مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر. لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەوە پێشوازی لە کازمی کرا. شاندی حکومەتی فیدراڵی پێکهاتوون لە سەرۆک وەزیران، وەزیرانی دەرەوە ، بەرگری ، نەوت ، کۆچ وکۆچبەران و چەندین بەرپرسی دیکەی حکومەتی فیدراڵی . بڕیارە مستەفا کازمی لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە و دواتریش سەردانی سلێمانی بکات. ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، دوای تەواوبوونی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە هەولێر، سەردانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەکات. بڕیارە کازمی سەردانی سلێمانیش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی و حکومی لەو سنوورە کۆببێتەوە.
سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، راپۆرتی چاکسازیی سێ مانگی یەکەمی دەستپێکردنی پرۆسەکە لە کاتی خۆیدا ئامادە دەبێت و بەر لە 1.10.2020 دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، راپۆرتی چاکسازیی سێ مانگی یەکەمی دەستپێکردنی پرۆسەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە کاتی خۆیدا ئامادە دەبێت و بەر لە 1.10.2020 دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان کە تێیدا هەموو وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی یاساکە لەو ماوەیەدا دەخرێتە روو و وتیشی"لە 1.7.2020ەوە کە یاسای چاکسازیی پەسەندکراوە، هیچ مامەڵەیەک لە دەرەوەی ئەو یاسایەدا نەکراوە و ناشکرێت ". ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژە یاسای چاکسازی پەسندکرد و لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، یاساکە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسند کرا. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠یش، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یاساکەی ئیمزاکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە 1.7.2020ەوە دەستی بە جێبەجێکردنی یاساکە کردووە و بڕیارە سێ مانگ جارێک راپۆرتی خۆی بداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.
بەڕێوهبەری ڕێگاوبانی گەرمیان دەڵێت: کارکردن لە پرۆژەی رێگای کەلار سلێمانی، تائێستا ٣٦% تەواوبووە، ئەگەر کارکردن تیایدا بەخێرایی بەردەوام بێت، دوو ساڵی دیکە دووسایدکردنی ڕێگاکە تەواو دەبێت. ڕێگای کەلار بۆ سلێمانی، یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی بەستنەوەی پارێزگای سلێمانی بە ئیدارەی گەرمیانەوە، بە هۆی یەک سایدی و کۆنی پردەکانی و خراپی رێگاكه، ساڵانە چەندین کەس دەبنە قوربانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ. عەدنان خەلیل، بەڕێوهبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ڕایدهگهیهنێت، ئەگەر حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشنەی بەڵێندەری پرۆژەکە لەکاتی خۆیدا خەرج بکات، ئەوا لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا پرۆژەکە تەواوی کارەکانی کۆتایی دێت. ڕێگای کەلار بۆ سلێمانی، لە ساڵی ٢٠١٣ دەست بەجێبەجێکردنی کرا و تائێستا ٣٦% کارەکانی تەواو بووە. ههفتهی ڕابردوو، وهزیری ئاوهدانكردنهوهی حكومهتی ههرێمی كورستان، سهردانی پرۆژهكهی كرد و دوای ماوهیهك له وهستانی، جارێكی تر پرۆژهكه بهگهڕخرایهوه
بڕیاره ئهمڕۆ پێنج شهممه، 10ی ئهیلوولی 2020، مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عێراق، سهردانی ههرێمی كوردستان بكات و لهگهڵ سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان و حیزبهكاندا كۆببێتهوه و گفتوگۆ لهبارهی چهند تهوهرێكی گرنگهوه دهكرێت. بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، سهردانهكهی مستهفا كازمی بۆ چهند مهبهستێكه، یهكێك لهو تهوهرانهی كه بڕیاره مستهفا كازمی لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ههرێمی كورستاندا باسی بكات، پرسی دەروازە سنورییەکانە، بەوپێیەی کازمی لە دەروازە سنورییەکانی تری عێراق ڕێوشوێنی گرتووەتە بەر، تەنها لەوانەی هەرێم نەبێت، بۆیە لەلایەن هێزە شیعیەکانەوە فشاری زۆری لەسەرە و دەیەوێت لەم سەردانەدا، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ڕێکبکەوێ و ئەو کێشەیه چارهسهربکات، تا لە عێراقەوە فشاری لەسەر نەمێنێ. تهوهرێكی تری گفتوگۆی نێوان كازمی و بهرپرسانی باڵای ههرێمی كوردستان، پرسی ههڵبژاردنی پێشوهخت دهبێت، كه بهپێی زانیارییهكان، له ههرێمی كورستانهوه داوای ئهوه كراوه له ههڵبژاردندا تایبهتمهندی بدرێته ههرێمی كوردستان، بهجۆرێك كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی ههرێمی كوردستان سهرپهرشتی پرۆسهی ههڵبژاردن بكات. ئهمڕۆ پێنج شهممه، 10ی ئهیلوولی 2020، مستهفا كازمی سهردانی ههرێمی كورستان دهكات و لهگهڵ سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و حیزبهكاندا كۆدهبێتهوه، سهردانهكهی كازمی بانگهشهی پێشوهختیشی پێوه دیاره، تا ئهو ئاستهی پێدهچێت لهگهڵ ههندێك له میدیاكارانیشدا كۆببێتهوه.
ئهمڕۆ پێنج شهممه، 10ی ئهیلوول، دۆلار و دراوه جیهانییهكان، لهكاتی كردنهوهی بازاڕدا، بهم شێوهیه مامهڵهیان پێوه كرا. 100 دۆلار، 123 ههزار و 350 دینار، 100 پاوەند، 159 هەزار و 750 دینار، 100 یۆرۆ، 144 ههزار و 300 دینار، 100 هەزار تمەنی ئێرانی، 5 ههزار و 100 دینار، 100 لیرەی تورکی، 16 هەزار و 750 دینار.
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٠ دۆلار و ٧٠ سەنتە، بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٣٧ دۆلار و ٨٩ سەنت. ئاژانسە ئابوورييەکان ڕایانگهیندووه، لە ماوەی رابردوودا، نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە. نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا، بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی. لە مانگی ئازاریشدا، نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
وەزارەتی شارەوانی، گرێبەستی گۆڕستانە نوێیەکەی سلێمانی هەڵوەشاندەوە. بەپێی نووسراوێک کە کۆپییەکی دەست تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتووە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە 28/7/2020 داوای لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی کردووە، گرێبەستی گۆڕستانی نوێی سلێمانی هەڵبوەشێننەوە. لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە وەزارەتی شارەوانیی گەشتوگوزار “داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کردووە چونکە لەگەڵ باری دارایی هاووڵاتییان ناگونجێ، بەڵام شارەوانیی سلێمانی تا ئەمڕۆ نووسراوەکەیان کار پێ نەکردووە”.
ئەمشەو شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەولێر و بەغدا ئیمزا نەکراوە، بەڵام شاندی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشانداوە بۆ رێککەوتن لەبارەی نەوت و دەروازە سنوورییەکان.
بڕیارە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سبەی پێنجشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی باڵکێش، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سبەی پێنجشەممە دەگاتە هەولێر و لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
کازم فارووق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوو پەرلەمانتاری پارتی و یەکێتی هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە و پێیان وتووە"بەداخەوە منداڵەکانت بێناز دەبن". کازم فارووق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئەوەی ئاشکراکرد کە دوو پەرلەمانتاری یەکێتی و پارتی هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە و ناوەکانیشیان دەداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان. هاوکات ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک لەلایەن ئەندامانی فراکسیۆنی پارتییەوە هەڕەشەی کوشتن لە هیچ پەرلەمانتارێک نەکراوە و داوای کرد لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە پێکبهێنرێ. سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، هەر ئەمڕۆ بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە پێکبهێنێت و لیژنەکەش د.ئیسماعیل، پەرلەمانتاری یەکگرتووە سەرۆکایەتی دەکات.
لە ویلایەتێکی ئەمریکا بەشێوەیەکی کت و پڕ، پلەی گەرما لە سەرووی 35 پلەوە بۆ ژێر سفر دابەزی و بەفرباری. بەپێی دەزگاکانی کەشناسی ويلايەتی کۆلۆرادۆ ڕۆژی شەممە پلەی گەرما لە شاری دێنڤەری پايتەختی ئەو ويلايەتە بۆ ٣٨ پلەی سيليزی بەرزبووە و يەکێک بوو لە گەرمترين ڕۆژەکانی هاوين و ڕۆژانی دواتريش پلەکانی گەرما بەشێوەيەکی بەرچاو بەرز بوو، سەرەڕای گەرمای وەرزی هاوين ئاگری دارستانەکانی کاليفۆڕنيا هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بوون. بەڵام لە ماوەی ١٨ کاتژمێردا گۆڕانکارييەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرمادا رويدا و لە ٣٥ پلەوە بۆ خوار سفر دابەزی و شەوی ڕابردوو لە زۆربەی ناوچەکانی ويلايەتی کۆلۆرادۆ پێنج بۆ ١٥ سانتيم بەفر باری. https://www.youtube.com/watch?v=2I-Kpvk1UoM&feature=emb_title
تەرمی دوو کچەکەی چەمچەماڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی چەمچەماڵەوە دۆزرانەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەکرێن. هەروەها پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەسەر هۆکاری کووشتنەکەیان بڵاو نەکردووەتەوە. ماوەی هەفتەیەکە دوو خوشک دیار نەماون و دەوترا لە لایەن باوکیانەوە کوژراون. بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکرد، چەند رۆژێکە لە چەمی گوندی(برایماغا) بە دوای تەرمەکاندا دەگەڕێن و باوکی کچەکانیش خۆی شاردۆتەوە.