كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه دوێنێ پێنج شه‌ممه، 1ی ئۆكتۆبه‌ر پێشبینی كردبوو، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمانی كوردستان هەور و نیمچە هەور بێت و له هه‌ندێك ناوچه‌ش بارن بارێت، ئەمڕۆ هه‌ینی شەپۆڵێكی كورتی بارانبارین هەولێری گرتەوە و بارانبارین به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ندێك ناوچه‌ی تری هه‌رێمی كوردستان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی 24ی مانگی ڕابردوو، به چه‌كی جۆری (ئاربیجی) هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، به‌ڵام (ئاربیجی)یه‌كه پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه‌ی ته‌قییه‌وه و هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وته‌وه، ته‌نها كه‌مێك پوش و پاوان له‌و ده‌وروبه‌ره سوتان و دواتر كۆنترۆڵكران. ئارام موده‌ڕیسی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی سكرتاریه‌تی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، زانیاری نوێی بۆ تۆری میدیایی باڵكێشی ئاشكرا كرد و وتی: "هه‌ندێك سه‌ره‌داومان له كامێراكانی چاودێری ده‌وروبه‌ری باره‌گاكه‌مانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه." له‌باره‌ی سه‌ره‌داوه‌كانه‌وه ڕوونیكرده‌وه: "كه له كامێراكانه‌وه ده‌ركه‌وتووه ئۆتۆمبێلێكی جۆری پاترۆڵ و ماتۆڕسكیلێك هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه." سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كان زیاتر وتی: "تائێستا لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی به فه‌رمی هیچیان پێنه‌وتووین، به‌ڵام ئێمه پشتڕاست بووینه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، سه‌ربه ئێرانن و له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ئاراسته كراون." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كۆمیته‌ی ئه‌منیه‌تی حیزبه‌كه‌یان هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هه‌یه و له‌ئێستادا له هه‌وڵی ده‌ستخستنی زانیاری و سه‌ره‌داوی زیاتردان، تاوه‌كو ته‌مومژی سه‌ر ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كان نامێنێت و به ته‌واوه‌تی ڕوون ده‌بێته‌وه." شه‌وی 24ی مانگی ڕابردوو، به چه‌كی جۆری (ئاربیجی) هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له سلێمانی، به‌ڵام (ئاربیجی)یه‌كه پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه‌ی ته‌قییه‌وه و هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وته‌وه، ته‌نها هه‌ندێك پوش و پاوان له‌و ده‌وروبه‌ره به ئاگری گوله ئاربیجییه‌كه سوتان، ئه‌ویشیان كۆنترۆڵ كرد و نه‌یانهێشت ئاگره‌كه ته‌نه‌شه بكات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، خسته‌خواره‌وه‌ی 4 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئازه‌ربایجانی ڕاگه‌یاند. نیکۆڵ باشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند: "لە ئاسمانی کۆتایک و جگارکۆنیکی نزیک یەریڤانی پایتەخت، 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بینراون و هێزەکانی بەرگری ئاسمانی تێکیانشکاندوون." پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رمینیا ڕایانگه‌یاند، كه فڕۆکەی جەنگی تورکیا یارمەتی ئازەربایجان ده‌دات و هێزه‌كانیان توانیویانه فڕۆکەیەکی ئه‌و وڵاته تێكبشكێنن، بەڵا توركیا ڕەتیکردەوە. چەند ڕۆژێکە لەسەر چەند ناوچەیەکی سنوریی شەڕ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا دەستیپێکردووە، هەردوولاش باس لە کوژرانی دەیان سەربازیان دەکەن و هه‌ردوولا خۆیان بە خاوەنی ئه‌و ناوژه سنورییانه دەزانن.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، خۆی و هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند "من و مێلانیای خانمی یەکەمی ئەمریکا، پشکنینی کۆرۆنامانکردووە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.بۆیە دەست بە پرۆسەی وەرگتنی چارەسەری و کەرەنتینە دەکەین و ئەمە تێدەپەڕێنین".
شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل، رابەری کوردانی ئێزیدی لە نەخۆشخانەیەکی شاری ھەولێر بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1 ئۆکتۆبەر، سەرۆکوەزیرانی فلاندەرز لە بارەگای سەرەکی سەرۆکوەزیران لە برۆکسێل پێشوازی لە نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا کرد و رایگەید، فلاندەرز پشتگیر و ھاوھەڵوێستی ھەرێمی کوردستانە. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا، ھەروەھا گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان کرا و جه‌ختمان له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان مسۆگەر بكرێن و سيسته‌مى فيدراڵى وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه جێبه‌جێ بكرێت". دلاوەر ئاژگەیی، وتیشی: هەوڵە‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و تێپه‌ڕاندنى دۆخى ئابوورى و دارايى و پرۆسه‌ى چاكسازى له هه‌رێمى كوردستان بەشێکی تری دانیشتنەکە بوون. ئاماژەی بەوەشکرد، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش تەوەرێکی دیکەی دانیشتتنەکە بوو و جه‌ختى له پێويستی هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كردووەتەوە. جێگەی ئاماژە پێدانە هەرێمی فلاندەرز گەورەترین هەرێمی بەلجیکایە و لە ڕووی سیاسی و ئابووری بە گرنگترین هەرێمی ئەوروپا هەژمار دەکرێت و پەیوەندی بەهێزی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
کوردبوون پەیوەندی بە شوێنکاتەوە نییە، بەڵکوو پرۆسەیەکە پەیوەست بە ڕۆح و قووڵایی هزر و ئینتیما و ڕاددەی هۆشیاری، بریتییە لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی. ئەوە بۆیە زۆر کەس هەن لە کوردستانیشن، کەچی لە کوردبوون داشۆراون. کەم و زۆر هەموومان ئاشنای ڕووداو و ململانێ سیاسییەکانی ڕابردوو و شایەتحاڵی ئەوانەی ٢٨ ساڵی ڕابردوو بووین، (هێمن موکریانی)یش گوتەنی “ئەگەر تەمەن مەودا بدا”، ئەوانەی داهاتووش بە چاوی خۆمان دەبینین. بۆیە چیتر پێویست ناکات کەس درۆی زل بخاتە ناو لاپەڕەکانی مێژوو، ئیدی ئەو باوکەی ناپاکییش مرد، نەوەکانی داهاتوو بەناوی مێژووی شانازی و وڵاتپارێزی، فریو بدا. بەهەرحاڵ، ئەوەی لە دۆخی ئێستا بۆ کورد زۆر گرنگە، یەکخستنەوەی خۆی و یەکڕیزییە. یەکخستنەوەیەک بە متمانەوە، یەکڕیزییەک بەبێ پاشقۆڵ لەیەک گرتن. دەنا ئەگەر وەک ئێستا هەر خەریکی ناشیرین‌کردنی یەکتری بین و لە کەلی خۆبەزلزانی دانەبەزین و یر و ڕێوی بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بۆ ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی بێنینەوە، هەر ئەوەندە دەزانین نەک هەر کاتی زۆرترمان لە دەست چووە، بەڵکوو نەیار و دوژمنەکانمان وەک کەمتیار بەربوونەتە گیانمان و ئێسقانەکانمان دەکرمێنن! دیارە خۆیەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی ڕاستەقینەش، بە ئاشتبوونەوەیەکی جیددی و ڕاستەقینە لەگەڵ خودی خۆمان دەکرێ. ئاخر تا ئێستا ئەو ئاشتبوونەوەیەمان لە درۆیەک زیاتر، هیچی دیکە نەبووە.. ئاشتبوونەوەیەکی ساختە و بەس.. ئاشتبوونەوەیەکی بارگاوی بە خۆمەڵاسدان بۆ دەرفەتی تۆڵەسەندنەوە. (سەرۆک نێچیرڤان بارزانی) کە بڕوایەکی نەگۆڕی بە ئاشتی و ژیانی مەدەنی هەیە و بەردەوام جەخت لەسەر قووڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەهەڵکردن و لێبووردەیی دەکاتەوە، ئەو ستراتیژە لای ئەو بە جۆرێکە لە گوفتار و ڕەفتاریدا، لە هەوڵ و هەڵوێستیدا، بە قسە و کردار کار بۆ بەرجەستەکردنی دەکات. دووپاتکردنەوەی بەردەوامی لەسەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان بۆ هەمیشە وەک نیشتمان و لانکەی ئارامی و دڵنیایی هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان (سیاسی، نەتەوەیی و ئایینی) دەمێنێتەوە، کاتێک دەڵێت: “هەموومان یەک خۆرمان لێ هەڵدێت، یەک ئاسمان داماندەپۆشێت و یەک چارەنووس کۆمان دەکاتەوە”. نیشانەی پەرۆشیی ئەوە بۆ بەخۆداچوونەوەی هەموو لایەک و جارێکی دیکە دەست خستنە ناو دەستی یەکتری. بۆیە پێویست دەکات هەمووان دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم بکەنە ئەو چەترەی لە سێبەریدا کۆببنەوە و لەسەر سفرەی ئەوێ، کە سفرەی کوردستانییە، کۆتایی بە بگرە و بەردەکانیان بێنن. ڕاستییەکەی هێشتا بواری هەڵسانەوە ماوە، دەرفەتی تێهەڵچوونەوە هەر هەیە. زیانەکەمان کرد و تاڵی و تفتییەکەیمان چەشت. وەلێ ئەوەی وا دەکات ئەم تاڵی و تفیتییەی زیان بە یەکجارەکی نەمانخنکێنێ، بەخۆداچوونەوە و پەیگیر بوونە بە چەمکەکانی (ململانێی سیاسی شارستانی، ئاشتەوایی نیشتمانی، تەبایی کۆمەڵایەتی). چونکە یەکترشکاندنەوەی حیزبی، چارەی برینی ئەم تراژیدیایەمان ناکات. سوکایەتیکردن بە یەکتر، یەک ملیم لە دۆخەکە ناگۆڕێ. قووڵکردنەوەی ڕق و کینە و دووبەرەکیی ئایدیۆلۆژی، دادمان نادات. مرۆڤی ئێمە چیتر بڕستی چوو بەدەست شەڕەقۆچی حیزبی، تاقەتی نەما بە دەست قوماری سیاسیی باڵی ئەم هێز و قاچی ئەو حیزب.. هەناسەساردی، مرۆڤی ئێمەی وشک کرد.. خەمۆکی کرمێی کرد، دڵەڕاوکێ دەیخواتەوە. مرۆڤی بێتام ماندوو و شەکەتی ئەم نیشتمانە، پێویستی بە بڕێک ئارامی و دڵنیایی، تۆزێک پشوودان و حەسانەوە، کەمێک دڵنەوایی و ژیان هەیە. تکایە تکا، بۆ خاتری ئەو هەموو قوربانییەی سەد ساڵە، ئەم کوردە بە سەر و ماڵ، گیان، خوێن و نامووسی خۆی لە پێناو شۆڕش و ئازادی داویەتی و دەیدات، کەمێک ڕێز لە هەستی، لە شکۆی، لە بوونی مرۆییانەی بگرن.. کەمێک ژیانی پشوودان و ئارامی و دڵنیایی بەم مرۆڤە سەرگەردان و خێرلەخۆنەدیوانەی نیشتمان ڕەوا ببینن. داگیرکەر و دوژمنانی کورد نا، حزب و سیاسییەکانی کورد، ئێوە!
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 1ی ئۆكتۆبه‌ر، شه‌ش هه‌زار زه‌وی كارت له هه‌ولێر تاپۆكراو كران به‌ناوی هاوڵاتیانه‌وه. سیامه‌ند كه‌ریم، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌رێمی كوردستان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "له كۆی 120 هه‌زار پارچه زه‌وی كه پێشتر كارت بوون، 65هه‌زاریان تاپۆكراون و بوون به‌ناوی هاوڵاتیانه‌وه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كه ئه‌مڕۆ 6هه‌زار پارچە زەوی دیكه تاپۆكراون و هاوڵاتیان ده‌توانن له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه سه‌نه‌ده‌كانیان سه‌ردانی تاپۆی2 بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی سه‌نده‌كانیان." باسی له‌وه‌ش كرد: "كه دوای ته‌واوبوونی كاروباری ئه‌م 6هه‌زار پارچه زه‌وییه، زه‌وییه‌كانی تریش تاپۆ ده‌كرێن و ده‌كرێن به‌ناوی هاوڵاتیانه‌وه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی قه‌ندیلدا ده‌سوڕێته‌وه و دواتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌گه‌نه هه‌مان شوێن و بۆردومانی ئه‌و ئامانجانه ده‌كه‌ن كه ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه دیاری‌یان كردووه. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "به‌به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی بناری قه‌ندیلدا ده‌سوڕێته‌وه و دواتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌و سنورانه و بۆردومانی ئه‌و ئامانجانه ده‌كه‌ن كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان دیاری‌یان كردووه." وتیشی: "هاتنی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای دانیشتووانی بناری قه‌ندیل و چه‌ندین جاریش ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی بناری قه‌ندیلیان كردووه و زیانی گیانی و ماددی زۆریان به دانیشتووانی بناری قه‌ندیل گه‌یاندووه." سه‌باره‌ت به ڕێگاوبانی گونده‌كان و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌سنوره‌كه، باسی له‌وه كرد: "كه له ساڵی ڕابردووه‌وه تائێستا چه‌ندین پرۆژه‌ی خرمه‌تگوزارییان له‌سنوره‌كه جێبه‌جێكردووه، كه دروستكردنی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك و چه‌ند پردێكی گرنگه و ئاسانكاری ته‌واوی هاتووچۆی بۆ دانیشتووانی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل دروست كردووه له‌وانه، پردی سوره گوڵه، پردی بڕه‌دێی دۆڵی سوره‌دێ، پردی ماونان و سه‌رمێڵ له گوندی دۆڵی باڵه‌یان." سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی ته‌مویلكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "كه ساڵی ڕابردوو لافاو زیانێكی زۆری به دانیشتووانی بناری قه‌ندیل گه‌یاندووه، به‌ڵام دواتر كه‌مپه‌ینێكیان ڕاگه‌یاندووه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی باشووری كوردستان و كوردانی باكوور و سه‌ركردایه‌تی كۆماجڤاكین كوردستان (كه‌جه‌كه)ه‌وه هاوكاری كراون و توانیویانه به‌و بڕه هاوكارییه‌ی كۆیانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ماڵانه قه‌ره‌بووبكه‌نه‌وه كه به‌و هۆیه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه و ئه‌و پرۆژانه‌ش جێبه‌جێ بكه‌ن كه ئاماژه‌ی پێكرد." له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بنكه و باره‌گاكتانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یان كردووه و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌ركرده و گه‌ریلل و چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج و بوونه‌ته پوربانی و زیانێكی زۆر به‌ر ره‌ز و باخ و خانووی خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه‌ش كه‌وتووه.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢١٨) ١. پشکنین: (٥٢٢٤ پشکنینی نوێ)(١٧٩٢ هەولێر)(٦٦٢ سلێمانی، ٢١٢ گەرمیان)(٢٥١٢ دهۆك)(٤٦ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٦٨٤ تووشبووی نوێ)(٢٢٩ هەولێر)(٦٠ سلێمانی، ٣٠ گەرمیان)(٣٣٧ دهۆك)(٢٨ هەڵەبجە)٣. چاکبوون: (٢٨٣ چاکبوون)(١٨٦ هەولێر)(٢٩ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)(٣٥ هەڵەبجە)٤. مردن: (٢١ مردن)(٢ هەولێر)(١٠ سلێمانی، ١ گەرمیان)(٨ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٤٧١٩٤١ (١٧٢٤١١ هەولێر، ١١٦٨٥٠ سلێمانی، ١٧٨٣٥٧ دهۆك، ٤٣٢٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٤٨٤٩٤ (١٧٩٠٥ هەولێر، ١٦٢٤٥ سلێمانی، ١٢٦٢٣ دهۆك، ١٧٢١ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٠٨٨٨ (١٤٢٢٩ هەولێر، ١٠٢٣٨ سلێمانی، ٤٨١٢ دهۆك، ١٦٠٩ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٥٨٣٦ (٣١٠٧ هەولێر، ٥١٠٩ سلێمانی، ٧٥٤٥ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە)مردن ١٧٧٠ (٥٦٩ هەولێر، ٨٩٨ سلێمانی، ٢٦٦ دهۆك ، ٣٧ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 1ی ئۆكتۆبه‌ر، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ماوه‌ی دوو هه‌فته سه‌ردانی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانمان كردووه و ڕاپۆرتێكمان له‌وباره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و كۆمه‌ڵێك پرسیاری تێدایه و چاوه‌ڕوانی هاتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان بداته‌وه." وتیشی: "ڕاپۆرتێكمان به 49 كاتژمێر ئاماده‌كردووه و له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ناردووه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌شڵێت، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی له گومركه‌كان بكات و بیخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كه چاره‌سه‌ریان بۆ كاره نایاساییه‌كانی ده‌روازه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه و له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكردووه و چاودێری هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنی."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوانەی هێرشی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن دوژمنی هەموو عێراقن و دەبێت هەموو هێزە عێراقییەکان بە یەکدەستی به‌ره‌نگاريان ببنەوە و ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه. دەقی ڕاگەیەنراوەکە کاتژمێر ۸:۳٠ی شەوی ڕابردوو گرووپێکی تێکدەر شەش مووشەکی لە ناوچەی بەرتڵەی پارێزگای مووسڵەوە، ئاراستەی بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر کرد، خۆشبەختانە هیچ زیانێکیان نەبوو. لە کاتێکدا ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینین، لە هەمان کاتدا لەو باوەڕەداین كه دەبێت هەموو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، هەوڵەکانیان بکەنە یەک بۆ ڕێگرتن لە هەموو کارێکی تێکدەرانەی هەموو گرووپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان. دەبێت قوربانییەکانی پێشمەرگە و هەموو هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان هاندەرمان بن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیريی هەموو عێراق و هەموو باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی جیهان لە عێراق، هەروەها دەبێت بە باشترین شێوە هەوڵی هێنانەکایەی سەقامگیری بدەین لەو دۆخە خراپە ئابووریيەی بەهۆی په‌تاى ڤايرۆسى کۆرۆناوە بەسەر خەڵکی وڵاتەکەمان و جیهاندا هاتووه. ئەوانەی هێرشی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن دوژمنی هەموو عێراقن و دەبێت هەموو هێزە عێراقییەکان بە یەکدەستی به‌ره‌نگاريان ببنەوە و ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه، ئێمەش بەمەبەستی دروستکردنی ئەو هەماهەنگییە له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق به‌ڕێز مسته‌فا كازمى ئامادەی هەموو هاوکارى و پشتگيرییەکین كه دڵنياين له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيردا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 1/10/2020