یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕایگەیاند كەوا گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەری ئۆرۆگوای لویس بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید.
بارسێلۆنا ڕۆشتنی گۆڵكاری یانەكەی ڕاگەیاند بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ و ڕۆژی پێنج شەممە ئاهەنگێكی ماڵئاوایی بۆ دەکرێ.
سوارێز لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە بارساوە كرد و 198 گۆڵی بۆ تۆماركردووە و وەك سێیەم گۆڵكاری مێژوویی یانە كەتەلۆنییەكە دێت.