Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
بیروڕا
31-08-2020

پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بگاتە 50 دۆلار

پێشبینی دەكرێت لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2021 دا، نرخی نەوت بۆ سەروو 50 دۆلار بەرزبێتەوە. ئێحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، پێشبینی دەكەین لە چارەکی یەکەمی 2021 دا، نرخی نەوت بۆ 50 دۆلار بەرزبێتەوە، ئەگەر كۆرۆنا چالاك نەبێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/31، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی یەك لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆماركرد و یەک بەرمیل بە 46 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. ھەروەھا نرخی بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێكساس بەڕێژەی 0,7 لەسەدا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 43 دۆلار و 25 سەنت.

بیروڕا
31-08-2020

سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات

ئاژانسی هەواڵی فڕانس پڕیس ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 2020/9/2 ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا دەگاتە عێراق. وا بڕیارە لەو سەردانەکەیدا ئیمانوێل ماکرۆن، لەگەڵ مستەفا کازمی و ژمارەیەک لە سەرکردەیەکی سیاسی و کاربەدەستانی عێراق كۆببێتەوە، هەروەها بەر لەو گەشتەی بۆ عێراق، بریارە جارێکی تر و لە ماوەی مانگێکدا بۆ ئاگەداربوون لە ڕەوشی دوای تەقینەوەکەی بەیرووت کە نزیکەی 200 کەس تێیدا گیانیان لە دەستدا نزیکەی 6000 هەزار کەس بریندار بوون، سەردانی لوبنان بکاتەوە. سەرۆکی فەڕەنسا بەرپرسانی لوبنان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ و ئەنجامدانی چاكسازی لەو وڵاتە هاندەدات.

گشتی
31-08-2020

دهۆك سبەینێ ڕۆژێكی پڕ له‌ گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

سبەینێ سێ شەممە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك کۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر شەش پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پارێزگاکە دەدات. فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: ”پاڵپشت بە بڕگەی (یەک) لە ماددەی (٢٨) لە پەیڕەوی ناوخۆ و لەبەر بەرژەوەندی گشتی بڕیارمانداوە سبەینێ سێ شەممە ١ی ئەیلوول كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (١٠٦)ی ئەنجومەن ئەنجام بدەین و لە كۆبوونەوەكەدا شەش بەڕێوەبەری شەش بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاكە دەگۆڕین كە بریتین لە”: -بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا-بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ-بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی-بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار-بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری-بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف وتیشی: ”ناوی شەش كەس لەلایەن پارێزگارەوە نێردراوە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا و لەسەر بنەمای سیڤی نێردراون و سه‌رجه‌م ڕێنمایی و مەرجەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان تێدایە بۆ بوون بە بەڕێوەبەری گشتی و سبەینێ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەندا دەنگیان لەسەر دەدەین”. بڕیاریشه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا (٢٢) سەرۆك شارەوانیش لە پارێزگای دهۆك بگۆڕدرێت، مانگی ڕابردووش پارێزگاری دهۆك گۆڕدراو لە جێگەی فەرهاد ئەتروشی، عەلی تەتەر دانرا

بیروڕا
31-08-2020

ئیمارات پێشوازی لە شاندێکی ھاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/31، ئیمارات بە فەڕمی پێشوازی لە شاندێکی ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل کرد کە جارید کۆشنەر راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژھەڵاتی ناوەراست سەرکردایەتیی دەکرد. گەشتەکە لە لایەن کۆمپانیای فڕۆکەوانی "ئەلعال"ی ئیسرائیلییەوە لە تەلئەبیب بۆ ئەبوزەبی ڕێکخراوە و فڕۆکەکەش ناوی ئاشتی هەڵگرتبووە. ھەروەھا بڕیارە شاندەکە لەگەڵ نوێنەران و لێپرسراوانی دەوڵەتی ئیمارات کۆببنەوە، بۆ گفتوگۆ کردن دەربارەی بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا. جارید کۆشنەر، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی ڕایگەیاند، رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، سەرەتای ئاراستەیەکی میژووییە بۆ ئاشتی جیھان. کۆشنەر ئاماژەی بەوەشکرد، بەم نزیکانە هەردوو وڵات باڵیۆز ڕەوانەی وڵاتەکانیی یەکتر دەکەن و لە چەندین بوار و کەرتی جیاوازدا ھاوکار دەبن. کۆشنەر ستایشی محەمەد سەلمان جێنشینی پادشای سعودیەشی کرد، کە ڕێگەی داوە فڕۆکەکەیان بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تیپەڕێت بۆ ئەبوزەبی. سەردانی شاندە هاوبەشەکەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئەبوزەبی لەچوارچێوەی هەوڵەکانی هەرسێ وڵاتدایە، بۆ بەهێزکردنی پەوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات.

هەواڵ
31-08-2020

وەزارەتی تەندروستی: 25 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٧) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٥٢١١ پشکنینی نوێ)(1777 هەولێر)، (٧٠٤ سلێمانی، ١٨٤ گەرمیان)، (٢٤٨١ دهۆك)، (٦٥ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٩١ تووشبووی نوێ)(١٦٩ هەولێر)(١١٥ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان)(٢٤٣ دهۆك)(٣٠ هەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٣٧٠ چاکبوون)(٢٥٥ هەولێر)(٥٢ سلێمانی، ٤٣ گەرمیان)(٢٠ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٥ مردن)(٩ هەولێر)(١٢ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)(٣ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)پشکنین ٣١٣٨٥٠ (١٢٥٦٧٤ هەولێر، ٨٧٩٥٠ سلێمانی، ٩٧٣١٩ دهۆك، ٢٩٠٧ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٨٧٥٢ (١١٨٠٠ هەولێر، ١١٩٢٠ سلێمانی، ٤١٣٧ دهۆك، ٨٩٥ هەڵەبجە)چاکبوون ١٨٠٤٩ (٧٦٨٠ هەولێر، ٨١١٤ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٨١٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩٦٢٩ (٣٧١٢ هەولێر، ٣٢٠٦ سلێمانی، ٢٦٤٣ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)مردن ١٠٧٤ (٤٠٨ هەولێر، ٦٠٠ سلێمانی، ٤٩ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٣١ی ئاب ٢٠٢٠

بیروڕا
31-08-2020

شەش چەکداری داعش دەستگیر کران

پۆلیسی موسڵ دەستگیركردنی شەش تیرۆیستی داعشیان راگەیاند، كە خۆیان حەشاردابوو. بەگوێرەی راگەیاندراوێكی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا، شەش چەکداری داعش لە رۆژھەڵاتی شارەکە بە ھاوکاری خەڵک دەستگیر کراون، راگەیاندراوەكە ئاماژە بەوەكردووە، چوار لە دەستگیركراوەكان لەسەردەمی داگیركردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، چەكداری ئەو گروپە بوونەو بەشدارییان لەچەندین كردەوەی تیرۆریستی و كوشتن و رفاندنی هاوڵاتیانی سڤیل كردووە.

هەواڵ
31-08-2020

داعش چالاكییە چەكدارییەكانی فراوانتر دەكات

داعش چالاكییە چەكدارییەكانی فراوانتر دەكات، بەجۆرێك سوپای عێراق و دانیشتووانی گوندی شێرك و گوندەكانی دەوروبەری كە سەر بە شارۆچكەی خانەقینن، هەراسان دەكات و گوندنشینانی سنوورەكەش لە پاش كاتژمێر ( ٤ )ی عەسرەوە ناتوانن لە دەرەوە بمێننەوەو لە دڵەڕاوكێیه‌كی زۆردا دەژین. عەقید جمور حاجی ڕۆستەم، جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای ٣ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: ”داعش چالاكییە چەكدارییەكانی فراوانتر كردووە، بەجۆرێك سوپای عێراق و دانیشتووانی گوندی شێرك و گوندەكانی دەوروبەری كە سەربە شارۆچكەی خانەقینن، هەراسان كردووەو به‌وهۆیه‌وه‌ گوندنشینانی سنوورەكە لە پاش كاتژمێر ( ٤ )ی عەسرەوە ناتوانن لە دەرەوە بمێننەوەو لە دڵەڕاوكێیه‌كی زۆردا دەژین” داعش چالاكییە چەكدارییەكانی فراوانتر كردووە، بەتایبەت لە گوندی شێرك و گوندەكانی تری دەوروبەری و ناوبەناویش هێرش دەكاتە سەر سوپای عێراق و خەڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه‌ دەكوژێت، له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌ر له‌ گوندی شێرك و ته‌ل مه‌نجه‌ل، چوار هاوڵاتی گوله‌باران كردو دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سوتاند و هێرشی كرده‌ سه‌ر فه‌وجی مغاویری سوپای عێراق و سه‌ربازێكی كوشت و سێ سه‌ربازی تریشی بریندار كرد، دوێنێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی گروپێكی داعشی ڕاگه‌یاند وتیشی: ”ئەو چەكدارانەی داعش لەلایەن ئەو عەرەبە هاوردانەوە هاوكاری دەكرێن، كە هاوردەی سنوورەكە كراون و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌‌ هۆكاری مانه‌وه‌ی داعشن له‌ سنووره‌كه‌ و‌ سوپای عێراق و دانیشتووانی گوندی شێرك و گوندەكانی تری ناوچەكەیان هه‌راسان كردووه‌”

هەواڵ
31-08-2020

پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

بڕیارە رۆژی چوارشەممە٢ی٩ی٢٠٢٠ پەرلەمانی کوردستان، کۆ ببێتەوە و خولێکی نوێی یاسادانان دەست پێ بکاتەوە. ئەم وەرزی نوێیەی یاسادانان تا رۆژی١ی٣ی٢٠٢١ بەردەوام دەبێت و پەرلەمان و حکومەت ماوەی مانگێک دەرفەتیان دەبێت پرۆژەیاسا و پێشنیازەیاسا پێشکەش بکەن.

هەواڵ
31-08-2020

شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە کەرکووک

شاندێکی باڵای ئەمنی لە بەغداوە گەیشتە کەرکووک. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای ئەمنی عێراقی بە سەرۆکایەتی عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی گەیشتە کەرکووک و لەلایەن پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووکەوە پێشوازیان لێکرا بڕیارە شاندەکە لەگەڵ یەکە ئەمنیەکانی پارێزگاکەدا کۆببێتەوە.

بیروڕا
31-08-2020

عێراق: خاوەنی کەنالی دیجلە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

فەرمانی دەستگیركردن بۆ خاوەنی كەناڵی ئاسمانیی دیجلە دەركرا بە تۆمەتی پەخشكردنی گۆرانی لە یادی عاشووراو سوكایەتیكردن بە پەیڕەوانی تایفەیەكی ئاینی لە عێراق. بەگوێرەی راگەیاندراوێكی دادگای رەسافە لە بەغدا، فەرمانی دەستگیركردن بۆ جەمال كەربولی خاوەنی كەناڵەكە دەرچووە بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە تایفەیەكی ئاینیی لە عێراق. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە رەسافە داوای لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان كردووە، رێكاری یاسایی و كارگێڕیی پێویست لە دژی کەناڵی دیجلە بگرنەبەر. دوێنێ یەکشەممە 2020/8/31 لە كاتی بەڕێوچوونی رێورەسمی عاشوورا، كەناڵی دیجلە تەڕەب كە یەكێكە لە كەناڵەكانی سەر بە كەناڵی دیجلەو لەلایەن جەمال كەربولی-یەوە خاوەندارێتی دەكرێت، چەند گۆرانییەكی پەخشكرد، ئەم كارەش ناڕەزایەتی و تووڕەیی شیعەكانی لێكەتەوەو بە سووكایەتیكردنیان وەسفكرد.

هەواڵ
31-08-2020

ئێران بەبێدەنگی خاكی هەرێم داگیر دەكات

ئێران بەبێدەنگی خاكی هەرێم داگیر دەكات و لە هەندێ ناوچەی سنووری هێزەكانی هێناوەتە ناو خاكی هەرێم و سەربازگەی لێداوەو جێگیر بووە لە هەندێك لە گوندەكانی بناری بەمۆ وەكو بێلولەو باخ هەنارە و چیاڕەزا و حاجی لەر و مجید سالار و محمود قەجەر و چوار كڵاو و هەندێك گوندی تری سنووریی، نزیكەی پێنج كیلۆمەتر هاتووەتە پێشەوەو سەربازگەی لێ جێگیر كردووەو پێش ماوەیەك جووتیارێكی گوندی چیاڕەزای بناری بەمۆ سەردانی زەوییەكەی كردووە، تەقەیان لێ كردووەو پێیانوتووە: ”نزیك نەبیتەوەو ئێرە سەربازگەی ئێمەیە”، لە هەندێك شوێنی تری وەكو گوندی مجید سالار تەنها چەند سەد مەترێك لە جادە گشتییەكەوە دوورە، (ئەو جادەیەی كە بەرەو مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەچێت). گوندنشینێك لە یەكێك لە گوندەكانی بناری بەمۆ، كە لە بەر پاراستنی ژیانی داوای كرد ناوەكەی ئاشكرا نەكرێت، بە باڵكێشی وت: ”زۆرجار ئەو هێزانە زیاتر دێنە پێشەوەو ئاژەڵەكانمان دەبەن و دواتر بە تكاو پاڕانەوە دەیدەنەوەو هەندێكیشی دەبەن و بەڵێننامەشمان پێ پڕ دەكەنەوە كە چیتر ئاژەڵەكانمان نزیك سەربازگەكانیان نەلەوەڕێنین و ئیدارەی سنوورەكەش لە ئاست ئەو پێشێلكارییانە كە لە حاڵەت دەرچوون و بوون بە دیاردە تاوەكو ئێستا بێ هەڵوێستە” تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ بەدواداچوونی زیاتر پەیوەندی بە سەروەت محمد، بەڕێوەبەری شارەدێی قۆرەتووی سەر بە شارۆچكەی خانەقینەوە كرد، وتی: ”ئێران لەم سنوورە نەهاتووەتە پێشەوەو ئەوەی هەیە تازە نییە” سەبارەت بە بردنی ئاژەڵی گوندنشینانی ئەو سنورەش وتی: ”تائێستا هیچ هاوڵاتییەك نەهاتووە سكاڵا تۆمار بكات و من دوو ساڵە لێرەم و ئگام لە شتی وانییە” هەر لەسەر ئەم پرسە، تۆڕی میدیایی باڵكێش قسەی كەسایەتییەكی لە دەڤەری باڵەكایەتی گوندی وێزەی بناری چیای كۆدۆ و ئاڵانەو بەردە سوران و بەردە سپیان وەرگرت و داوای كرد لەبەر سەلامەتی ژیانی ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: ”ئێران لەم دەڤەرەش هاتووەتە پێشەوەو سەربازگەی لێداوەو جادەیەكیشی دروست كردووە لە دووری كیلۆمەترێك لە سەربازگەكانی بۆ بەری چیای سەكران كە بۆ چیای قەندیل تا سنوری قەڵادزێ كە هەمووی زنجیرە چیایەو هەمووشی سەربازگەیەو ژمارەی سەربازگەكانیشیان نزیكەی ١٥ بۆ ٢٠ سەربازگە دەبێت و دووری نێوان هەر سەربازگەیەكیشیان ٥٠٠ مەتر بۆ كیلۆمەترێك دەبێت” تۆڕی میدیایی باڵكێش، بەدواداچوونی زیاتری بۆ ئەم پرسەكردو لە دەڤەری ڕاپەڕین، (قەڵادزێ و پشدەر)یش چەند كەسایەتییەك بە باڵكێشیان وت: ”ئێران لەم دەڤەرەش هاتووەتە پێشەوەو سەربازگەی داناوەو لە كوێستانەكانی ڕەزگەش لە ناوچەی گۆڕی خواروو و كۆتلەر، پێنج بۆ شەش كیلۆمەتر هاتووەتە پێشەوەو لە جاسوسان و بۆتاوێی پشتی گوێزێ و زنجیرە چیای پانەسەریش نزیكەی شەش كیلۆمەتر هاتووەتە پێشەوەو لە قەندیلی گەورەش زیاتر لە هەشت كیلۆمەتر هاتووەتە پێشەوەو ٢٨ سەربازگەی داناوەو هەموو سەربازگەكانیش دەڕوانن بەسەر پشدەردا” ئێران لە هەندێ ناوچەی سنووریی هێزەكانی دەهێنێتە ناو خاكی هەرێم و سەربازگە دادەنێت و هێزەكانی گێچەڵ بە گوندنشینان دەگرن و ئاژەڵەكانیان دەبەن و ڕێگەیان لێ دەگرن ئاژەڵەكانیان بلەوەڕێنن، ئەمەش نیگەرانی گوندنشینانی سەر سنوری لێكەوتووەتەوەو داوا دەكەن سنورێك بۆ ئەم داگیركارییەی ئێران دابنرێت.

هەواڵ
30-08-2020

هەرێمی کوردستان؛ چوار چەکداری داعش دەستگیرکران

بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی چوار "تیرۆریستی داعش"یان لە سلێمانی، گەرمیان و رانیە راگەیاند.   رۆژی یەکشەممە 30-08-2020، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، لەمیانی بەردەوامی بەدواداچوون و چاودێریکردنی جموجۆڵی "تیرۆریستان" و شەونخونی ھێزەکانی دەزگای ئاسایش. ئاسایشی گەرمیان، زانیاری دەستکەوت لەسەر تاقمێکی "تیرۆریستانی چەکداری داعش"، کە ھاتوونەتە چەند ناوچەیەکی گەرمیان و ھەرێمی کوردستان و خۆیان حەشارداوە .  ئاسایشی گەرمیان ئاماژە بەوە دەدات، پاش لێکۆڵینەوە و بەدەستھێنانی زانیاری جموجۆڵی "تیرۆریستان" خرایە ژێرچاودێری و بەڵگەی تەواو کۆکرانەوەو دوای رەزامەندی دادوەر بەبڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ھەڵمەتی دەستگیرکردنیان دەستیپێکرد.  - رۆژی 13-07-2020 لە ناحیەی سەرقەڵا تیرۆریست (ع.و) دەستگیرکرا کە تەمەنی ٢٧ ساڵە و بەپێی دانپێدانانیدا لە ساڵی 2014ـەوە بەیعەتی بە داعش داوە لە ناوچەکانی عوزێم، سەڵاحەدین، حەویجە چەکداری داعش بووە بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین تاوان دژ بە مرۆڤایەتی .  - رۆژی 17-07-2020 تیرۆریست (س.س) دەستگیرکرا کە تەمەنی 34 ساڵە و بەپێی دانپێدانانەکەی لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعش بەیعەتی پێداون و چەکداربووە لە کەتیبەی عەبدولڕەحمان بن رەبیعە و لە سنووری عوزێم ماوەتەوە.  - هەر لە رۆژی 17-07-2020، بەھاوکاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و راپەڕین لەسەر هەمان بەڵگە و زانیاری لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنووری رانیە تیرۆریست (غ.س)ی تەمەن 47 ساڵ دەستگیرکرا، کە پەیوەندی بە هەمان گرووپی تیرۆریستییەوە هەبووە و وەک چەکداری داعش بەشداربووە لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە ناوچەی عوزێم.  - هەر لە ناحیەی سەرقەڵا ئاسایشی گەرمیان لە رۆژی 20-07-2020، تیرۆریست (م.و)یان دەستگیرکرد کە بەهەمان شێوە بەیعەتی بە داعش داوە و پێداویستی لۆجستی بۆ چەکدارانی داعش دابینکردووە و هاوکارییان بووە لە جموجۆڵ و جێبەجێکردنی کارەکانیان.

1 2 ... 1062 1063 1064 ... 1143 1144