سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، 9ی ئه‌یلوولی 2020، ته‌رمی دوو ئافره‌تی ناحیه‌ی شۆرشی چه‌مچه‌ماڵ به كوژراوی دۆزرایه‌وه و پۆلیسیش ده‌ڵێت، "هۆكاری ڕووداوه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه" محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه له‌سه‌ر ته‌رمی دوو ئافره‌ت له گوندێكی چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ستبه‌جێ چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و خەڵکی گوندەکە پێیانوتوون، لەلایەن باوکیانەوە کوژراون و باوكیان هەڵهاتووە." وتیشی، "له شوێنی ڕووداوه‌كه زۆر گه‌ڕاوین، هیچ به‌ڵگه و ئاسه‌وارێكی كوشتنمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ش كۆمه‌ڵایه‌تییه و لە گوندەكه‌ی خۆیان و تەواوی سنوره‌كه‌شدا دەستمان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە لەبارەی هۆكاری ڕووداوەکەو ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه." تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی به سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانییه‌وه كرد وتی، "ئه‌م دوو ئافره‌ته له ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ باوكیاندا ژیاون و پێشتر له‌گه‌ڵ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ باوكیاندا هه‌بووه و سكاڵاشیان له‌سه‌ر تۆماركردووه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی چه‌مچه‌ماڵ." وتیشی، "دوای ئه‌وه‌ی دوو ڕۆژ ئه‌م دوو ئافره‌ته له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیاندا نابینرێن، دایكیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌كه‌ونه سۆراغ كرنیان و بنكه‌ی پۆلیسی چه‌رمۆ، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵی لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، پاشان پۆلیس و له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایش و ته‌ندروستی له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانی تر دوای گه‌ڕانێكی زۆر، دوو گۆڕ ده‌دۆزنه‌وه و به بڕیاری دادوه‌ر گۆڕه‌كانیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه ته‌رمی ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ی تێدا بووه وده‌ركه‌وتووه به فیشه‌ك كوژراون." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "كه له ئێستادا ته‌رمی ئافره‌ته‌كان بۆ توێكاریی له پزیشكی دادوه‌رییه و له‌لایه‌ن دادوه‌ریشه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ باوكیان ده‌رچووه و تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه." ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 9ی ئه‌یلوولی2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ، كوژران و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دوو ئافره‌تی ڕاگه‌یاند، كه له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه به فیشه‌ك كوژراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌ره‌زانی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بڵاوكره‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت.بەپێی پێشبینییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئەمڕۆ پلەى گەرما له هه‌ولێر 41 پلە و لە سلێمانى 39 پله و له دهۆک 40 پله و له کەرکوک 44 پلە دەبێت.سبەینێ 10ی ئه‌یلوولیش، پلەى گەرما له هه‌ولێر 41 پلە و لە سلێمانى 38 پله و له دهۆک 40 پله و له کەرکوکیش 43 پلە دەبێت
له دوێنێوه تا ئێستا هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له خانه‌قین داوای چۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی فراوانی كوردستانی له پێشمه‌رگه ده‌كات و پێشمه‌رگه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه چۆڵی بكات. مقه‌ده‌م سیروان حمه ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 1ی لیوای 3ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت" له دوێنێوه تا ئێستا هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌پاساوی كێوماڵكردنی ناوچه‌كه هاتوونه‌ته سنوری ئه‌ركی فه‌وجی 1ی لیوای 3ی پیاده و داوای چۆڵكردنی ئه‌م ناوچانه ده‌كه‌ن، كه له گوندی باوه محمودی خانه‌قینه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو گوندی ده‌كه‌ی سه‌رچه‌می نێوان كه‌لار و شاره‌دێی گوڵاڵه، كه ناوچه‌یه‌كی فراوانی كوردستانییه و له‌ڕووی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه ئێجگار گرنگه بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان." وتیشی"دوێنێ و ئه‌مڕۆش ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هاتوون بۆ لامان و داوای چۆڵكردنی ناوچه‌كه‌مان لێده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تمانكردووه‌ته‌وه چۆڵیكه‌ین و له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆشمان به‌باشی دامه‌زراوین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه ناكه‌ین، تاوه‌كو سه‌ره‌وه‌ی خۆمان فه‌رمانمان پێنه‌كه‌ن." ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته سنوری شاری خانه‌قین و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی فه‌وجی 1ی لیوای 3ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا‌یه، ناوچه‌یه‌كی فراوانی كورستانییه و له‌ڕووی ئه‌منی وسه‌ربازییه‌وه، ئێجگار گرنگه بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.
نرخی زێڕ له دابه‌زینی به‌رده‌وامدایه و لە ئێستادا لە بازاڕەکانی هە‌رێمی كورستان بۆ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 9ی ئه‌یلوول، بەم شێوەیەی خواره‌وه‌یه‌نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18، بە 285 ھەزار دینارە، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21، بە 334 هه‌زار دینارە، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24، بە 382 ھەزار دینارە.
وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق ڕایگه‌یاند: "سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی كورستان ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا."ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق، به میدیاكانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه"ئه‌م دواییانه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون و به‌پێی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه عێراق به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كورستانیش پابه‌ند ده‌بێت به ده‌ستوور، له‌باره‌ی نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه." وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌ردوولا، تا په‌سندكردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021ه، دواتر ده‌گوازرێته‌وه ناو پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، هه‌ردوولاش پابه‌ند ده‌بن به ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی سه‌ر شانیان و ده‌ستوور ده‌بێته بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كان." باسكردنی ده‌ستوور له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه له‌كاتێكدایه، كه خودی حكومه‌تی عێراقی تائێستا چه‌ندین مادده‌ی ده‌ستووری پێشێلكردووه و له هیچ مادده و بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووریشدا باسی بڕینی موچه و بودجه نه‌كراوه، كه حكومه‌تی عێراق شه‌ش ساڵه موچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه.
ئێوارەی دوێنێ شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، لە شاری بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە و گفتوگۆیان له‌باره‌ی كاری پێكه‌وه‌یی و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد.موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق به شاندی هه‌رێمی وتووه، پێویستە هەماهەنگی تەواو لەنێوان بەغداو هەولێر لەسەرجەم بوارەكاندا هەبێت، بۆ ئەوەی بەیەكەوە بتوانین بەرەنگاری ئاستەنگییەكان ببینەوە، كە لەئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڕووی لە وڵات كردووە.هاوكات، بڕیاردراوە لیژنەی تایبەتمەند و لاوەكی دروست بكرێن بۆ گفتوگۆی چڕ لەبارەی پرسی نەوت و گاز و شایستە داراییەكان و كارەبا و دە‌روازە سنوورییە‌كان و قەرزەكان، شاندی هە‌رێمی كورستانیش ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە بۆ ڕێككە‌وتن له‌سه‌ر پرسی داهاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دە‌روازە سنوورییە‌كان. دوێنێ سێشه‌ممه 8ی ئه‌یلوول، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا كۆبوونه‌وه.
نرخی دراوەكان له هە‌رێمی كوردستان، هەفتەیەكە به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه‌و به‌های تمه‌ن دبه‌زیوه.ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 9ی ئه‌یلوول، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی دۆلار و دراوه جیهانییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بوو100 دۆلار، 123 هه‌زار و 300 دیناره، 100 پاوەند، 160 هەزار و 200 دینارە، 100 یۆرۆ، 143 هه‌زار و 300 دینارە، 100 دۆلار، بەرامبەر بە دوو ملیۆن و 530 هەزار تمەنه، 100 لیرەی تورکیش 16 هەزار و 700 دینارە.
نرخی بەرمیلێک نە‌وتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا، بە 41 دۆلار و 64 سەنتە و نرخى بەرميلێک نە‌وتی خاوی ئەمريکيش بە 39 دۆلار و 54 سەنته. ئاژانسە ئابوورييەکان ده‌ڵێن، لە ماوەی ڕابردوو، نرخی نە‌وتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 10% و نە‌وتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی13% بەرزبووەتەوە. 20ی نيسانی ئەمساڵ، نە‌وتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ خوار سفر دابەزی. لە مانگی ئازاریشدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی 2002وه تۆمارکرد، بەجۆرێک یەک بەرمیل نە‌وتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
تورکیا و ئێران هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هەردوولا بە هاوبەشی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە ) بکەنە ئامانج و لەسەر ئەوەش هەردوولا ڕێککەوتوون. رۆژی سێشەممە ٨ی ئەیلوول، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و حەسەن ڕۆحانی لەو کۆنفرانسە ڤیدیۆییەددا قسەیان لەسەر بوونی پەکەکە و هیزەکانی دیکەی سەر بەو پارتە کوردییەی باکووری کوردستان کرد، کە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمـی کوردستان- تورکیا، هە‌رێمی کوردستان- ئێران هەن. ئێران دەڵێ" لەو ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانکراوەدا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنقەرە هەوڵی بە ئامانجگرتنی پەکەکە و هێزەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) دەدەین". بەڵام بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئێران، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە سنوورەکانی نێوان تورکیا و ئێران دەکرێن. ئەم رێککەوتنە نوێیەی نێوان تورکیا و ئێران دوای ئەوە دێت، کە وەزارەتی بەرگری تورکیا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچەکانی حەفتانینی هە‌رێمی کوردستان هێنا.
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرووه‌ته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانیكردن بۆ كه‌سوكاری به‌ندكراوان كراوه‌ته‌وه. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، "دوای وه‌ستاندنی بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ سەردانیکردنی کەسوکاری بەندکراوان لە چاکسازیەکانی هە‌رێمی کوردستان بۆ لای بەندکراوانیان، له ئەمڕۆ سێشەممە، 8ی ئه‌یلولی 2020ه‌وه، سەردانیکردن بۆ کەسوکاری بەندکراوان کراوه‌ته‌وه، بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لەلایەن وەزارەته‌وه دەرکراون." له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، "ڕۆژانە ١٠٠ بەندکراو دەتوانن کەسوکاریان سەردانیان بکەن و هەر بەندکراوێکیش سێ كه‌س ده‌توانن بچنە لای، بەو مه‌رجه‌ی پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەستنی ماسک و دەستکێشه‌وه" دوای تێپه‌ڕینی شەش مانگ بەسەر بڕیارێکیدا، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان ڕایگه‌یاند، "سەردانیکردن بۆ کەسوکاری بەندکراوان کراوه‌تەوە، بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لەلایەن وەزارەته‌وه دەرکراون."
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هە‌رێمی كوردستان، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گزار ڕاده‌سپێرێت بۆ تاپۆكۆدنی زه‌وییه كارته‌كان كارته‌كان، كه شه‌ش هه‌زار پارچه زه‌وی ده‌بن له باغمره شه‌هاب. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوزار، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستانی ڕاسپاردووه، په‌له بكرێت له تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، چه‌ندین لیژنه بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان شارەوانی هەولێر و تاپۆی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ پێكهێنراون، ئامانج له پرۆسه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه، هاووڵاتیان بتوانن لە ڕووی یاساییەوە سوودمەندبن لە تاپۆكردنی ئەو زەوەییە كارتانە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كاری لیژنه‌كان، تاپۆكردنی سەرجەم زەوییە كارتەكانی دیكەی سنووری هەولێریشه، وەك پیرزین، كانی قڕژاڵە، باغمرە شەهاب، باغمرە منارە و چەندین شوێنی دیكەی شاری هەولێر و نزیكەی 80 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونیش لە هەولێر هه‌ن، شارەوانی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان، سەرجەمیان لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان تاپۆ دەكات.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 2020/9/9 پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ئاسایی خولی پایزەی ئەنجام بدات. بەپێی راگەیەنراوی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کە ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان کراوە تێیدا هاتووە، "به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (4)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه ئەنجام بدرێت. ھەر بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای (لە ئەستۆکردنی فەرمانبەران لە هە‌رێمی کوردستان- عێراق) دەکرێت.