بیروڕا

مێسی بەشداری ڕاهێنانەکان ناکات

30-08-2020
مێسی بەشداری ڕاهێنانەکان ناکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لیۆنێل مێسی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە بارسیلۆنا نەکرد و بەشداری لە راهێنانەکانیشدا ناکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/830 یاریزانانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گەڕانەوە یانەکەیان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی سبەی دووشەممە 2020/8/31 دەست بە مەشق و راهێنانەکان بکەنەوە، بەڵام لیۆنێل مێسی رەتیکردووەتەوە بگەڕێتەوە و پێی راگەیاندوون لە مەشقەکان ئامادەنابێت.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستەی یاسایی یانە ئیسپانییەکە رێکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێسیان خستەڕوو، بەڵام کارگێڕی یانەکە سەرجەم ئەندامانی دەستەکەی لە پۆستەکەیان درووخستەوە.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا دەڵێن “مێسی بڕیاری ڕۆیشتنی داوە و پەشیمانبوونەوەی مەحاڵە”، هەروەها ئیدارەی یانەکە بڕیاریداوە هیچ پەیوەندی و کۆبوونەوەیەک وەرنەگرێت کە بۆ کڕینی مێسی ڕوو لە یانەی بارسیلۆنا دەکەن.