كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، "ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هه‌رێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه." كه‌شناسی ڕایگه‌یان، "ئەمڕۆ پلەی گەرمای هه‌ولێر 36 پلە و سلێمانی 34 پله و دهۆک 32 پله و و کەرکوک 38 پلە دەبێت." سبەینێش پلەی گەرمای هه‌ولێر 36 پلە و سلێمانی 33 پلە و دهۆک 32 پله و کەرکوکیش 38 پله دەبێت.
دادگای تورکیا بڕیاریدا خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان هۆزان جانێ، ئازاد بکات. ساڵی 2018 هۆزان جانێ، به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، سزای زیندانیكردنی 6 ساڵ و 3 مانگی بەسەردا سەپێنرابوو. جانێ ناسنامەی ئەڵمانی هەیە و تۆمەتەکەشی پاڵپشتیکردنبوو لە تیرۆر، بەڵام ئەوکاتە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگەیاند، ئه‌و رێكارانه‌ی توركیا سیاسین و هیچ په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه نییه. جانێ له شاری ئامەدی باكووری كوردستان له‌دایكبووه، كاره هونه‌رییه‌كانی به گوتنی گۆرانی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕی ده‌ستپێكردووه و تائێستا 19 ئه‌لبوومی تۆماركردووه، ماوه‌ی 23 ساڵه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاتەشی هەیە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له‌میانه‌ی به‌شداری كردن له پێشانگایه‌كی نمایش كردنی وێنه‌ی دێرینی كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و سه‌ركۆنسوڵی ئێران له سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ڕایگه‌یاند، "پێویسته په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و كلتورییه‌كانی هه‌ردوولا پته‌و بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه بچه‌سپێت." وتیشی، "هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌باره‌ی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ئێران ده‌درێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه پێشنیاریان داوه‌ته وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان و ئاسانكاری كردن بۆ سه‌ردانیكاران و گه‌شتیارانی هه‌ردوولا، كه له‌ئێستادا ته‌نها ڕێگه به قوتابیان و بازرگانان نه‌خۆشان ده‌درێت سه‌ردانی ئێران بكه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ته‌نها ڕێگه به‌و هاوڵاتییه ئێرانییانه ده‌درێت كه ئیقامه‌یان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 1ی10، دوا واده‌یه بۆ بێده‌نگكردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری هه‌ولێر و پارێزگاریش هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "چیتر وادەی دانانی مۆلیدەی بێدەنگ درێژ ناکەینەوە." فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "لە ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 1ی10، ئەوەی مۆلیدەی بێدەنگی دانەنابێت، قۆناغی یەکەم سزا دەدرێت، قۆناغی دووەمیش ئەگەر پابەند نەبێت، مۆلیدەکەی دەدرێته خەڵکی دیكه و چیتر وادەی دانانی مۆلیدەی بێدەنگ درێژ ناکەینەوە." ڕوونیشیكره‌وه: "بڕیارەکە مۆلیدەی کۆمپانیا و هۆتێل و شوێنە بازرگانی و تایبەتەکانیش دەگرێتەوە، هەر شوێنێک مۆلیدەکەی نەکردبێته بێدەنگ، ڕاسته‌وخۆ دەست بەسەر مۆلیدەکەیدا دەگیرێت و لادەبردرێت." وتیشی: "خەڵکێکی زۆر ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ خاوه‌ندارێتیكردنی مۆلیده‌كان و ئەوەی پابەندی دانانی مۆلیدەی بێدەنگ نەبێت لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه و ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه." ڕۆژی 15ی1، پارێزگای هەولێر بڕیاریدا تاوەكو 1ی5 سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەكان بكرێنە بێدەنگ، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ئەو بڕیارە وەك خۆی جێبەجێ نەكرا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نەخۆشخانەی ڕزگاری فێركاری لە شاری هەولێر ڕایگەیاند: "ڕۆژی شەممە، 3ی10، سەرجەم ڕاوێژكارییەكانی نەخۆشخانەی ڕزگاری بە ڕووی چارەخوازانی شاری هەولێردا ده‌كرێنه‌وه به‌م پابه‌ندبوونانه‌ی خواره‌وه." 1- بەستنی دەمامك 2- پاككردنەوەی دەستەكان بە ماددەی كهولی یان دژە بەكتریاو ڤایرۆس 3- بەیاوەری یەك هاوەڵ سەردانی ڕاوێژكارییەكان بكرێت 4- سەردانیكردنی ڕاوێژكارییەكان لەكاتی زۆر پێویست 5- ئه‌گەر سەردانیكار نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا یان گومانی بوونی ڤایرۆسەكەی لێدەكرێت، با خۆی بە دووربگرێت لە سەردانی كردنی ڕاوێژكارییەكان
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 1ی10، بەم شێوەیە دەبێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیار18 بە 284 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار21 بە 330 هه‌زار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار24 بە 387 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق ڕایگەیاند: "دوای بۆردومانەكەی هەولێر لەڕێگەی موشەكەوە، فەرماندەی ئەو ناوچەیەی موشەكەكانی لێوە ئاڕاستەی هەولێر كرابوو، ڕاگیراوە." فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئاشكراشی كرد: "فەرمانەكە لەسەرووی خۆیانەوە هاتووەو ئێستاش لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە." ئێوارەی دوێنێ لەڕێگەی ژمارەیەك مووشەكەوە بۆردومانی دوو ناوچەی شاری هەولێر كرا، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە."
هونەرمەندی ناوداری هیندستانی کاترینا کایف، نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە. کاترینا کایف، یەکێکە لە کچە شۆخەکانی سینەما و لە بۆڵیوود خانمێکی دیار و خاوەن پێگەیە. کاترینا وڵاتینامەی هیندستان و بەریتانیای هەیە و لە ساڵی 983 لە بەریتانیا لەدایکبووە، ساڵی 2003 دەستی بە کاری هونەری کردووە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی بەدواداچوون بۆ قسە و هەڵوێستەکان کردووە لەبارەی ئەو مووشەکانەی هەولێریان کردە ئامانج و دەشڵێ" بەداخەوە سەرسووڕمانی خۆمان لەبارەی هەندێک کاردانەوەی بەپەلە دەردەبڕین و روونیدەکەینەوە، کە ئەو ناوچەیەی مووشەکەکانی تێدا ئاراستەی هەولێر کراوە، ناوچەیەکی چۆڵەوانییە و دەکەوێتە نێوان سێگۆشەی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی "شەبەک" و هێزەکانی پێشمەرگە". ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە کراوە، لە کامێراکاندا وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلە دەردەکەوێت، کە مووشەکەکانی هەڵگرتووە و لە کوێوە هاتووە، هەروەک فەرماندراوەتە فەرماندەی لیوای 30ی حەشد لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بکات لەبارەی ئەوانەی ئەو مووشەکانەیان ئاراستە کردووە، دواتر شوێنی جوڵەکردنی ئۆتۆمبێلەکە و ئەو لایەنەی کە ئەو شوێنەی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، ئاشکرادەکەن. شەوی ڕابردوو لە سنووری دەشتی نەینەواوە چەند مووشەکێک ئاراستەی هەولێر کران و لە نزیک فڕۆکەخانە کەوتنە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە. دوای هێرشەکە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی تووندی دەبێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی تووندی دەبێت. مەسرور بارزانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ مستەفا کازمی قسەی کردووە و باسی لە گرنگی لێپرسینەوە لەوانەی بەرپرسن لە هێرشەکە کردووە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، شەش مووشەک بە ئاراستەی فرۆکەخانەی ھەولێر ھاوێژران. دەقی ڕاگەیەندراوەکە کاتژمێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە. موشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی. تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.لە کاتێکدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک. داواش لە حکومەتی فدرالی دەکەین دەست بە جێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان2020/9/30
سێ مووشەک لە نزیک بارەگایەکی دیموکرات لە گوندی گردەچاڵ و فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتنەخوارەوە. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر ڕایگەیاند، کەوتنەخوارەوەی گوللە ھاوەنەکان ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر فڕۆکەخانە و گەشتەکان نەبووە و نییە. ئەم ھێرشانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا چەند ڕۆژێکە دەستی بە ئامادەکاری بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغد کردووە و ھۆکارەکەشی بۆ ھێرشی میلیشیاکان دەگەڕێنێتەوە.