کوردستان

تائێستا 808 كه‌س له‌ سلێمانی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

24-09-2020
تائێستا 808 كه‌س له‌ سلێمانی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: "تاوەکو ئێستا نزیکەی هەزار و 600 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پلازمای خوێنیان وەرگرتووە له‌ شاری سلێمانی."

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌: "کۆی ئەو نەخۆشانەی كه‌ تائێستا پلازمایان وەرگرتووە لە شاری سلێمانی وەک چارەسەر، هه‌زار و 600 نەخۆشە."

تائێستا له‌ پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 15 هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە، 9 هەزار و 800 سەد تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 808 تووشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.