کوردستان

مەسرور بارزانی: حکومەتی ھەرێم وەڵامی تووندی بۆ تێکدەران دەبێ

30-09-2020
مەسرور بارزانی: حکومەتی ھەرێم وەڵامی تووندی بۆ تێکدەران دەبێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی تووندی دەبێت.

مەسرور بارزانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ مستەفا کازمی قسەی کردووە و باسی لە گرنگی لێپرسینەوە لەوانەی بەرپرسن لە هێرشەکە کردووە.