ئابووری

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

10-09-2020
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٠ دۆلار و ٧٠ سەنتە، بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٣٧ دۆلار و ٨٩ سەنت.

ئاژانسە ئابوورييەکان ڕایانگه‌یندووه‌، لە ماوەی رابردوودا، نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

 نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا، بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.

 لە مانگی ئازاریشدا، نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.