ئەمریکا.. لەماوەیەکی کەمدا پلەی گەرما لە 35 پلەوە بۆ ژێر سفر دابەزی

گشتی 09-09-2020

لە ویلایەتێکی ئەمریکا بەشێوەیەکی کت و پڕ، پلەی گەرما لە سەرووی 35 پلەوە بۆ ژێر سفر دابەزی و بەفرباری.

بەپێی دەزگاکانی کەشناسی ويلايەتی کۆلۆرادۆ ڕۆژی شەممە پلەی گەرما لە شاری دێنڤەری پايتەختی ئەو ويلايەتە بۆ ٣٨ پلەی سيليزی بەرزبووە و يەکێک بوو لە گەرمترين ڕۆژەکانی هاوين و ڕۆژانی دواتريش پلەکانی گەرما بەشێوەيەکی بەرچاو بەرز بوو، سەرەڕای گەرمای وەرزی هاوين ئاگری دارستانەکانی کاليفۆڕنيا هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بوون.

بەڵام لە ماوەی ١٨ کاتژمێردا گۆڕانکارييەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرمادا رويدا و لە ٣٥ پلەوە بۆ خوار سفر دابەزی و شەوی ڕابردوو لە زۆربەی ناوچەکانی ويلايەتی کۆلۆرادۆ پێنج بۆ ١٥ سانتيم بەفر باری.

https://www.youtube.com/watch?v=2I-Kpvk1UoM&feature=emb_title