كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌كدارانی داعش به هاوه‌ن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی ئیسڵاحی سه‌ر به ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ی قه‌زای خانه‌قین و به‌و هۆیه‌وه پێنج كه‌س برینداربوون. هه‌واڵنێری تۆڕی میدیایی باڵكێش له ناحیه‌ی گوڵاڵه ڕایگه‌یاند: "كاتژمێر7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 5ی ئۆكتۆبه‌ر، چه‌كدارانی داعش پێنج گوله هاوه‌نیان ئاراسته‌ی گوندی ئیسڵاحی سه‌ر به ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ی قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله كردووه." وتیشی: "پێنج كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه برینداربوون به‌ناوه‌كانی (عه‌بدوالڕه‌زاق جه‌بار خه‌ڵه‌ف دوای زه‌یدی، زه‌هرا حسێن عه‌لی محی زه‌یدی، نه‌وره‌س عه‌باس عه‌بدوڵڵا محی زه‌یدی، ئیلاف حسێن عه‌لی محی زه‌یدی، منته‌زرئیبراهیم علی مخی زه‌یدی). ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كه له‌ئێستادا برینداره‌كان گه‌یندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ناحیه‌ی گوڵاڵه و برینی دووانیان سه‌خته."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بووه و به‌و هۆیه‌وه به‌شداری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات. له كاتژمێر10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ده‌ستیپێكردووه و تائێستا به‌رده‌وامه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش به‌هۆی كۆرۆناوه نه‌یتوانیوه به‌شداریی دانیشتنه‌كه بكات، به‌ڵام له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی به دیمه‌نێكی جیاوازه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه جلی نا فه‌رمی له‌به‌ردایه و تیایدا ئایپادێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه و سه‌یری دانیشتنه‌كه ده‌كات." ئومێد خۆشناو نوسیویه‌تی: "دوای 7 ساڵ له کاری په‌رله‌مانی له هه‌ردوو خولی 4 و5، یه‌که‌مین جاره به‌شدارنه‌بووم له کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام دانیشتووم به دیار جه‌لسه‌ی په‌رله‌مان و گفتوگۆی نێوان سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و تیمی حکومه‌ت و په‌رله‌مانتاران." ده‌شڵێت: "به دڵ و گیان لاتان بووم، هه‌موو لایه‌ک ساغ و سه‌لامه‌ت بن." ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شداریی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ناكه‌ن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تنی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، به‌هۆی كۆرۆناوه 829 هاوڵاتی له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و 21 هاوڵاتی تریش به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه پشكنینیان بۆ 5 هه‌زار و 233 هاوڵاتی كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه 829 كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن. به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا له هه‌رێمی كوردستان 51 هه‌زار و 77 هاوڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون و هه‌زار و 847 هاوڵاتی تریش به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، (ئه‌بو حه‌نین)، فه‌رمانده‌ی گشتی چه‌كدارانی داعش له په‌ڵكانه و هه‌ریه‌كه له (ئه‌بو جه‌نده‌ر) و (ئه‌بو حه‌یده‌ر)، كه دوو چه‌كداری ناسراوی داعشن له سنوره‌كه، كوژراون. مه‌لا حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ورده‌كاریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بۆ تۆڕی میدیایی باڵكێش ئاشكرا كرد و وتی: "سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، له گوندی (ئاخجه مه‌شهه‌د)ی باكووری شاری خورماتووی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا (ئه‌بو حه‌نین)، فه‌رمانده‌ی گشتی چه‌كدارانی داعش له په‌ڵكانه و هه‌ردوو چه‌كداری ناسراوی داعش (ئه‌بو جه‌نده‌ر و ئه‌بو حه‌یده‌ر)یان كوشتووه. ئاشكراشی كرد: "كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زۆر سه‌خت بووه و تیایدا چه‌ند كارمه‌ندێكی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان برینداربوونه." پێشتریش تۆڕی میدیایی باڵكێش وێنه و ناوی ئه‌م فه‌رمانده كوژراوه‌ی داعشی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه دووه‌م فه‌رمانده‌ی باڵای چه‌كدارانی داعشه له په‌ڵكانه، كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه كوژراون.
لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، لە کاتی قسەکرنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشە دروست بوو. حازم جەعفەر، پەیامنێری باڵکێش لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە کاتێکدا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان ڕزگار حەمە نەگڕەیی، دەیوست دەبەیەکی نیو لیتری ئاوی خواردنەوە بباتە نێو هۆڵی پەرلەمان، لە لایەن تیمی پڕۆتۆکۆڵی پەرلەمان ڕێگری لێ‌کرا ئەمەش بووە هۆی کێشە لە کاتی وتەی قوباد تاڵەبانیدا. بە هۆی ئەم کێشەیەوە پەخشی ڕاستەوخۆی کۆبوونەوەی پەرلەمان پچڕا، هەروەها لە کاردانەوەی ئەم ڕووداوە، قوباد تاڵەبانی وتی" وا دیارە ئەم برادەرە برسییەتی" ئەمە لە کاتێکدابوو لە لایەن تیمی پڕۆتۆکۆڵی پەرلەمانی کوردستان ڕێگە نەدرابوو بە پەرلەمانتاران دەبەی ئاو لەگەڵ خۆیان ببەنە ژوورەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان راپۆرتێكی لەبارەی ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆسەی چاكسازی و پڕۆژەكانی حكومەت پێشكەش كرد و رایگەیاند، حکومەت بەهیچ شێوەیەک پێی خۆشنییە دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران ببا، پێمخۆشنییە ئەمەی ئێستا ناوبنرێ بڕینی مووچە، ئەمەی ئێستا خۆ گونجاندنە لەگەڵ داهات و پارەی بەردەست. بەداخەوە لەگەڵ بڕیاری عادل عەبدولمەهدی بۆ نەناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان، ئێمە تووشی قەیران بووین، تەنانەت مانگی 6 و 7 و 8 یەک دیناری نەناردووە. مەسرور بارزانی رایگەیاند، خۆم بە بەختەوەر دەزانم كە ئەمڕۆ ھاتوومە پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی چەند بابەتێكی گرنگ كە جێی بایەخی پەرلەمان و رای گشتییە بیخەمەڕوو، بێگومان پەرلەمانی كوردستان وەك دەزگایەكی شەرعی و گرنگ و باڵای دەستووری، ھەمیشە جێگەی بایەخ و رێزی ئێمە بووە، لە دوای سوێند خواردمان و دەسبەكاربوونمان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پەیوەندی بەھێز و پتەومان لەگەڵ پەرلەمان و دەسەڵاتەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان ھەبووە، كە كاریگەری ئەرێنی ھەبووە لەسەر باشتر جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان. بەراورد لەگەڵ خولەكانی دیكەی پێشووی پەرلەمان، ئێمە لە كابینەی نۆیەمی حكومەت زۆرترین وەزیر و بەرپرسانی حكومەتمان ناردووە پەرلەمان و كۆبوونەوەی لیژنەكانی پەرلەمان، لەسەر بنەمای شەفافیەت بە ئەركی خۆمان زانیوە راستییەكان بە خەڵكی خۆمان بڵێین، دوور لە ھەموو موزایەدەكردنێك بەردەوام دەبین لە چاكسازی. سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، بەم نزیكانە ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتێكی تایبەت و پڕ وردەكاری لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی رەوانەی پەرلەمان دەكات. مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، لەماوەی ساڵێكی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم، ھەرێمی كوردستان و عێراق و جیھان تووشی چەند قەیرانێكی تەندروستی و ئابووری بوونەتەوە. بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و نەناردنی بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان، كاریگەری لەسەر ھەموو بەشەكانی ژیان دروستكردووە، ئەم قەیرانانە كێشەی نەك ھەر بۆ ئێمە، بەڵكو بۆ وڵاتە زلێھزەكانی ئابووری و پیشەسازی جیھان دروستكردووە، ئابووری ئەو وڵاتانەی تووشی داڕمان كردووە. سەرەڕای ھەموو ئەو قەیرانانە، بەڵام ئێمە لە كاركردن و جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیجییەكان نەوەستاوین، بەپێی توانای دارایی بەردەست بەردەوامین. سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راشیگەیاند، دەبێ بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخەی سەختەی تەندروستی و داراییەی ھاتووەتە پێش، ھەڵسەنگاندن بۆ ئەدای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بكرێت. مەسرور بارزانی، لەبارەی پرۆسەی چاكسازی گوتی، ھەر لە سەرەتاوە بە گرنگییەوە كارمان لەسەر چاكسازی كردووە، بەڵام چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە و بە شەو و رۆژێك تەواو نابێت، بەڵكو بەردەوام دەبێت و ھەموو كەرتەكان دەگرێتەوە. ئێمە لەسەر چەند ئاستێكی جیاواز دەستمان بە چاكسازی كردووە، كە بەسەر دوو بەشی سەرەكی دابەش دەكرێت ( چاكسازی دارایی) و (چاكسازی كارگێڕی). سەرۆكی حكومەت روونكردنەوە، بۆ پێداچوونەوە بە بواری باج لە ھەرێمی كوردستان ھەر لە سەرەتاوە حكومەتی ھەرێم لیژنەیەكی باڵا پێكھێنا و ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم راسپاردەكانی لیژنەكەی پەسندكرد و كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە. بەتایبەتی دانانی باج لەسەر پەیوەندی و گەیاندن و پڕۆژەكانی وەبەرھێنان، لەچوارچێوەی دانانی باج لەسەر پەیوەندی و گەیاندن، وەك مۆبایل و ئینتەرنێت. تائێستا 49 كۆمپانیای گەیاندن، لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاگادار كراونەتەوە بۆ ئەوەی پابەندبن بە شایستە داراییەكان لەگەڵ كۆمپانیای فڕۆكەوانی و گەیاندنی عێراق، ھەروەھا 7 كۆمپانیا دراونەتە دادگا بۆ پابەندبوون بە شایستە داراییەكان. سەرۆكی حكومەت ئەوەشی خستەڕوو، كارمان كردووە بۆ نەھێشتنی رۆتین، لەپێناو باشتركردنی رایی كردنی مامەڵەی ھاووڵاتییان لە فەرمانگەكانی حكومەت بە رێگەیەكی ئاسان و خێرا، ئەمە جیا لە بەستنەوەی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان بە سیستمی ئەلیكترۆنی كە ئاسانكاری باشی كردووە لە بواری كۆكردنەوەی داھات و باشتركردنی كوالیتی كۆنتڕۆڵ. لەبارەی پێداچوونەوە بە كاروباری دەروازە سنوورییەكان مەسرور بارزانی گوتی، لیژنەیەكی باڵامان لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ پێداچوونەوە بە دەروازە سنوورییەكان پێكھێناوە، ھەروەھا بڕیارماندا پێداچوونەوە بە گرێبەستی دەروازە سنوورییەكان بكرێت. بەشێوەیەك ئەو خزمەتگوزاریانە بە كەرتی تایبەت كە حكومەت خۆی ناتوانێ ئەنجامیان بدات، ئەوانی دیكە ھەموویان حكومەت خۆی ئەنجامی دەدات، ئەوەی كە دەدرێت بە كەرتی تایبەت دەبێ بە گرێبەستی شەفاف و لە بەرژەوەندی گشتی دابێت. یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی دەروازە سنوورییەكان بەداخەوە بوونی دیاردەی قاچاخچیەتییە لە ھەندێك دەروازەی سنووری، بۆ نەھێشتنی ئەم دیاردەیە لیژنەیەكمان لە وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش پێكھێناوە، ھیوادارین بە ھاوكاری پەرلەمانی كوردستان و ھەموو لایەنەكان سنوورێك بۆ ئەم دیاردەیە دابنێین.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كۆنگرێسی ئه‌مریكا لێپرسینه‌وه له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تویته‌ر و گوگڵ و فه‌یسبووك ده‌كات و ده‌بێت ڕۆژی 28ی تشرینی دووه‌م ئاماده‌بن. میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووه‌ته‌وه، مارک زۆکەربێرگ، بەڕێوەبەری گشتی فەیسبووک، جاک دۆرسێی بەڕێوەبەری گشتی تویتەر و سەندەر پیچای، بەڕێوەبەری گشتی گوگڵ ده‌بێت ڕۆژی ٢٨ی تشرینی دووەم لەبەردەم لیژنەی بازرگانی کۆنگرێسی ئه‌مریكا ئاماده‌بن بەمەبەستی لێپرسینەوە لەبارەی یاسایی پاراستنی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت. ئاشكراشیان كردووه، لێپرسینه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به بڕگەی 230ی یاسای چۆنیەتی مامەڵەی پەیوەندیکردن و لایەنداری كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت و ناوەڕۆکی پۆستی بەکارهێنەران و بابەتە کەسییەکانی بەکارهێنەران و یەکخستنی هۆیەکانی گەیاندن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی بە هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی بانگەشە دژی ئیدارەکەی تۆمەتبارکرد و داوای ئەنجامدانی چاکسازی لە یاسای چۆنییەتی مامەڵەی پەیوەندیکردن کرد.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ته‌قه‌كردن له ماڵی به‌رپرسێكی شاره‌وانی سلێمانی، تائێستا ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كان ئاشكرا نه‌كراوه و ده‌ستگیر نه‌كراون. هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند كه‌سێك به چه‌كه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی (هاوار محه‌مه‌د)، به‌رپرسی به‌شی زیاده‌ڕۆیی شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی و چه‌ند گوله‌یه‌كیان به ماڵه‌كه‌یانه‌وه نا، به‌ڵام زیانی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وته‌وه. سه‌رده‌شت ڕه‌فیق، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به تۆڕی میدیایی باڵكیشی ڕاگه‌یاند: "هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند كه‌سێك ته‌قه‌یان له ماڵی به‌رپرسی به‌شی زیاده‌ڕۆیی شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی كردووه و تائێستا ئه‌و هێرشكارانه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌ستگیرنه‌كراون." له‌باره‌ی هۆكار و ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كانه‌وه وتی: "ناوبراو هێچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه و هێرشكاره‌كانیش دوو كه‌س بوون، له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكه‌وه ته‌قه‌یان كردووه و هه‌ڵاتوون." ئاشكراشی كرد: "كه ئه‌وان وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و ناوبراویش خۆی سكاڵایان تۆمار كردووه و چاوه‌ڕوانن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هێرشكاره‌كان بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی یاسایان بكه‌نه‌وه." هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند كه‌سێك به چه‌كه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی (هاوار محه‌مه‌د)، به‌رپرسی به‌شی زیاده‌ڕۆییه‌كان له شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و ژه‌ند گوله‌یه‌كیان به ماڵه‌كه‌یانه‌وه ناو دواتر هه‌ڵاتن.
https://www.facebook.com/krd.parliament/videos/1640852599422569 مەسرور بارزانی: لەم کابینەیەدا زۆرترین وەزیر هاتوونەتە پەرلەمان مەسرور بارزانی: دەبی واقعی بین و کۆسپەکانمان لەبارچاوبێت، تێپەڕاندنی ئەم دۆخە کاتی دەوێ مەسرور بارزانی: زۆر بە جدی کارمان لەسەر چاکسازیی کردووە، بەوپێیەی هەموو سێکتەرەکان دەگرێتەوە کاتی دەوێ. مەسرور بارزانی: حەوت کۆمپانیا لەبەر نەدانی شایستەی دارایی دراونەتە دادگا مەسرور بارزانی: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەیرانی دارایی دروستبووە مەسرور بارزانی: پەیوەندیی پتەومان لەگەڵ پەرلەمان هەیە مەسرور بارزانی: لیژنەیەکمان بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان پێکهێناوە مەسرور بارزانی: لیژنەیەکمان لە ئەنجوومەنی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ بۆ بنبڕکردنی قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەکان پێکهێناوە مەسرور بارزانی: نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون کەمکراونەتەوە مەسرور بارزانی:
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوە زیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمان 1-هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان 2-بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه. 3-دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق. 4-بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان. 5-لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا. بۆچی سەرۆکوەزیران پێشنیازیکرد بچێتە پەرلەمان؟ ماوەی سێ مانگە پرۆسەی چاکسازیی چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 1.7.2020ەوە، هەر کارێکی کردبێ لەژێر ساباتی ئەو پرۆسەیەدا کردوویەتی و وەکو سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەموو کارەکانی حکومەت لە چوارچێوەی چاکسازییەکەدا دەبن. بەپێی چاکسازیی پەسندکراو، دەبێ حکومەت سێ مانگ جارێ ڕاپۆرتی چاکسازیی بداتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئێستاش سێ مانگی یەکەمی پرۆسەکە تەواوبووە و حکومەتیش دەڵێ: ڕاپۆرتم ئامادەیە و دووشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی دەیدەینە پەرلەمان و هەموو وردەکارییەکان دەخەینە ڕوو. چاکسازییەکە چییە؟ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕوویەکەوە پلانی بۆ چاکسازیی داناوە، لەوانە:- پێداچوونەوە بە گرێبەستی نێوان حکومەت و کۆمپانیاکانبەرزکردنەوەی کواڵێتی کاری کۆمپانیاکان لە بواری خزمەتگوزاریداڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان و پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانیانداتەواوکردنی پرۆژە تەواونەکراوەکاندامەزراندنی ئەنجومەنی گشتیی راژە، بۆ رێکخستنەوەی کاروباری فەرمانبەران. ئەم بابەتەش بەشێکە لە پرۆسەی چاکسازیی، کە لە هێڵە گشتییەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی وەزارەت و دەستە و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت، لە چوارچێوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریپێداچوونەوەش بە خەرجیيەکانی هەر وەزارەتێك بکرێت و دواتر بە پێی پێویستی و تایبەتمەندیی، پێداویستیی خەرجییەکانی هەر وەزارەتێك دابین بکرێتچاکسازیی لە خانه‌نشینی، مووچە، دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستانپێداچوونەوە بە مووچەی پلەباڵاکان و بڕینی مووچەی مووچەخۆری ناشایستە دانیشتنەکەی پەرلەمان چۆن دەبێ؟ چوونی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی بۆ پەرلەمان، نە پرساندنە و نە بانگهێشت، بەڵکو دانیشتنێکە لەسەر داوای خۆی، بۆیە بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ بە “گفتوگۆ” هەژمار دەکرێت، لەو دانیشتنەشدا دوو ڕێگە لەبەردەم پەرلەمانتاراندا هەیە، یان هەر پەرلەمانتارێک ماوەی 2 خولەک قسە و پرسیارەکانی بکات، یانیش تەنیا سەرۆک فراکسیۆنەکان 8 خولەک ماوەی قسەکردنیان پێبدرێ.
دوای چەند خولەکێکی دیکە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوە زیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. حازم جەعفەر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی باڵکێش رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران گەیشتوونەتە پەرلەمان و بڕیارە کاتژمێر 10:00 دانیشتنەکە دەستپێبکات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی له ئاگادارینامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "هاوڵاتیان و شۆفێران دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان." به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوێنێ یه‌ك شه‌ممه، 4ی ئۆكتۆبه‌ر، بەهۆی پچڕانی کارەبای بەرێوەبەرایەتیمانه‌وه، داوامان له هاوڵاتیان و شۆفێران كرد سه‌ردانمان نه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا گرفته‌كه چارەسەر كراوه و دەتوانن سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بکەن، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.