بیروڕا

تەندروستی کۆیە ئاگەدارییەکی بڵاو کردەوە

30-08-2020
تەندروستی کۆیە ئاگەدارییەکی بڵاو کردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

به‌ڕێو‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی كۆیه‌، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى پشكنینى چاوى خوێندکاران بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2020/8/30 به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی كۆیه، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگەیاند "ئاگاداری هاوڵاتییانى كۆیه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، ئه‌مساڵ پشكنینى چاوى خوێندکاران ئه‌نجام نادرێت".

هەروەها بەڕێوبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات‌، بۆ پشكنینى چاوى خوێندکاران، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌راتی ته‌ندروستی كۆیه‌ نه‌کەن.