ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/30 نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەلەی پێوە دەکرێت. 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 250 دینارە. 100 یۆرۆی ئەوروپی بە 144 هەزار دینارە. 100پاوەی بەریتانی بە 159 هەزار و 500 دینارە. 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 17 هەزار دینارە. 100 هەزار تمەن بەرامبەر 5 هەزار 500 دینارە
تا ئێستا تهرمی گهنجه خنكاوهكهی ڕووباری سیروان نهدۆزراوهتهوهو كهس و كارهكهشی داوای بههاناوهچوون دهكهن و خهڵكێكی زۆریش بۆ دۆزینهوه تهرمهكه ڕوویان له ڕووباری سیروان كردووه سێ ڕۆژه گهنجێكی تهمهن ١٩ ساڵ بهناوی (ڕهوهند شێرزاد)، له كاتی مهلهكردن لهگهڵ هاوڕێكانی له ڕووباری سیروان خنكاوهو سهرهڕای گهڕانێكی زۆری تیمهكانی بهرگری شارستانی و خهڵكی خۆبهخش تائیستا تهرمهكهی نهدۆزراوهتهوهو كهس و كارهكهشی بانگهوازێك بۆ خهڵكی كهلار دهكهن بۆ دۆزینهوهی تهرمهكهو خهڵكێكی زۆریش بهدهم بانگهوازهكهیانهوه چوون و ڕوویان له ڕووباری سیروان كردووهو بهشوێن تهرمهكهدا دهگهڕێن لە گەرمیان لەم ساڵدا ٧ حاڵەتی خنکان لە ئاودا تۆمارکراوەو ٥ لەو حاڵەتانە لە سەر ڕووباری سیروان بووه
شێرکۆ میروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا، هاوکات سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، لەگەڵ خێزانەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. شێرکۆ میروەیس، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت "چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هەستم بە خراپی تەندروستیم کرد، پشکنینی کۆرۆنام ئەنجام دا و دەرکەوت خۆم و خێزانەکەم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووین."
قائیمقامیهتى قهزاى شهقڵاوه له ڕاگهیاندراوێكدا ڕایگەیاند، ڕێگای شەقڵاوە - میراوە دادەخرێت. ئهمڕۆ شهممه 29/8/2020، قائیمقامیهتى قهزاى شهقڵاوه، ڕایگەیاند "به مهبهستى قیڕتاوكردنى ڕێگاى سهرهكیی سۆرك له شهقڵاوه (شهقڵاوه - میراوه)، ئەمشەو لە كاتژمێر 10ی شەوهوه، بۆ 24 کاتژمێر دادەخرێت. قائیمقامیەتی قەزای شەقڵاوە داوا له شۆفێرانى بارههڵگر دەکات، ڕێگاى گوندی لاسە بە ئاراستەی ڕێگای هیران بەكار بهێنن، هەروەها ئۆتۆمبێلی ئاسایی نەفەرهەڵگر، دەتوانن تونێلی ماوەران بەكار بهێنن.
پاش زیاتر لە چوار مانگ کارکردن لە هەڵکەندنی بیری نەوتی سەرقەڵا چواری بلۆکی گەرمیان، سەرەنجام ڤایرۆسی کۆرۆنا بیرەکەی بە کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی راگرت لەوبارەیەوە ڕامیار عبدالرحمان، بەڕێوەبەری شارەدێی سەرقەڵا بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "لهئێستادا كۆمپانیاكه كارهكانی وهستاندووهو زۆربهی ستافهكهیان چوونهتهوه" وتیشی: "بیری سهرقهڵا چوار تهنها ٣٠٠ مهتری ماوهو بهرههمی سێ بیرهكهی تریش ڕۆژانه، ١٣٥ تانكهره". سەرباری ڕێوشوێنە توندەكانی کۆمپانیا ڕوسیەکە بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەڵام دواجار ڤایرۆسەكه گهیشته ناو کەمپی گازپرۆم و چەند توشبوویەك دەرکەوتن و دواتر بە ناچاری کاری کۆمپانیاکە بۆ هەڵکەندنی بیری سەرقەڵا چوار وهستێنرا بلۆکی گەرمیان، دەکەوێتە سنووری شارەدێی سەرقەڵای سەر بە شارۆچكەی کفری و لەئێستادا گازپرۆمی ڕوسی لەو بلۆکە خاوەنی سێ بیری نەوتی بەرهەمدارەو ڕۆژانە نزیکەی (٣٠) هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنێت و بە ڕێگەی تانکەر ڕەوانەی هەردوو پاڵاوگەی کەڵەك و بازیان دەکرێت .
دوێنێ عهلی حمه ساڵح، سهرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان، دهستی له سهرۆك فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان كێشایهوه بۆ زانینی هۆكاری دهست لهكاركێشانهوهكهی، تۆڕی میدیایی باڵكێش پهیوهندیی به عهدنان عوسمان، وتهبێژ و سهرۆكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانهوه كرد، وتی: "ئهو پرسه له كۆبوونهوهی ئاسایی بززتنهوهكهدا تاوو و توێ دهكهین و بڕیاری لهبارهوه دهدهین ولهئێستادا ههر قسهیهك لهسهر ئهو بابهته بكرێت، ههڵوێستی گۆڕان نیه " بهپێی ئهو زانیارییانهی دهست تۆڕی میدیایی باڵكێش كهوتووه، ناوبراو ماوهیهكه له (عومهری سهید عهلی) ریكخهری بزووتنهوهی گۆڕان نیگهرانه، چونكه پێی وابووه وهك پێویست گوێ بۆ پێشنیارو بۆچوون و داواكارییهكانی نهگیراوه. عهلی حمه ساڵح، دوو خوله ئهندامی پهرلهمانی كوردستانهو لهم خولهی پهرلهمانیشدا وهك سهرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لهلایهن بزووتنهوهی گۆڕانهوه دهست نیشان كراو ئهندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنهوهی گۆڕانیشه.
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ٣٠ ئابی ٢٠٢٠ دەوام لە تەواوی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاساییە. راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە پێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە ٣٠ ئابی ٢٠٢٠ دەوام لە تەواوی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاساییە. د. جوتیار عادلگوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان٢٠٢٠/٨/٢٩
حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاری ڕاگرتمی گەشتی گەشتیارانی 160 وڵاتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپای درێژکردەوە. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (DPA) ئەڵمانی، ئەڵمانیا بڕیاەی داوە گەشتی گەشتیارانی 160 وڵاتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەهۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو 14ی ئەیلول درێژ بکاتەوە. ئاژانسە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارەی حکومەتی ئەڵمانیا ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە هەڵگری ڤیزای شنگنن و ڕەگەزنامەی وڵاتانی دیکەیان هەیە و بەبێ ڤیزا بۆیان هەبوو گەشت بۆ وڵاتی ئەڵمانیا یان ناوچەی شنگن بکەن.
ڕاگەیەندراوێک لەوەزیری پەروەردەوە : بەفەرمان و ڕێنوێنی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێزدار مەسرور بارزانی و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەزارەتی پەروەردە لە ۱٨ ی ٨ ی ۲۰۱۹ ، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۳٨۲ ، بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا وفەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە وپەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاوبکرێت و ببێتە مایەی زیاتر( ڕەخساندنی هەلی کار) بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.لەم پێناوەدا وێڕای بوونی گرفتی ڕاوەستانی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ، توانراوە دەرفەتی کار بۆ سێ هەزار و دوو سەد و نەوەد و نۆ ( ۳۲۹۹ ) لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لەکەرتی خوێندنی ناحکومی برەخسێنین. کە بە پێی ئەم خشتانەی خوارەوە دەبێت . هەروەها بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ ، وەزارەتی پەروەردە بە ڕێنمایی نوێ و لەسەر ئەم رێکخستنەوەیە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار، بەردەوام دەبێت . ئالان حەمە سەعیدوەزیری پەروەردە۲۹ ی ٨ ی ۲۰۲۰
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٥) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٤٢٣٥ پشکنینی نوێ)(١٣٥٧ هەولێر)، (٦١١ سلێمانی، ٧٥ گەرمیان)، (٢١٩٢ دهۆك) ٣. تووشبوو: (٣٦٢ تووشبووی نوێ)(١٩٥ هەولێر)(١٠٨ سلێمانی، ١٨ گەرمیان)(٤١ دهۆك)٤. چاکبوون: (٥٨٢ چاکبوون)(٢٩٤ هەولێر)(٢٦ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان)(٢٢٩ دهۆك)(١١ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٥ مردن)(١٢ هەولێر)(٥ سلێمانی، ٣ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)(٣ دهۆك)(١ هەڵەبجە)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)پشکنین ٣٠٣٥٦٨ (١٢٢٥٦٤ هەولێر، ٨٦٢٥٦ سلێمانی، ٩١٩٣٦ دهۆك، ٢٨١٢ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٧٦٢١ (١١٤٩٣ هەولێر، ١١٦٢٤ سلێمانی، ٣٦٥٣ دهۆك، ٨٥١ هەڵەبجە)چاکبوون ١٧٣٨٦ (٧٢٠٨ هەولێر، ٧٩٥٩ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٧٧٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩٢٠٣ (٣٩٠٠ هەولێر، ٣٠٧٩ سلێمانی، ٢١٦٤ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)مردن ١٠٣٢ (٣٨٥ هەولێر، ٥٨٦ سلێمانی، ٤٤ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٩ی ئاب ٢٠٢٠
بەم نزیكانە بەغدا بڕیار لەسەر دابەش كردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەدات و پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانیش دەنێرێت. نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: ”تائێستا بەغدا پارەی گەنمی جووتیارانی لە هیچ پارێزگایەكی عێراقدا دابەش نەكردووە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت، بەم نزیكانە بڕیاری لەسەر بدرێت و پارەكە بنێردرێت" وتیشی: ”پرسی پارەی گەنمی جووتیاران وەك فۆرمی خۆراك وایە، پرسێكی مەركەزییەو بەغدا خۆی تەسەڕووفاتی پێوە دەكات و دەسەڵاتی فیدراڵییەو لەو ڕووەوە هەرێمی كوردستان هیچ دەسەڵاتێكی یاسایی و دەستووریی نیەو پارهی گهنمی جووتیاران، له ساڵهكانی 2017و 2018و 2019 بهبێ كێشه نێردراوه" ئاماژەی بەوەش كرد: ”خەرج كردنی پارەی گەنمی جووتیاران پێویستی بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراقە، پاشان ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی دەكرێت و لیژنەیەك هەیە پارەكە بەسەر هەموو پارێزگاكانی عێراقدا دابەش دەكات و شێوازی دابەش كردنی پارەكەش لەسەر ئەو بنەمایەیە، هەر جووتیارێك زووتر گەنمەكەی ڕادەست كردبێت، زووتر پارە وەردەگرێت” ئەمساڵ عێراق 390 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت. لە کاتێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە دوو ملیۆن تۆن زیاتر بووە. بەو هۆیەوە گەنمێکی زۆری جووتیاران ماوەتەوە و جووتیاران نازانن لە کوێ ساغیبکەنەوە. وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی بازرگانی لە ماوەی رابردوودا دوو بیرۆکەیان بۆ ساغکردنەوەی ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە هەبوو.رۆژی 10ی ئاب پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سێ کۆمپانیادا واژۆکرا. لەمەودوا ساڵانە 500 هەزار تۆن گەنمی ناوخۆ لە جووتیار دەکڕنەوە.
ئەندامێکی هەڵمەتی لابردنی غەسالەکانی سەر رووباری سیروان رایدەگەیەنێت، چەند دەزگایەکی پەیوەندار هاتوونەتە سەرهێڵ لەسەر کەموکورتیەکان لە مۆڵهتدانی ئەو کانانە، دەشڵێت، نامانەوێت لەبەر بەرژەوەندی چەند کەسێک رووبارەکە و دانیشتوانی گەرمیان باجی وێرانكردنی ژینگە بدەن. ئاراز محهمەد، ئەندامی هەڵمەتی لابردنی غەسالەکانی سەر روباری سیروان، لەبارەی هاتنە سەرهێڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە تۆری میدیایی باڵكێشی وت: بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکان، دارستان و پاوان، فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، لای خۆیانەوە جەختیان لەوە کردووهتەو، کە کەموکورتی لە مۆڵەتدان بەو غەسالانە هەیە و بەدەمەوەهاتنەکانیش تا قۆناغێکی باش هاتووە. لە بارەی رێگری درووستبون بۆیان و مانگرتنی خاوەن غەسالەکان لە کارەکانیان، وتی: ئەوان واتێگەشتوون ئەم فشارە دژ بە کاری ئەوانە، بەڵام کارەکەی ئێمە بۆ لەناونەچوونی سەوزایی و ژینگەی رووبارەکەیە و نابێت لەبەر بەرژەوەندی چەند کەسێک، ناوچەیەک باجی وێرانەی ژینگە و سەرچاوەی ئاوی خۆی بدات، دەتوانرێت کارەکەیان رێکبخرێتەوەو لە شوێنی گونجاو کاربکەن. وتیشی: "چەند مەرجێک هەیە بۆ کارکردنیان، ئەوان ئەوانەشیان جێبەجێ نەکردووه، وەک: بوونی کەسارە و دووبارە سەرڕێژکردنی ئەو شوێنەی کارەی تێدا دەکەن و بەکارهێنانی چەمە وەزریەکان .