ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 24ی ئه‌یلوول، له‌سه‌ر ڕێگای تاسلوجه - سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (سێنترا تایبه‌ت)، به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا. له ڕووداوه‌كه‌دا 4 كه‌س كه سه‌رنشینی ئۆمبێله وه‌رگه‌ڕاوه‌كه‌ن، گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كانیان براوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی. ساڵانه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆوه چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆش هۆكاری ئه‌و ڕووداوانه بۆ تیژڕه‌وی شۆفێران ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق كۆبووه‌وه. سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه: "سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌یان."ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 24ی ئه‌یلوول، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مارتن هوس، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق كۆبووه‌وه و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و په‌ڕه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وروپایان تاووتوێ كرد. باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق، ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، گه‌شه‌سه‌ندووه له عێراق و یه‌كێتی ئه‌وروپاش ئاماده‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و هاندانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌وروپایی بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان."سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سوپاسی پشتگیریی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد و وتی: "هه‌رێمی كوردستان، فاكته‌رێكی گرنگی سه‌قامگیرییه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌ندامێكی لیژنەی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: "بەهۆی داڕوخانی ژێرخانی ئابووری عێراق و به تەنها پشت بەستن بە داهاتی نەوت، لەمەودوا هەرمنداڵێكی عێراقی لەدایك بێت، 3 هەزار دۆلار قەرزار دەبێت." ئەحمەد صه‌فار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: "حكومەتەكانی عێراق ئابووری وڵاتیان بە ئابووری تاكلایەنە گۆڕیوە، كه ئه‌وه‌ش تەنها پشت به‌ستنه بە داهاتی نەوت، هەر ئەمەش وایكردووە هەر منداڵێكی عێراقی كه لەدایك بێت، 3 هەزار دۆلار قەرزار ده‌بێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "بەهەدەردانی پارە و داهاتی عێراق بەردەوامە و وەزارەتەكان پارەی زیاد لە پێویستی خۆیان خەرج دەكەن و بندیوارەكان مووچەیه‌كی زەبەلاحیان بۆ بڕاوەتەوە و حكومەتیش نازانێت ژمارەی فەرمانبەرەكانی چەندە، ئەوەش بەهۆی دامەزراندنی هەڕەمەكییه‌وه." ئاشكراشی كرد: "كه لە 5%ی داهاتی ناوخۆ ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت، وەك داهاتی خاڵە سنوریەكان و گومرگ و باج."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان، فەرمانێكی وزاری دەربارەی قوتابیانی دەرچووی 12ی ئامادەییەوە دەردەكات و تیایدا ڕێگا دەدات كە ئەمساڵ دەرچوون دەبێت لە سیسته‌می e-parwarda، وەك دەرچوو تۆمار بكرێن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: "ئاگاداری گشت قوتابخانە و خوێندنگاكان دەكەینەوە، ئەوانەی پۆلی 12ی ئامادەییان لە سیستەمی e-parwarda تۆماركردووە، پێویستە ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كه دەرچوون لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ساڵی خوێندنی (2019-2020)، لە ماوەی دوو رۆژدا، واتا تاوه‌كو 26ی ئه‌یلوول، بكرێنە دەرچووی ئامادەیی لە سیستەمی e-parwarda، بەپێچەوانەوە ئەگەر نەیكەن، ئەوا داتا و زانیاری ئەو قوتابیانە هەمووی دەبێتە ئەرشیف و بەهیچ شێوەیەك گەڕانەوەی نابێت." سەبارەت بە هەنگاوەكانی تۆماركردنیش لە سیسته‌مەكە ڕایگه‌یاندووه: 1- لەبەشی قوتابیان كلیك لەسەر كردارەكان بكە2- حالەتی قوتابی هەڵبژێرە، پاشان ده‌توانن هەموو قوتابیان گەڕان بكەن و ئەو قوتابیانەی كه دەرچوون لە حاڵەتی قوتابی بكرێتە دەرچووی ئامادەیی.
پزیشكێكی دێرینی گه‌رمیان بەهۆی كۆرۆناوه گیانی لە دەستدا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. پزیشكێكی دێرینی گه‌رمیان بۆهۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا، ئەم پزیشكە پێشتر یەكێك بوو لەو پزیشكانەی كه هاوكارێكی زۆری تووشبووانی كۆرۆنای كرد له ناوچه‌كه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له پرسه‌نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: "د. محه‌مه‌د مه‌نا، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی لە قه‌زای كه‌لار، بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ گیانی له‌ده‌ستدا." وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی به‌وه‌ش كردووه: "كه ناوبراو 20 ساڵە لە سنوری كەلار و لە زۆربەی بەشەكانی نێو نەخۆشخانەكان خزمەتێكی گەورەی مرۆڤایەتی كردووە لە چارەسەركردنی هاوڵاتیاندا."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 24ی ئه‌یلوول، لە سەر ڕێگای كەلار- ڕزگاری ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و بەهۆیەوە 3 كەس برینداربوون و یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كرا، ئێستا گیانی لەدەستدا. مقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گەرمیان به باڵكێشی ڕاگەیاند: "ئه‌و كه‌سه‌ی كه شۆفێری ئۆتۆمبێله ئازێراكه بوو و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كرا، گیانی له‌ده‌ستدا."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وه‌زارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "لێبڕینی مووچەی مانگی 3 ی فەرمانبەرانی كەمكردووەته‌وه، بەشێوەیەك ڕێژەكەی بۆ 18% كەمكراوه‌ته‌وه." بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كه بۆ گشت گەنجینەكان نێردراوە، داوای كەمكردنەوەی ڕێژەی لێبڕین كراوە. دەقی نووسراوەكە:لە وەزارەتی داراییەوە بۆ گشت گەنجینەكانلەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتمان بفەرموون بە ئاگاداركردنەوەی فەرمانگەكان بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 4ی 2020 بەم شیوەیەی لای خوارەوە:1- مووچەی فەرمانبەران بە ڕیژەی 18% كەم كردن دەبێت.2- سەبارەت بە مووچەی پلە تایبەتەكان بەهەمان شێوەی مانگی پیشوو دەبێت
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕووداوێكی هاتووچۆ له سه‌ر ڕێگای كه‌لار - ڕزگاری ڕوویدا و به‌و هۆیه‌وه 3 كه‌س برینداربوون و یه‌كێكیان له برینداره‌كان باری ته‌ندروستی ناجێگیره. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 24ی ئه‌یلوولی 2020، له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - ڕزگاری ڕووداوێكی هاتووچۆ له جۆری پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی (هۆندای ئازێرا - فۆرد استیشن) ڕوویدا. مقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی (هۆندای ئازێرا - فۆرد ئستیشن)، پێكیاندادا و ئۆتۆمبێله ئازێراكه به‌ر ستونێكی نێوان شه‌قامه‌كه كه‌وتووه و وه‌رگه‌ڕاوه و به‌و هۆیه‌وه 3 كه‌س بریندارن." وتیشی: "دووان له برینداره‌كان ئافره‌تن و یه‌كێكیشیان منداڵه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كراون، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه یه‌كێك له برینداره‌كان كه شۆفێری ئۆتۆمبێله ئازێراكه‌یه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه و زیانێكی ماددی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتووه." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "كه تیمه‌كانی هاتووچۆ ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له هۆكار و چۆنییه‌تی ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مریكا بڕی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار هاوكاری بۆ ئاواره مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات. ئه‌مڕۆ پێنج شەممە، 24ی ئه‌یلوول، له شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، له‌رێوڕه‌سمێكدا ڕۆب ۆله‌ر، كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و مخه‌ران به‌شار، له كه‌نیسه‌ی ماریوسف كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی مه‌سیحیه له‌شاری هه‌ولێر ڕێككه‌وتنێكیان واژۆكرد و به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه، ئه‌مریكا 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار وه‌ك هاوكاری ده‌داته ئاواره مه‌سیحییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ماڵ و موڵك و زێدی خۆیان به‌جێهێشتووه و ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له‌كه‌مپی ئاواره‌كان نیشته‌جێن.هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا، بواره‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ده‌گرێته‌وه و تایبه‌ت ده‌كرێـت به مه‌سیحییه ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئێواره‌ی دوێنێ چوار شه‌ممه، 23ی ئه‌یلوول، ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی سنوری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی 4 خاڵییان ده‌كرد. به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه ئاماده‌ییانه‌ی سنوری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار داواكانیان بریتییه له: "پێدانی موچه 30 ڕۆژ جارێك به‌بێ لێبڕین، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیشیان تاوه‌كو ڕۆژی 10ی ئۆكتۆبه‌ر مۆڵه‌تیان به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و حكومه‌ت داوه." ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه: "ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داواكانیان نه‌درێته‌وه، 27ی مانگ كه یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنه، له ته‌واوی قوتابخانه‌كانی سنوری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار كه ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه، بایكۆت ده‌كه‌ن." ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م قوتابخانه ئاماده‌ییانه‌ی سنوری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار، ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی سنوری په‌روه‌رده‌كه‌مان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 24ی ئه‌یلوول، كاتژمێر 9:30 خوله‌ك، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێشڕۆژی 19ی ئەم مانگە، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی "زەنگۆ"ی سەر بە شاری سەڵماسی پارێزگای ورمێ بەناوی (مریەم ئەتمانی)، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئاگر له جه‌سته‌ی به‌ردرا. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 24ی ئه‌یلوول، ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: "ئەو ژنە گەنجەی كه هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرا، بەهۆی سه‌ختی برینەکه‌یه‌وه له یه‌كێك له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری سه‌ڵماسی پارێزگای ورمێ ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانی لەدەستدا. ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "كه مریەم ئەتمانی کە دایکی دوو منداڵه و هەفتەی ڕابردوو بەهۆی کێشەی خـێزانییه‌وه، لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردراوه و به‌و هۆیه‌وه 90٪ی جەستەی سوتاوه و دوای ڕووداوه‌كه هاوسەره‌كه‌ی هەڵاتووە و تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبه‌زن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئەمڕۆ لە هەولێر پلەى گەرما 36 پلە و لە سلێمانى 36 پله و له دهۆک 35 پله و له کەرکوکیش 38 پلە دەبێت. سبەی، لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانى 35 پله و له دهۆک 34 پله و له کەرکوکیش ٣٩ پلە دەبێت.