جارێکی دیکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە هێرشکرایەوە سەر ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا. بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5.10.2020 چەند گولـلە کاتیۆشایەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران و سێ لەو کاتیۆشایانە بەر خانووی خەڵکی مەدەنی کەوتن، هەروەها کاتیۆشایەکیش ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە و ئەویش بەر خانووی هاووڵاتییەک کەوتووە و زیانەکانیش ئاشکرا نەکراون.
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ دووشهمه، 5ی ئۆكتۆبهر پهرلهمانی كوردستان به ئامادهبوونی سهرۆكی حكومهت و جێگرهكهی و وهزیری دارایی كۆدهبێتهوه. ڕۆژی شهممه، 3ی ئۆكتۆبهر، پهرلهمانی كوردستان ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، لهسهر داوای سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ڕۆژی دووشهممه، 5 ئۆكتۆبهر، كاتژمێر 10ی پێشنیوهڕۆ، دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی پایزهی ساڵی دووهم به ئامادهبوونی سهرۆكی حكومهت و جێگرهكهی و وهزیری دارایی ئهنجامدهدرێت بۆ خستنهڕوو و گفتوگۆكردن بۆ ئهم پرسانهی خوارهوه: 1-ههنگاوهكانی جێبهجێكردنی پرۆسهی چاكسازی له كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بهتایبهت ههنگاوهكانی جێبهجێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و دهرماڵه و بهخشین و ئیمتیازاتهكان و خانهنشینی له ههرێمی كوردستان 2-بارودۆخی دارایی ههرێمی كوردستان و دابهشكردنی مووچه. 3-دانوستانهكان لهگهڵ حكومهتی عێراق. 4-بارودۆخی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان. 5-لێكهوتهكان و ههنگاوهكانی بهرهنگاربوونهوهی پهتای كۆرۆنا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نەخۆشخانە دەرچوو، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانبوو ئەوەبوو کە دوای چەند خولەکیک جارێکی دیکە گەڕایەوە نەخۆشخانە. دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی ھەینی لەگەڵ میلانیای ھاوژینی تووشی کۆرۆنا بوو، بە گوێرەی لێدوانی پزیشکە تایبەتەکەی، تەندروستی جێگیرە و ھەناسەی ٨١٪ ە.
زۆربەی ئەو شامپۆیانەی ئێستا لە بازاڕەکاندا هەن، ماددەی کیمیاییان تێدایە، ئەگەر دەتەوێ بە شامپۆیەکی سروشتی قژت بشۆیت و تووشی زیانی نەکەیت، بەم ڕێگەیە و بە سادەترین شێوە شامپۆیەکی ناوازەی گوێزهندی دروستبکە. رێگەکانی دروستکردنی شامپۆی گوێزهندی کەرەستەکان سێ-چوار کوپ ئاوکەوچکێکی بچووک خوێکەوچکێکی بچووک زەیتی جوجوبانیوکوپ هاڕاوەی سابوونی ڕەقی- 20 دڵۆپ عارەقی گوێز هیندیکوپێک ئاودوو کەوچکی گەورە ڕۆنی گوێزهندی ئامادەکردن ئاوەکە بۆ ماوەی 30 چرکە بخە ناو مایکرۆویف با کەمێک گەرم ببێدواتر هاڕاوەی سابوونەکە بکە ناو ئاوەکە و بە هێواشی تێکی بدەدواتر هەموو پێکهاتەکانی دیکەی تێبکە و تێکی بدەلەناو قوتوویەکی داخراودا هەڵیبگرە بەم ڕێگە ئاسانە دەتوانیت ببیتە خاوەن شامپۆیەکی بێ کیمیایی و باش بۆ قژت.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان،331 ملیۆن دیناری بۆ دروستکردنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین تەرخانکرد. وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له راگهیهندراوێكدا رایگەیاند "لە بەردەوامی پشتیوانییهكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕی (331.200.000) سێ سەد و سی و یەک ملیۆن و دووسەد هەزار دینار درا بۆ دروستکردن و دابینکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە قەزای سۆران وەکو بەشێک لە پێداویستییە گرنگەکانی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان".
مۆنیکا بیلوچی، ئەو خانمە ئەکتەرەی کە بەهۆی جوانییەکەیی و ڕۆڵبینینی لە فیلمەکاندا ناوبانگێکی جیهانی پەیداکردووە، ئێستا چرچ و لۆچ لە ڕوخساریدا دەرکەوتووە. مۆنیکا لە هەفتەی ڕابردوودا پێی نایە 56ەمین ساڵەی تەمەنیەوە، هەرچەندە هێشتا جوانییەکی سەرنجڕاکێشی هەیە، بەڵام کامێرامانەکان دەرفەتیان لێی هێناوە و لەنێو بازاڕێکی وڵاتدا چەند وێنەیەکیان لێ چرکاندووە کە پیری تەواو بە ڕوخسارییەوە دیارە.
ئاوی گوڵ یاخود گوڵاو، چەند سوودێکی سەرسوڕهێنەری بۆ پێست و دەموچاو هەیە، بەتایبەتی ئەگەر پێش نووستن بە ئاوی گوڵ دەموچاوت بشۆیت. بەکارهێنانی ئاوی گوڵ بۆ دەموچاو ئەم سوودانەی هەیە ڕاگرتنی باڵانسی ترشەڵۆکی پێستکەمکردنەوەی سووتانەوەی پێستی دەموچاوکەمکردنەوەی زیپکەپاککردنەوەی پێسترێکخستن و ڕەونەقدان بە پێستکەمکردنەوەی هەڵاوسانی ژێرچاوکەمکردنەوەی چرچ و لۆچی و نیشانەکانی پیری
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی دیندار زێباری، بەشداری لە کۆبوونەوەی نەتەوەی یەکگرتووەکان تایبەت بە شوێنبزرکراوانی زۆرەملێدا دەکات و وتاری تایبەتیان بە هەرێمی کوردستانیش دەبێ. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، شاندێکی حكومهتی ههرێمی كوردستان بهشداری لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە خولی (19) رێككهوتننامهی پاراستنی هەموو کەسەکان له شوێنبزرکردنی زۆره ملێدا دەکات، کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس دەبێت و شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بەشداریدەکەن، شاندەکە بە سەرۆکایەتی "خۆم" و ئەندامێتی نوێنەرانی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ دەبێ. بڕیار وابوو لە سەرەتای مانگی نیسان كۆبوونهوەکانی خولی (19) لیژنەی تایبەت بە رێككهوتننامهی پاراستنی شوێنبزرکراوان له بارهگای نهتهوهیهكگرتووهكان له "جنێڤ" به بهشداری شاندێکی حكومهتی ههرێمی كوردستان بکرێت، بەڵام بە هۆی کۆرۆناوە کۆبوونەوەکە دواخرا و بڕیاردرا لە 5-7ی تشرینی یەکەم لە بارەگای یۆنامی لە بەغدا بکرێت. دیندار زێباری ئاماژەی بەوەکرد، بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوی لیژنەی نوسینەوەی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانەیە کە حکومەتی عێراق ئەندامە تێیدا، لەم کۆبوونەوانەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان وتاری خۆی پێشکەش دەکات بە مەبەستی خستنەڕووی پابەندبوونەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بەو رێککەوتننامەیە و گوتیشی"ئامارێکی وردمان لەبارەی شوێنبزرکراوانی هەرێمی کوردستانەوە لە سەدەی رابردووەوە تاوەکو شەڕی داعش ئامادەکردووە و بۆ جیهانی دەخەینەڕوو".
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆ بووەوە و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی کرایەوە لە سەر بنەمای دەستوور. ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری عێراق کرد. لە دیدارەکەدا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی تاووتوێ کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم . جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی کرایەوە لە سەر بنەمای دەستوور.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تووشی سەرسوڕمان بووین کاتێک وەزارەتی دارایی بە شێوەکیتر چارەسەری بۆ مووچە دۆزیوەتەوە و دەشپرسێ: ئایا بەو قەرزکردنە چەندین نەوەی عێراقی قەرزدار نابن؟ دەقی بەیاننامەکە لە کاتێکدا زۆر چاوەڕێمان کرد کە حکومەت و وەزارەتی دارای لە ژێر ڕۆشنایی یاسای (قەرز کردن لە ناوەخۆ و دەرەوە) قەرز بکات، وە پەرلەمان لە ڕۆژی 24/6/2020 دیاری کرد و ماوەی 60 ڕۆژی دیاری کرد تا خوێندنەوەی بۆ بکرێ، بەڵام ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین کاتێک وەزارەتی دارایی بە شێوەکیتر چارەسەری دۆزیوەتەوە، تەنیا پشتی بە فرۆشتنی نەوت بەستووە، ئێمە دەپرسین ئایا نەوت نرخی دابەزی؟ ئایا بەو قەرزکردنە چەندین نەوەی عێراقی قەرزدار نابن؟ وە حکومەت تۆپەکەی خستۆتە گۆڕەپانی پەرلەمان تا ڕەزامەندی نیشانبدا! ئێمە بۆ هاوڵاتیانی عێراقی ڕادەگەیەنین کە باس و خواسی مووچەی فەرمانبەران لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نیە وەک ئاگادارن پەرلەمان دەسەڵاتی یاسا دانانە، بەڵکو مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران ئەرکی حکومەتە دابینی بکات.
ئیڤانکا ترەمپی کچی دۆناڵد ترەمپ، نوێترین وێنەی باوکی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە. ئیڤانکا لە تویتێکدا نووسیویەتی"جارێکی تر قسەم لەگەڵ باوکم کردەوە و زۆر گەشبین و بەهێزە وەک چۆن لە پەیامەکەی بۆ خەڵکی ئەمریکا دەردەکەوێت". ئیڤانکای کچە گەورەی ترەمپ دەشڵێ"هیچ شتێک باوکم لە خزمەتکردنی خەڵکی ئەمریکا ناوەستێنێت." دۆناڵد ترەمپ. لە نەخۆشخانە ی سەربازی والتەر رید
بڕیارە سبەی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی کۆببێتەوە، بەڵام سەرۆکی ھەردوو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ناتوانن بەشداری لە دانیشتنەکەدا بکەن. بەھۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، بەشداری لە دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەماندا ناکەن.ھەردوو سەرۆک فراکسیۆن نزیکەی دوو ھەفتەیە تووشی کۆرۆنا بوون، بەڵام تەندروستیان جێگیرە.