كاروان كهلاری/ باڵكێش ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی ئهیلوول، لە یەكێك لە بازگەكانی شاری هەولێر، لەلایەن ئاسایشەوە دەست دهستگیرا بهسهر 23 تۆن مریشكی بەسەرچوودا. نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوهندی هەولێر ڕایگەیاند: "بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ كە لە مانگی 7ی ئهمساڵهوه دەرچووە، هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە." قایمقامی ناوەندی هەولێر وتیشی: "ئهمڕۆ له یهكێك له بازگهكانی شاری ههولێر دهستگیراوه بهسهر 23 تۆن مریشكی بهستووی توركی دا، كه لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە هێنراوهته ههرێمی كوردستان و شۆفێرەكە و خاوەنەكەشی ڕەوانەی دادگا دەكرێن بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو كەیسە بكرێت." ئاماژهی بهوهشكرد، "كه لەڕێگەی لیژنەكانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازگەكانەوە دەست بەسەر تهواوی ئهو مادده بهسهرچووانهی تریشدا دەگیرێت كە دههێنرێنه ههرێمی كوردستان و ڕێگه نادەین بەهیچ شێوهیەك كاڵای بەسەرچوو بهێنرێته ناو شاری هەولێر." به بڕیاری وهزارهتی كشتوكاڵی حكومهتی ههرێمی كوردستان له مانگی 7ی ئهمساڵهوه هێنانی مریشكی بهستوو قهدهغه دهكراوه.
كاروان كهلاری/ باڵكێش ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: "لە ماوەی مانگی ڕابردوودا سزای سێدارەی 3 هاوڵاتیی کورد لە زیندانهكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە." ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردووهتهوه: "لە ماوەی مانگی سێپتێمبهری 2020 دا، سزای سێدارەی بهسهر سێ هاوڵاتیی کورد لە زیندانهكانی ورمێ، بروجێرد و ئیسفەهان جێبەجێ کراوە." ڕونیشیكردووهتهوه، "لەو 3 كهسه، 2 کەسیان تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و کەسێکیشیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبهرهوه دهستگیركراون و لهسێداره دراون." ئاشكراشی كردووه، "ئەو هاوڵاتیانەی كه لەسێدارە دراون، دوانیان لە پارێزگای لوڕستان و یهكێكیشیان لە پارێزگای ورمێ لە سێدارە دراوە."
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کۆبووە و چەند بڕیارێکیشی دا، لەوانە کەمکردنەوەی لێبڕینی مووچە بۆ 18٪ و ناردنی شاندێک بۆ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ماددەی 140 دەقی راگەیەنراوی کۆبوونەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/9/30 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوەوە . لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە بەداخەوە تا ئێستاش ژمارەی تووشبووان و گیان لە دەستدان بە هۆی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە زیادبوونە ، بۆیە داوا لە هەموو دامودەزگا و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کە پابەند بن بە گشت ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان. لە هەمانکاتدا داوا لە هاووڵاتییانیش دەکەم خۆیان بپارێزن. پاشان جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە وتەیەکی دەربارەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سەلاح کوێخا سەرپەرشتیاریی پێشووی ئیدارەی گەرمیان پێشکەش کرد و باسی لە جوامێری و دڵسۆزی سەڵاح كوێخا كرد و گوتی كاك سەڵاح وەك چۆن لەشاخ پێشمەرگەیەكی ئازا و خەباتگێڕێكی دڵسۆز بووە، ئاوھاش لە سەردەمی سەرپەرشتی كردنی ئیدارەی گەرمیان، دڵسۆز و لەخەمی خزمەتكردنی گەرمیانی پایتەختی ئەنفال و گەرمیانییەكان بووە، جومێرانە و مەردانە كاری كردووە و ھاوسەنگی حوكمڕانی پاراستبوو، بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پرسە وسەرخۆشی ئاراستەی كەسوكار و گەرمیانییەكان دەكەین. هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خەڵک و بنەماڵەی میريی کوێت دەکات بۆ کۆچی دوایی ميری کوێت شێخ ( صباح الاحمد الجابر الصباح)، کە پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو. ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پاراستنی سەقامگیریی دۆخی عێراق و هەروەها گرنگیی پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانە و نووسینگە و نێردە دیپلۆماسییەکان لە بەغدا کردەوە ، چونکە تێکچوونی دۆخی عێراق لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانی عێراق بە گشتی نییە. پاشان هەر یەک لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان ، ڕاپۆرتێکیان دەربارەی دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدرالی سەبارەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد، کە لە لایەن لیژنەی دانوستانەوە ئامادەکرابوو، ئەنجومەنی وەزیران نەخشەڕێگا و پلان و ڕاسپاردە پێشنیارکراوەکانی پەسەندکرد و لیژنەکەشی ڕاسپارد بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی و بەردەوامیدان بە ھەوڵەکانی پێشوو لەم دۆسیەدا و سەردانكردنی دەسەڵاتە فیدڕاڵیيەکان لە بەغدا لە نزیکترین دەرفەتدا و کارکردنی جدی بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور، بەو پێیەی بابەتی خاک وئەو ناوچە ناکۆکی لەسەرانە کاری لە پێشینەی ئەم کابینەیە و جێی بایەخ و گرنگیی ھەرێمی کوردستانە و بابەتە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا، تەنیا بریتی نین لە بواری بوودجە و وزە. لە کۆتاییدا د.ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا بە ژمارە و داتای پێویست، ڕوونکردنەوەی یاسایی و دارایی دەربارەی مووچە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو . تیایدا جەختکرایەوە لەوەی مووچە و شایستەی دارایی، بە یاسا چەسپێندراوی مووچەخۆرانە و ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران لە ئەولەویەتی کاری ئەم کابینەیە داناوە،. ئەنجومەن داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکات ھەرچی زووە بەشە بودجەی ھەرێم خەرج بکات تا لە نزیکترین دەرفەتدا ، لەگەڵ داھاتی ناوخۆی ھەرێم، مووچە دابەش بکرێت. لە ھەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری وەزارەتی دارایی و ئابووریشی پەسەندکرد بۆ زیادکردنی تەمویلی مووچەی داھاتوو بۆ 82٪ لە بری 79٪ و کەمکردنەوەی ڕێژەی ڕاگرتنی تەمویل لە 21٪ بۆ 18٪.
كاروان كهلاری/ باڵكێش باڵیۆزی ئهمریكا له عێراق ڕایدهگهیهنێت: "ناوچهی سهوز و فڕۆكهخانهی بهغدا له ژێر كۆنتڕۆڵی حكومهتی عێراقدا نییه." ماتیو توولهر، باڵیۆزی ئهمەریكا لهعێراق، له بارهی ئهگهری بڕیاردان بۆ كشانهوهی باڵیۆزخانهكهیان له عێراق دهڵێت: "پێویستە حكومهتی عێراق كۆنتڕۆڵی ناوچهی سهوز و فڕۆكهخانهی بهغدا بكات، چونكه لهلایهن چهند هێزێكهوه كۆنتڕۆڵكراوه كه لهژێر كۆنتڕۆڵی حكومهتدا نین، بۆیه هێرشه مووشهكییهكان زیادیان كردووه و دهوڵهتی عێراق به ئامانج دهكهن." دهشڵێت: "پێویسته حكومهتی عێراق ڕووبهڕووی ئهو جۆره هێرش و كردهوانە ببێتهوه، ئهمهش بۆ بهرگریكردن له سهروهری عێراق، پێش ههموو شتێك." بەھۆی ھێرشی گرووپە چەكدارەكان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمەریكا ھۆشداری به حكومهتی عێراق داوه، كه ئەگەر دۆخەكە كۆنترۆڵ نەكرێت، باڵیۆزخانەكەیان لە بەغدا دادەخەن.
راگەیاندنەکانی تایبەت بە هونەر و سینەما، لە راپرسییەکدا جوانترین و سەرنجڕاکێشترین ئەکتەرە سینەمایی و کەسایەتییەکانی جیهانیان هەڵبژارد کە ڕیزبەندییەکە بەمشێوەیە. شارۆن ستۆن، ئەکتەری ئەمریکی – تەمەن 51 ساڵ 2. ئەنجلینا جولی، ئەکتەری ئەمریکی کە بەردەوام لە لیستی جوانترین خانمانی جیهاندایە 3. سکارلێت جۆناسن، ئەکتەری دانیمارکی – تەمەن 25 ساڵ 4. هالی پێری، ئەکتەری ئەفریقایی – تەمەن 43 ساڵ 5. ئیڤا مەندێز، ئەکتەری کۆبایی، تەمەن 25 ساڵ 6. کامیرۆن دیاز، ئەکتەری ئەمریکی بەناوبانگ 7. مۆنیکا بیلۆچی، ئەکتەری بەناوبانگی ئیتاڵی کە تەمەنی لە 55 ساڵ نزیکدەبێتەوە 8. جێنیڤەر لۆپێز، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی کە تەمەنی 41 ساڵە 9. چارلس سیرۆن، ئەکتەری ئەمریکی تەمەنی 34 ساڵە 10. جێسیکا ئەلبا، ئەکتەری ئەمریکی، تەمەنی 28 ساڵە 11. سەلما حایک، ئەکتەر و کەسایەتی مەکسیکی بە ڕەچەڵەک عەرب 12. جێنیڤەر ئەنستۆن، ئەکتەری ئەمریکی تەمەنی 40 ساڵە
کچە هونەرمەندی باشووری کوردستان ( چنار ) نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا زۆر بە گەنجی و سەرنجڕاکێشی دەردەکەوێت. چنار لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی" سڵاو هاورێیان، بەهیوای ڕۆژێکی خۆش و تەندروستییەکی باش بۆ گشت لایەک" چنار یەكێكە لە خانمە هونەرمەندە ناسراوەكانی باشووری کوردستان کە لە سلێمانی لەدایک بووە و ئێستا لە وڵاتی سوید دەژی. سەرەتا بە گۆرانی “تیشکی سەرنج” ناوبانگی دەرکرد.
كاروان كهلاری/ باڵكێش شڤان شێخۆ، كارگێڕی لقی8ی زاخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان، شهوی ڕابردوو به کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا گیانی لهدهستدا. زهكی بێتاسی، كادری لقی8ی زاخۆی پارتی به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگهیاند: "لهئێستادا تهرمی شڤان شێخۆ گهڕێندراوهتهوه بۆ زاخۆ و ئامادهكاری بۆ مهراسیمی بهخاكسپاردنی دهكهین." دوای مانهوهی بۆ ماوهی 5 ڕۆژ لە ماڵەوە لهژێر چاودێری پزیشیكیی، دواتر ڕهوانهی تورکیا كراوه و لە نەخۆشخانەیەکی ئهوێ چارەسەری پزیشکیی وەرگرتووه، بەڵام سهرلهبهیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوه. بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا 12 هەزار و 62 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 7 هەزار كهسیش لەژێر چارەسەردان و 250 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
كاروان كهلاری/ باڵكێش بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە شاری هەولێر ڕایدهگهێنێت: "ڕەوشی تەندروستی هەولێر زۆر ترسناکە، ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات لەوانەیە ڕێژەی مردن زیاتر بەرزبێتەوە." د. شاخەوان خەیلانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی له ههولێر ڕایگهیاندووه: "لە نەخۆشخانەکەیان شوێن نەماوە بۆ وەرگرتنی نەخۆش، ئێستا تەنها نەخۆشخانەی ڕزگاری نەخۆشی کەمە، ئەوانیش دەیانەوێت لەو نەخۆشخانەیە کۆرۆنا نەمێنێت، خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن." ڕوونیشیدهكاتهوه: "كه لهلای ئهوان پرۆتۆکوڵێکی دیاریکراو هەیه، كه لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمی كوردستانهوه هاتووە و ئێمە تەنها جێبەجێی دەکەین، لەگەڵ ئاگاداربوون و پێویستی ڕۆژانەی نەخۆش." دهشڵێت: "لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان و نۆرینگەکان، دکتۆرەکان دەرمان و چارەسەری زیاتر دەنووسن، لهكاتێكدا لای هەموو خەڵک ئاشکرایە کە تائێستا چارەسەری کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە." هۆشداریش دهدات لهوهی كه بەرەو وەرزی سەرما دەرۆین، لەوانەیە ڤایرۆسەکانی وەرزی و نەخۆشییەکانی تریش کە هەوکردنەکانن و لە وهرزی زستان و سەرمادا تووشی مرۆڤ دەبن، لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە تێکەڵاویەک پەیدا بکەن و ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵک و دهشڵێت، ڕەوشەکەش زۆر بە مەترسیدار دەزانم و ڕەشبینیش نیم، بەڵام ئەمە ڕاستیەکانن و ئەوەی کە ڕوودەدات شتێکی گەورەیە."
یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر دیار ڕەحمان دەڵێ" بەهۆی نەخۆشییە دەگمەنەکەمەوە ڕۆژ بە ڕۆژ لە مردن نزیک دەبمەوە". دیار ڕەحمان ئاماژە بەوە دەکات"ڕۆژ بە لە ڕۆژ لە مردن نزیک دەبمەوە، چارەسەری نەخۆشییە دەگمەنەکەشم لە نەخۆشخانەیەکە لە شیکاگۆی ئەمریکا دۆزراوەتەوە و زیاتر لە 5 هەزار کەسیان چارەسەرکردووە، بۆیە چاوەڕێی هیمەتی حکومەتم بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەمریکام بکات". پێشتر پارێزگاری هەولێر و نوێنەری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی دیار ڕەحمانیان کردووە و بەڵێنی هەموو هاوکارییەکیان پێیداوە.
كاروان كهلاری/ باڵكێش بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی ههولێر ڕایگهیاند: "بههۆی بهركهوتنی ڕاستهوخۆی پزیشكان و توشبووانی كۆرۆنا، ژمارهیهكی زۆری كارمهندانی تهندروستی تووشی كۆرۆنا بوون." ئهمرۆ چوارشهممه 30ی ئهیلوول، دلۆڤان محهمهد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ڕایگهیاند: "لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە لە کوردستان، تائێستا زیاتر له 850 پزیشك و کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون." ئهمه لهكاتێكدایه، بهپێی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی وهزارهتی تهندروستی ههرێمی كوردستان، 571 كهس تووشی كۆرۆنا بوون و 32 كهسی تریش به كۆرۆنا گیانیان لهدهستداوه.
كاروان كهلاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستیی ههرێمی كوردستان، ئاماری نوێی تایبهت به كۆرۆنای بڵاوكردهوه و ڕایگەیاند: "لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 673 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و 24 كهسیش گیانیان لهدهستداوه." ئهمرۆ چوار شهممه 30ی ئهیلوول، وهزارهتی تهندروستی له ڕاگهیهندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند: "له 24 كاتژمێری ڕابردوودا 673 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 24 کەسیش گیانیان لەدەستداوە." بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی، تائێستا 47 هەزار و 810 کەس له ههرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 30 هەزار و 605 کەس چاکبوونەتەوە و ههزار و 749 کەسیش بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی ناوخۆ چەند مەرجێکی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەبێ بەلایەنی کەم دوو ئێرباک لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستەمی ABS ی هەبێت و دەبێت لە 100 کیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت.