Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13726 بابەت
گشتی
24-09-2020

پەیامی ماڵئاوایی بارسا بۆ سوارێز

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕایگەیاند كەوا گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەری ئۆرۆگوای لویس بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید. بارسێلۆنا ڕۆشتنی گۆڵكاری یانەكەی ڕاگەیاند بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ و ڕۆژی پێنج شەممە ئاهەنگێكی ماڵئاوایی بۆ دەکرێ. سوارێز لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە بارساوە كرد و 198 گۆڵی بۆ تۆماركردووە و وەك سێیەم گۆڵكاری مێژوویی یانە كەتەلۆنییەكە دێت. https://mobile.twitter.com/FCBarcelona/status/1308891655269998592

هەواڵ
24-09-2020

بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، 24ی ئه‌یلوول، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و نیشتیمانی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌. به‌مه‌به‌ستی ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزییه‌وه‌، حكومه‌تی عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له‌ئێستادا لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و نیشتیمانی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریداوه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.

هەواڵ
24-09-2020

ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی كردنی هه‌رێمی كوردستان

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنج شەممە، 24ی ئه‌یلوول، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگه‌ڵ کلێمنس سێمتنەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمى کوردستان كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتی عێراق و هەرێمى کوردستان، شەڕى دژى تیرۆر، ئەرکى هێزە ئەڵمانییەکان لە هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش، هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەى داهاتووى عێراق و دوایین هەنگاوەکانى گفتوگۆى نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان تاووتوێ كران. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچێرڤان بارزانى، پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوکارییەکانى ئەڵمانیا لە بواری سەربازی و مرۆییدا دووپات کردەوه‌ و ئاماژەى بە گرنگى و کاریگەریى ئەو هاوکارییانە لە ڕۆژانى سەختى شەڕى داعش و ئه‌و هاوكارییانه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان و پێشوازیکردن لە ژمارەیەکى زۆرى ڕزگاربووانى ئێزدی دەستى داعش بۆ وەرگرتنى چارەسەرى لە ئەڵمانیا كردووه‌ و دۆخى عێراق و چارەسەرکردنى کێشە ناوخۆییەکانیشی بە کلیلى سەقامگیریى عێراق لە قەڵەم دا.. لاى خۆشیەوە کونسوڵی گشتیى ئەڵمانیا، پشتگیرى و هاوکاریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان دووپاتكرده‌وه‌‌ و ستایشى ھێزەکانی پێشمەرگە و ڕۆڵى هەرێمى کوردستانیشی لە شکاندنى داعش و حەواندنەوەى خەڵکى ئاوارە لە پێکهاتەکانى عێراق و پەنابەرانى سووریا کرد و خواستى وڵاتەکەشی بۆ بردەوان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان نیشان دا.

هەواڵ
24-09-2020

مامۆستایانی گه‌رمیان گردبوونه‌ته‌وه و داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ پێنج شەممە، 24ی ئه‌یلوول، بەشێك لە مامۆستایان و فەرانبەرانی كەرتی پەروەردە لە كەلار گردبوونەته‌وەو هۆشداری ده‌ده‌نه‌ وەزارەتی پەروەردە و حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەكەن. مامۆستا لاوان ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌كه‌ به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت : "ئێمه‌ وه‌كو مامۆستایانی گه‌میان داوای خەرجكردنی موچەكانمان ده‌كه‌ین لە كاتی خۆیدا دەكەن و سیسته‌می خوێندنی ئەلیكترۆنیش ڕەتدەكەنەوە، پێمان وایه‌ دانانی ئه‌م سیسته‌مه‌ی خوێندن بۆ كوردستان هێشتا زووه‌." وتیشی: "پابه‌ند ده‌بین به‌و به‌یاننامه‌یه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی ناڕازی مامۆستایان ده‌ری كردووه‌ و ڕۆژی 27ی مانگیش كە یەكەم ڕۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنە، بایكۆتی خوێندن دەكەین و ئامادە نین بچینه‌وه‌ ناوەندەكانی خوێندن.

هەواڵ
24-09-2020

حه‌وت په‌رله‌مانتاری گۆڕان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ حیزبه‌كه‌یان

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش حه‌وت په‌رله‌مانتاری گۆڕان لەسەر دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان‌ لە پەرلەمانی كوردستان، له‌ نوسراوێكدا كه‌ واژۆی 6 په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ره‌ و ئاراستەی ڕێكخەر و بەرپرسانی گۆڕانیان كردووه‌، ڕایانگەیاندووه‌: "كه‌ هەموو دەستوەردانێكی بەرپرسانی گۆڕان لە هەر ئاستێكدابێت ڕەتدەكەینەوە." ئەو پەرلەمانتارانە ئەو نوسراوەیان چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ئاراستەی عومەری سەید عەلی، ڕێكخەری گشتی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و تەواوی ژوورەكانی گۆڕان كردووە. نوسراوەكە واژۆی هەریەك لە پەرلەمانتاران (عەلی حەمەساڵح، ئاشنا عەبدوڵا، شیرین ئەمین، شایان عەسكەری، دابان محەمەد، جه‌لال محه‌مه‌د) ی لەسەرە. ئاماژەیان بەوەشكردووە: "هەر دەستوەردانێكی بەرپرسانی گۆڕان لە هەر ئاستێكدابێت ڕەتدەكەینەوە و پێداگرین لەسەر هەڵبژاردنی پێشوومان كە هەریەك لە (دابان محەمەد - سەرۆكی فراكسیۆن، ئاشنا عەبدوڵا - جێگر، جەلال محەمەد- بڕیاردەر) هەڵبژێردرابوون.

هەواڵ
24-09-2020

ماوه‌ی زیندانی كردنی هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په‌ درێژكرایه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەپێی بڕیاری دادگایەکی تورکیا، ماوەی زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ‌و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپه‌ درێژکرایەوە.سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش‌ و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2016، له‌گه‌ڵ 11‌ په‌رله‌مانتاری تر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له ڕێكخستنه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (‌په‌كه‌كه) ده‌ستگیركران ‌و دوابه‌دوای ئه‌وان 7 په‌رله‌مانتاری تری هەدەپە ده‌ستبه‌سه‌ركران‌ و مافی په‌رله‌مانتاری له‌ 5 په‌رله‌مانتاریان وەرگیرایەوە..له‌ چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سه‌ڵاحه‌دین دەمیرتاش، له‌ زیندانی ئه‌درنه‌ی توركیاوه‌ هێرشی توندی کردە سەر دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و وتی: "لێکۆڵینەوە کردن لە کەیسی زیندانیانی سیاسی هاوشێوەی ئەوو و هاوڕێکانی پشتگوێ دەخەن‌ و دره‌نگ بڕیار دەدەن کە پێشێلکاری مافی مرۆڤیان به‌رامبه‌ر کراوە، دواجار بڕیارەکەشیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە جێبەجێناکرێت."دیگۆ گارسیان سایان، بریاردەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، تایبەت بە سەربەخۆیی دادگا و پارێزەرانیش داوای لە حکومەتی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكه‌په‌) كردووه‌، کە هەموارى دەستووریی ئەنجامبدات بەشێوەیەک، سیستەمی دادوەری تورکیا لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێنێت.

هەواڵ
24-09-2020

تائێستا 808 كه‌س له‌ سلێمانی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: "تاوەکو ئێستا نزیکەی هەزار و 600 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پلازمای خوێنیان وەرگرتووە له‌ شاری سلێمانی." یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌: "کۆی ئەو نەخۆشانەی كه‌ تائێستا پلازمایان وەرگرتووە لە شاری سلێمانی وەک چارەسەر، هه‌زار و 600 نەخۆشە." تائێستا له‌ پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 15 هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە، 9 هەزار و 800 سەد تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 808 تووشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵ
24-09-2020

داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی زیندانییه‌كی كورد ده‌كرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوای لە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ده‌كات، سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی کورد هەڵوەشێنێتەوە. ڕێكخراوه‌كه‌ لە نامەیەکدا داوا له‌ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ده‌كات، سزای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی، زیندانی سیاسی کورد هەڵوەشێنێتەوە و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێتەوە. ڕێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: "كه‌ ئەو بەندکراوە سیاسییەی کورد لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچارکراوە دان بە کوشتنی سێ ئەندامی سوپای پاسداراندا بنێت." ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌: "كه‌ ئەو سێ ئەندامەی سوپای پاسداران لەلایەن حزبی دیموکراتەوە کوژراون و حەیدەر قوربانی، هەرگیز چەکدار نەبووە." پێشتر، شەرارە سادقی، هاوسەری حەیدەر قوربانی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئه‌وه‌س ئاشكرا كردبوو، كه‌ هاوسەرەکەی لە ژێر قورسترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیدا بووه‌ و ناژار كراوه‌ دان بە تاوانێکدا بنێت کە نەیکردووە، بۆیە داوای کردبوو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کار بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی هاوسەرەکەی بکەن.

گشتی
24-09-2020

نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان

نرخی دراوه‌ جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خواره‌وه‌یه‌:  100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار دیناره‌. 100 یۆرۆ به‌ 143 هه‌زار دیناره. 100 پاوه‌نی به‌ریتانی به‌ 155 هه‌زار و 500 دیناره. 100 لیره‌ی توركی به‌ 16 هه‌زار دیناره‌. 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 4 هه‌زار و 444 دیناره‌‌. ‌

گشتی
24-09-2020

نرخی زێڕ زیاتر داده‌به‌زێت

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، 24ی ئه‌یلوول، نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەيار 24 بە 371 هەزار دیناریەک مسقاڵ زێڕی عەيار 22 بە 340 هەزار دیناریەک مسقاڵ زێڕی عەيار 21 بە 320 هەزار دیناریەک مسقاڵ زێڕی عەيار 18 بە 278 هەزار دینار

هەواڵ
23-09-2020

بومەلەرزەیەک سلێمانیی ھەژاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک ملێمانیی ھەژاندووە. ئەمشەو کاتژمێر 09:29:46 بەکاتى هەولێر بومەلەزەیەک بە گوڕی 3.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر وە بەقولایی 10 کم وە لە دوورى 26 کم لە سلێمانى و 35 کم لە چەمچەماڵ وە 11 کم لە بازیان روویدا.

هەواڵ
23-09-2020

سبەی مووچە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبه‌ی پێنجشەممە ٢٤ی ئەیلوول، موچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم دابەشدەکرێت کە سەر بە حکومەتی ناوەندی بەغدان. وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، دابەشکردنی موچەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بە بێ لێبڕین و بە رێژەی ١٠٠% دەبێت.

1 2 ... 1024 1025 1026 ... 1143 1144