کوردستان

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستگیركرا

01-10-2020
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستگیركرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق ڕایگەیاند: "دوای بۆردومانەكەی هەولێر لەڕێگەی موشەكەوە، فەرماندەی ئەو ناوچەیەی موشەكەكانی لێوە ئاڕاستەی هەولێر كرابوو، ڕاگیراوە."

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئاشكراشی كرد: "فەرمانەكە لەسەرووی خۆیانەوە هاتووەو ئێستاش لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە."

ئێوارەی دوێنێ‌ لەڕێگەی ژمارەیەك مووشەكەوە بۆردومانی دوو ناوچەی شاری هەولێر كرا، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە."