بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 39 دۆلار و 90 سەنتە و بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 37 دۆلار و 20 سەنته. ئاژانسە ئابوورييەکان ڕایده‌گه‌یه‌نن، به‌های نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 10%و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی 13% بەرزبووەتەوە. نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار خوار سفرەوە دابەزی. لە مانگی ئازاریشدا، به‌های نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێستا لە هەرێمی کوردستانە، دوێنێ لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و سەردانی سنووری دهۆکیشی کرد بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، مستەفا کازمی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و دواتر سەردانی سلێمانی بکات. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی مستەفا کازمی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حیزبی کۆدەبێتەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، مستەفا کازمی بۆ خوانی نیوەڕۆ میوانی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت لە سلێمانی.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوا لە سەرکردایەتی حیزبەکەی دەکات، کە ئەگەر مستەفا کازمی، بەرنامەی سەردانەکەی بۆ سلێمانی نەگۆڕێت، کەسیان بەشداری لە میواندارییەکەیدا نەکەن. شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی"ئه‌گه‌ر هاتنی كازمی بۆ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌یه كه نانی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراقدا بخوات، ئه‌وه پێویستی نه‌ده‌كرد خۆی ماندوو بكات و ئه‌و هه‌موو رێگه‌یه بكوتێت، ده‌یتوانی له‌به‌غدا ئه‌و برنج و فاسولیایه‌ی له‌گه‌ڵدا بخواردایه". شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نووسیویەتی"تیمی پڕۆتۆكۆڵی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ده‌بوو ئاگاداریان بكردایه كه مه‌زاری شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ده‌باشانه و باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له مێرگه‌پان نییە، هیوادارم هیچ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی خۆی تووشی رەخنەی جه‌ماوه‌ر نه‌كات به به‌شداریكردنی له‌خوانه‌كه‌یدا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ سلێمانی گۆڕانكاری تێدا نه‌كرێت". دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە سەردانی هەولێر و دهۆکی کرد، بڕیارە ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەردانی سلێمانیش بکات. دەقی پۆستەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بێگومان جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه كه به‌رێز كازمی قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیووه و به‌رنامه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاری بۆ عیراقێكی نوێ داده‌رێژێت به‌ڵام پێویسته به‌ر له‌هه‌موو شتێك چاوێك به‌تیمی پڕۆتۆكۆڵه‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه.. ئه‌گه‌ر هاتنی كازمی بۆ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌یه كه نانی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق بخوات ئه‌وه پێویستی نه‌ده‌كرد خۆی ماندوو بكات و ئه‌و هه‌موو رێگه‌یه بكوتێت ، ده‌یتوانی له‌به‌غدا ئه‌و برنج و فاسولیایه‌ی له‌گه‌ڵدا بخواردایه..!! تیمی پڕۆتۆكۆڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌بوو ئاگاداریان بكردایه كه مه‌زاری شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ده‌باشانه…!! و باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له مێرگه‌پان نیه …!! هیوادارم هیچ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی خۆی تووشی رەخنەی جه‌ماوه‌ر نه‌كات به به‌شداری كردنی له‌خوانه‌كه‌ی سبه‌ینێدا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سلێمانی گۆڕانكاری تێدا نه‌كرێت ... شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
له ماوه‌كانی ڕابردوودا، هێنانى بارى قاچاخ لە خاڵە سنورییەکان و بەتایبەت ده‌روازه‌ی نێودەوڵەتى پەروێزخان، بازاڕی گه‌رمیانی داگیركردبوو، بەتایبەت سەوزە و میوە، به‌ڵام بەهۆی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان له‌لایه‌ن وەزارەتى کشتوکاڵەوە، له‌ئێستادا دیارده‌كه ڕووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه و به‌رهه‌می ناوخۆیی جێگه‌ی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی گرتووه‌ته‌وه. شادیە حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی گه‌رمیان، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، "پێشتر ڕۆژانه چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر باری قاچاخ ده‌هاتنه عه‌لوه‌ی كه‌لار، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان زۆر هاوكارمانه و به‌وهۆیه‌وه دیارده‌كه ڕووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه." وتیشی، "پێشتر چه‌ند جارێك نوسراومان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌كه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئاسایشی گه‌رمیان و ئاسایشی په‌روێزخان كردووه، وه‌ك پێویست هاوكارمان نه‌بوون، باره قاچاخه‌كانیش به‌رپرسی گه‌وره‌ی له‌پشته‌وه بوو، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه‌ی عه‌لی تۆفیق، بەڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی، دیارده‌كه ڕووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه و له‌ئێستادا ڕۆژانه لیژنه‌كانیشمان به چڕیی چاودێریی عه‌لوه‌ی كه‌لار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، زۆر به كه‌می ئه‌و به‌رهه‌مه قه‌ده‌غه‌كراوانه ده‌بینرێن." ئه‌م قسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی گه‌رمیان له‌كاتێكدایه، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری مەرزەکە و گومرك و ئاسایشی تاوانبار كردبوو، كه بەبێ هیچ پشکنینێک ئەو خۆراکانە هێنراونه‌ته ناوچەکە و کاریگەرى هه‌بووه لەسەر ئاسایشى خۆراک." له ماوه‌كانى ڕابردوودا، كشتوكاڵی گه‌رمیان، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ داخستنى ئه‌و به‌شانه‌ی عه‌لوه‌ى كه‌لار ده‌ستپێكرد، كه باری قه‌ده‌غه‌كراو و قاچاخیان تێدایه، له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌رووى 35 به‌شی عه‌لوه‌كه‌یان داخست، به‌وه‌ش توانرا تا ڕاده‌یه‌ك ڕێگریی له هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بكه‌ن.
قایمقامی کەلار، سکاڵا لەسه ر ڕۆژنامەنووسێک تۆمار دەکات و بە فەرمانی دادوەر ڕادەگیرێت، ھاوکات سکاڵا لەسەر بەڕێوه‌بەری فەرمانگەیەکیش تۆمار دەکات، ھەردوو سکاڵاکەش بەھۆی ناوزڕاندنەوه‌یه. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 10ی ئه‌یلوولی 2020، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی قایمقامی كه‌لار، ڕۆژنامه‌نووس (سیروان حه‌سه‌ن) ده‌ستگیر كرا و دواتر به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دینار ئازاد كرا، تا ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، 13ی ئه‌یلوول. ڕۆژنامه‌نووس سیروان حه‌سه‌ن، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، "ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامی كه‌لار، كه گوایه له نوسینێكدا ناوم زڕاندووه و له كۆمێنت دا ته‌شهیری پێكراوه، چوومه به‌رده‌م دادگا و دوای لێوه‌رگرتنی وته‌م، له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ڕاگیرام و دواتر به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دینار ئازاد كرام، تا ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، 13ی ئه‌یلوول." هاوكات قایمقامی كه‌لار، هه‌ر له‌سه‌ر ناوزراندن، سکاڵایه‌كی لەسەر (دورەید سەلیم)، بەڕێوه‌بەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیانیش تۆمارکردووە و دادگاش بانگێشتنامەی بۆ ناردووه، بەڵام تا ئێستا نه‌چووه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر. ڕۆژنامەنووس (سیروان حەسەن)، پێشتر بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار بوو، پاشان بە بڕیاری قایمقامی کەلار (شەھاب ئەحمەد)، بڕیاری گواستنەوەی درا بۆ دیوانی شاره‌دێی ڕزگاریی سەر بە کەلار. ناوبراو پەیامنێری سایتی SNN یشه لە گەرمیان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، "دوای كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه، دوای چه‌ند مانگیك له داخستنی به ڕووی گه‌شتیاراندا، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، چه‌ند ڕۆژێك ده‌روازه‌كه‌مان به ڕووی گه‌شتیاراندا كرده‌وه، به‌ڵام دیسانه‌وه هه‌فته‌یه‌كه به بریاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، ده‌روازه‌كه داخراوه‌ته‌وه." وتیشی، "هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، تا ئێستا ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، له سیسته‌می ڕێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، تاوه‌كو نه‌خرێته ناو ئه‌و سیسته‌مه‌وه، به ڕووی گه‌شتیاراندا ناكرێته‌وه." تۆڕی میدیایی باڵكێش، سه‌ره‌ڕای دڵنیابوون له ڕاستی و دروستی زانیاریی سه‌رچاوه‌كه‌ی، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه. په‌روێزخان، ده‌كه‌وێته سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌روازه‌یه‌كی سنوریی نێوده‌وڵه‌تیی پڕ له جوڵه‌ی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كورستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانه و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به ڕووی گه‌شتیاراندا داخراوه، ده‌روازه‌ی په‌روێزخان، یه‌كێك له‌و ده‌روازانه‌ی هه‌رێمی كورستانه، كه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا زۆرترین قسه له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانیه‌وه كراوه و به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر خراوه‌ته‌ڕوو.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی قۆناغی خوێندنی 12ی ئاماده‌یی ده‌ركرد. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، بڕیاریداوه، پێویسته نێوان قوتابیان له‌ناو هۆڵه‌كانی خوێندن به ئاراسته‌ی چوارده‌وری هه‌ر قوتابییه‌ك، مه‌ترێك و نیو بێت و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ناو قوتابخانه‌كان و مامۆستایانیش به‌ده‌مامكه‌وه ده‌وام بكه‌ن. له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "ده‌بێت بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی سوود له مامۆستایانی قۆناغی 10 و11ی ئاماده‌یی وه‌ربگیرێت." وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، هه‌ر مامۆستایه‌ك له 22 به‌شه وانه زیاتر بڵێته‌وه، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه له سیسته‌مدا هاتووه، پاره‌ی وانه‌بێژی وانه زیاده‌كانی بۆ خه‌رج ده‌كرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوێندن، ده‌بێت بۆ پێدانی ڕێنمایی خۆپارێزی و هۆشیاری بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/10 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد . لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نیشاندا و بە ئاماژەیەکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دانا. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تەنیا مووچە و بودجە نییە و هیوادارین هەموو کێشەکە هەڵپەسێردراوەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێوەیکی بنەڕەتی لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن. گوتیشی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێم بێت یان هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق، مافێکی ڕەوای خەڵکە و پێویستە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و قەیرانی دارایی و دۆخی نالەباری تەندروستی بوونەتەوە بۆیە ئامادەیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان دەردەبڕین بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە و نەوت و ناوچە کوردستانییەکانی دەوەی هەرێم و ماف و شایستە دەستوورییەکانی پێشمەرگە کردەوە . بەتایبەتی کاراکردنی میکانیزمی هەماهەنگی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش. سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە هاتنی ئەو شاندە گەورە و گرنگەی حکومەتی فیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەیەکی بە هێزە بۆ ئامادەییمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دانانی بنەمایەکی نوێ و پتەو بۆ پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی . سەرۆکوەزیرانی عیراق گوتیشی سەرکەوتنی هەر بەشێکی عێراق سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق و من گەشبینم کە بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەموو پێکهاتە و بەشەکانی عێراق، دەتوانین بە سەر ئاستەنگەکان سەربکەوین و ئێستاش دەرفەت و تێگەیشتنێکی نوێی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان .
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک لە هەرێمی کوردستانە و یەکەم چاوپێکەوتنی لەگەڵ مەسعود بارزانی بوو، کە ژمارەیەک بەرپرسی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون. نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا دەڵێ"دیدارەکە باسکردنی کۆی دۆخی گشتی سەر گۆڕەپانی نیشتمانی لە خۆگرت، لەگەڵ دیارترین ئەو ئاڵنگارییانەی وڵات بەخۆوەی دەبینێت. هەروەها یەکخستنی هەڵوێستەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی، جیا لە دۆسێی هەڵبژاردنی پێشوەخت". ئاماژە بەوەش کراوە، کازمی لە میانی دیدارەکەدا، جەختی لە پێویستی عێراق بە چاکسازی راستەقینە کردووەتەوە، ئەوەشی خستووەتە روو کە پێویستە ئەوە ببێتە کاری نیشتمانی لەپێناو سەرخستنی وڵات بەسەر ئاڵنگارییەکانی ئێستادا. ئاماژەی بەوەداوە کە هاوئاهەنگی باڵا، لەسەر ئاستی هێزە چەکدارییەکان بەهەموو بەشەکانییەوە لەگەڵ پێشمەرگەدا، هاوکاربوو بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتن بەسەر داعشدا. هەر ئەوەش خاکی وڵات دەپارێزێت و دەستەبەری هەلی گەشانەوە و گەشەکردن بە وڵات دەدات. کازمی باسی لە گرنگیی کامڵ‌بوونی هەڵویستەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکی و تەواوکەری عێراقە. دانووستان و دەستوور ئەو چەترەن کە دەستەبەری داهاتوویەکی ئارام، بۆ عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیر دەکەن. بڵاوکراوەکە دەڵێ، کازمی گوتویەتی "ئێستا هەل بەردەستە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کاری عێراقی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە نێو گەلاندا".
ئاگرێکی گەورە لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان کەوتەوە و تائێستاش هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە. ئاگرەکە لە بەندەری بەیرووت کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. ئەم ڕووداوە دوای زیاتر لە مانگێک لە تەقینەوەکانی بەیرووت و وێرانبوونی ناوچەکانی دەوروبەری بەندەری بەیروت دێ.
دەستەی مافی مرۆڤ ئاماری خۆکوشتنی لە 7 مانگی سەرەتای ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستاندا 103کەس خۆیان کوشتووە. دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردۆتەوە رایگەیاند، لە 7 مانگی سەرەتای ساڵی 2020دا 103 کەس خۆیان کوشتووە، کە زۆربەی خۆکوشتنەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە پارێزگای هەڵەبجە بووە. ئاماری خۆکوشتن لە 7 مانگی سەرەتای ساڵی 2020 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر: 28 کەس خۆیان کوشتووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی: 40 کەس خۆیان کوشتووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک: 15 کەس خۆیان کوشتووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە: 1کەس خۆی کوشتووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای سۆران: 11کەس خۆیان کوشتووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان: 4کەس خۆیان کوشتووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین: 4 کەس خۆیان کوشتووە
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، سبەی هەینی 10.10.2020 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندە یاوەرەکەی سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکەن و لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازییان لێدەکرێت. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی باڵکێش)ی راگەیاند، سبەی هەینی مستەفا کازمی، سەردانی سلێمانی دەکات و چەند کۆبوونەوە و دیدارێکی دەبێت، سەرەتا لەگەڵ ئێمە کۆدەبێتەوە و دواتریش چەند کۆبوونەوە و دیدارێکی دەبێت. بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا کازمی، بە یاوەری شاندێک کە پێکهاتبوون لە وەزیرانی دەرەوە ، بەرگری ، نەوت ، کۆچ و کۆچبەران و چەند بەرپرسێکی دیکە گەیشتنە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێ‌کرا.