشى بۆ دووپاتكردهوه.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 540 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 17 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٦) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٥٠٧١ پشکنینی نوێ)(١٣٣٣ هەولێر)، (٦٦٧ سلێمانی، ١٣٩ گەرمیان)، (٢٩٠٢ دهۆك)، (٣٠ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٤٠ تووشبووی نوێ)(١٣٨ هەولێر)(١١٥ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)(٢٤١ دهۆك)(١٤ هەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٢٩٣ چاکبوون)(٢١٧ هەولێر)(١٨ سلێمانی، ٤٢ گەرمیان)(١٦ هەڵەبجە) ٥. مردن: (١٧ مردن)(١٤ هەولێر)(١ سلێمانی)(٢ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)پشکنین ٣٠٨٦٣٩ (١٢٣٨٩٧ هەولێر، ٨٧٠٦٢ سلێمانی، ٩٤٨٣٨ دهۆك، ٢٨٤٢ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٨١٦١ (١١٦٣١ هەولێر، ١١٧٧١ سلێمانی، ٣٨٩٤ دهۆك، ٨٦٥ هەڵەبجە)چاکبوون ١٧٦٧٩ (٧٤٢٥ هەولێر، ٨٠١٩ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٧٩٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩٤٣٣ (٣٨٠٧ هەولێر، ٣١٦٥ سلێمانی، ٢٤٠٣ دهۆك، ٥٨ هەڵەبجە)مردن ١٠٤٩ (٣٩٩ هەولێر، ٥٨٧ سلێمانی، ٤٦ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٣٠ی ئاب ٢٠٢٠
لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرە کردووە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسییش دەڵێ" بەهەر جۆرێکبێ لە ساڵی 2020دا کۆنگرەکە دەبەستین". عەبدوڵڵا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرە کردووە و مەترسییەکانی کۆرۆنا کەمێک کەمببێتەوە بە دڵنیاییەوە کۆنگرە دەبەستین و هەموو جومگە سەرەکییەکانی حیزبیش بەر گۆڕانکاریی دەکەوێت. عەبدوڵڵا وەرتی وتی" عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاریداوە خۆی بۆ پۆستەکە بەربژێر نەکاتەوە و کۆنگرە کەسێکی دیکە بۆ ئەو شوێنە هەڵدەبژێرێت".
مامۆستایەکی زانکۆ لەبەردەم مالەکەی خۆیدا لە دیالە تیرۆر کرا. لە پارێزگای دیالە، دکتۆرە نور محەمەد، مامۆستای زانکۆی دیالە و پسپۆڕی زانستی فەلەكی، ھەروەھا خاوەنی چەندین توێژینەوەی زانستییە لە بواری فەلەکیدا. بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییە عێراقییەکان نور محەمەد، ئەندامی ڕێکخراوی ناسای نێودەوڵەتیە بۆ تۆیژینەوەی فەزایی.
ئێران نیوە زیاتری ئاوی بەنداوی دەربەندیخانی گرتووەتەوەو بەڕێوەبەری بەنداوەكەش هۆشداریی دەدات و دەڵێت: ”لە وەرزە وشكەكاندا قەیرانی كەم ئاوی بۆ بەشێك لە شارەكانی هەرێم و شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دروست دەبێت” ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: ”ئێران لەڕێگەی دروست كردنی تونێلی نەوسوودەوە ڕێڕەوی ئەو ئاوەی گۆڕیوە كە بەرەو هەرێمی كوردستان دێت و دەڕژێتە بەنداوی دەربەندیخان”. وتیشی: ”لەئێستادا بە ڕێژەی نیوە زیاتری ئاوەكەی گرتووەتەوەو لەڕێگەی تونێلی نەوسوود كە دەكەوێتە خوارووی بەنداوی داریان، دەینێرێت بۆ بەنداوی هیروێ و بەمەش ئاوی بەنداوی دەربەندیخان كەمی كردووەو گەر بەردەوام بێت، ئەو شارانەی دەكەونە سەر ڕووباری سیروان، وەكو شارەكانی هەڵەبجەو سەیدسادق و سیروان و كەلار و تەواوی ئەو شارانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش كە دەكەونە هەردوو بەری ڕووباری سیروان، تووشی قەیرانی كەم ئاوی دەبنەوە” ئاماژەی بەوەش كرد: ”وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق، دوو نوسراوی بۆ وەزارەتی دەرەوە كردووە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكەو حكومەتی هەرێمیش لەڕێگەی بەیاننامەیەكەوە نیگەرانی لەسەر ئەم هەڵسوكەوتە دەربڕیوەو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمیش لەڕێگەی سەركۆنسوڵی ئێرانەوە لە هەولێر، داوای كردووە ئاوەكە نەگیرێتەوە” ئێران لەڕێگەی دروستكردنی تونێل و بەنداوو و پرۆژەی گەورەی ئاوییەوە، ساڵانێكە ئەو ئاوە دەگرێتەوە كە لە خاكەكەیەوە دێتە ناو زێیە ئاوییەكان و بەنداوی دەربەندیخانەوە
لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا گەنجێکی کورد دەدرێتە بەر چەقۆ و دەکوژرێت. هەڵگورد غەفوور، کە دەکاتە خاڵی ئەو گەنجە کە ناوی ( ڕێبوار کەریم خەسرەو )ە، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، دوێنێ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، رێبوار بەشێوەیەکی دڕندانە دراوەتە بەر چەقۆ و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. رێبوار خەسرەو، ساڵی 1983 لە سنووری کەرکووک لەدایکبووە و چەند ساڵێکە لە ئەڵمانیا دەژی، باوکی منداڵێکی 4 ساڵانە، بە گوتەی کەس و کارەکەی هیچ گرفتێکیشی لەگەڵ کەسدا نەبووە. کەس و کاری ڕێبوار، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، تەرمەکەی بگەڕێننەوە بۆ کوردستان و لە زێدی خۆی بەخاکی بسپێرن.
لیۆنێل مێسی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە بارسیلۆنا نەکرد و بەشداری لە راهێنانەکانیشدا ناکات. ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/830 یاریزانانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گەڕانەوە یانەکەیان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی سبەی دووشەممە 2020/8/31 دەست بە مەشق و راهێنانەکان بکەنەوە، بەڵام لیۆنێل مێسی رەتیکردووەتەوە بگەڕێتەوە و پێی راگەیاندوون لە مەشقەکان ئامادەنابێت.لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستەی یاسایی یانە ئیسپانییەکە رێکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێسیان خستەڕوو، بەڵام کارگێڕی یانەکە سەرجەم ئەندامانی دەستەکەی لە پۆستەکەیان درووخستەوە. رۆژنامەکانی ئیسپانیا دەڵێن “مێسی بڕیاری ڕۆیشتنی داوە و پەشیمانبوونەوەی مەحاڵە”، هەروەها ئیدارەی یانەکە بڕیاریداوە هیچ پەیوەندی و کۆبوونەوەیەک وەرنەگرێت کە بۆ کڕینی مێسی ڕوو لە یانەی بارسیلۆنا دەکەن.
بهڕێوبهرایهتیی گشتیی تهندروستی كۆیه، ئاگادارییهكى لهبارهى پشكنینى چاوى خوێندکاران بڵاو كردهوه. ئهمڕۆ یهكشهممه 2020/8/30 بهڕێوبهرایهتیی گشتیی تهندروستی كۆیه، ئاگادارییهكى بڵاو كردهوه و ڕایگەیاند "ئاگاداری هاوڵاتییانى كۆیه دهكهینهوه، بههۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ئهمساڵ پشكنینى چاوى خوێندکاران ئهنجام نادرێت". هەروەها بەڕێوبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بۆ پشكنینى چاوى خوێندکاران، سهردانى بهڕێوهبهراتی تهندروستی كۆیه نهکەن.
سەرچاوە میدیاییەکانی چین ڕایانگەیاند، بەهۆی داڕمانی ریستۆرانتێكی لە شارۆچكەی چێن ژوانگ-ی ئەو وڵاتە، 29 كەس گیانیان لە دەستدا. هەروەها میدیاكانی چین بڵاویانكردووەتەوە، تیمەكانی فریاگوزاری نزیکەی 55 كەسیان لەژێر داروپەردووکەیدا دەرهێناوە، لەو ژمارەیەش 29 کەسیان گیانیان لە دەستداوە. تا ئێستا هۆكاری داڕمانی ئەو ریستۆرانتە نەزانراوە، بەڵام داڕمانی ریستۆرانت و باڵەخانەكان لە چین شتێكی نامۆ نییەو ناوەناوە رووداوی لەو شێوەیە روودەدات.
وەزارەتی تەندروستی ئاماری هەفتەی ڕابردووی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە. لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی تەندروستی ئاماری هەفتەی ڕابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدان و چاکبونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندبەگوێرەی ئامارەکە 3520 کەس لە ماوەی یەک هەفتەدا تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەروەها 132 کەس گیانیان لەدەستداوە.ژمارەی ئەو تووشبووانەشی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە، 3154 کەسە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/30 نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ھەرێم بەمشێوەیە خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 290 هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 340 هەزاردینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 387 هەزار دینارە.