كاروان كه‌لاری/ باڵكێش په‌رله‌مانی كوردستان سێیه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كرده‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 4ی ئۆكتۆبه‌ر، به دانانی وێنه‌یه‌كی له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و تاجه گوڵینه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و فراكسۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، سێیه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرایه‌وه. له دوای كۆچی كۆچی دوایی ناوبراوه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاره به‌م شێوه‌یه بایه‌خ به ساڵیادی مردنی له په‌رله‌مانی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده و سه‌رۆك و سكرتێری حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت. جه‌لال تاڵه‌بانی، 41 ساڵ سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو، یه‌كه‌م سه‌رۆككۆماری كورد بوو له عێراق دوای ساڵی 2003، بۆ ماوه‌ی سێ خول و تاوه‌كو ساته‌وه‌ختی مردنی سه‌رۆككۆمار بوو، ڕۆژی 3ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانیانەوە 2 كەس بەتۆمەتی سووتاندنی دارسنەوبەرەكانی شاخی گۆیژە دەستگیركراون." عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەك شەممە، 4ی ئۆكتۆبه‌ر، دوو كەسمان بەتۆمەتی سووتاندنی سنەوبەرەكانی شاخی گۆیژە دەستگیركردووە و دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو تۆمەتبارە بەردەوامە." به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كانی ئاشكرا نه‌كرد، تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان په‌یوه‌ندی به سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانییه‌وه كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 4ی ئۆكتۆبه‌ر، کۆگایەکی تەقەمەنی هێزه‌كانی 70 لە تاسڵوجەی سلێمانی گڕی گرت و دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانییه‌وه ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا. ئه‌حمه‌د له‌تیف، وته‌بێژی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له كۆگاكانی ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانمان له تاسڵوجه‌ی سلێمانی ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و دواتر ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه." سه‌باره‌ت به هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و زیانه‌كان، وتی: "تائێستا نازانین هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه چییه و زیانه‌كان چین و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھەر كاتێك كۆبوونەوەكە كرا، ئەگەر پێویست بوو، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دەدەین. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووه: "ئەوەی پێمان بكرێت بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، درێغی ناكەین و ئەركی سەر شانی خۆمان بەجێ دێنین." ده‌شڵێت: "بەڵام ئێستا ناتوانم بڵێم قەدەغەی ھاتووچۆ ڕادەگەیەنین، چونكە پێویستمان بە بۆچوونی پارێزگارەكان و وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری تەندروستیی شارەكانی ھەرێمی كوردستانە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزیری دارایی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "تاوه‌كو پرۆژه یاسای قه‌رز له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ی په‌سه‌ند نه‌كرێت، گرفتی دابه‌شكردنی مووچه و ده‌رماڵه‌مان ده‌بێت." عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق ڕایگەیاند: "مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینان بەبێ هیچ کێشەیەک دابەشکراوە و لە چەند هه‌فته‌ی داهاتووشدا دەست بە پێدانی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەکرێت." وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ڵێت: "ئەگەر پەرلەمان پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز پەسەند بکات، ئەوا پارە بەردەست دەبێت، چونكه "پرۆژەکە زۆر گرنگە" و پێداویستییە داراییەکانی دەوڵەت دابین دەکات و کورتهێنانی بودجەش چارەسەر دەکات." چوار شه‌ممه‌ی ڕابردوو 30ی ئەیلوول، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزی دیکەی ناوخۆیی پەسەندکرد و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد، بەڵام تائێستا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه و دیاریش نییە کەی پەسەندی دەکات. 49 ڕۆژە حکومەتی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی دابەش نەکردووە و 320 ملیاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی نه‌ناردووه، تائێستا وەزارەتی دارایی‌ش هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دیاری نەکردووە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆیاڵی تایبه‌ت له شاری سلێمانی، 25 قەرەوێڵەییە، دوێنێ له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه 16 نەخۆش لە نەخۆشخانەكە بوون، به‌ڵام بۆ سەلامەتی نەخۆشەکان، هەموویان گواسترانه‌وه بۆ نەخۆشخانەكانی تر و هیچ نەخۆشێكیش لەوكاته‌دا له هۆڵی نەشتەرگەری نەبووە و هیچ زیانێكی گیانیش نه‌بووه." ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه، 3ی ئۆكتۆبه‌ر، ئاگرێك لە نەخۆشخانەی (ڕۆیاڵ)ی تایبەت لە گەڕەکی توی مەلیکی شاری سلێمانی کەوتەوە، سه‌رچاوه‌ی ئاگره‌كه‌ش مۆلیده‌یه‌كی نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه بووه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 4ی ئۆكتۆبه‌ر، نرخی دراوەكان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه: 100 دۆلار به 123 هه‌زار و 800 دیناره. 100 پاوەن بە 158 هەزار و 750 دینارە. 100 یۆرۆ بە 145 هه‌زار دینارە. 100 ھەزار تمه‌ن به 4 چوار هه‌زار و 500 دیناره. 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 200 دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 4ی ئۆكتۆبه‌ر، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه دەبێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 285 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 331 هه‌زار دیناره. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 380 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، لە نەخۆشخانەی "واڵتەر ڕیدی" سەربازی لە ویلایەتی میریلانده‌وه، سەرۆکی ئەمریکا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سوپاسی تیمە پزیشکییەکەی كرد و وتی: "سەرەتا کە گەیشتمە نەخۆشخانە ماندوبووم، بەڵام ئێستا هەست بە باشبوون دەکەم و تەندروستی خانمی یەکەمیش زۆر باشه و پزیشکەکانیش ئەوەی لەتوانایاندا بێت ئەنجامیدەدەن تا بەزووترین کات بیگەڕێننەوە بۆ کۆشکی سپی و درێژە بە ئەرکەکانی بدات." وتیشی: "زۆرم پێخۆشە کە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانم بەشێوازێکی باش تەواوبکەم، وەک چۆن بە باشی دەستمپێکرد." ئاماژەی بەوەشکرد، کە چەند ڕۆژی داهاتوو "تاقیکردنەوەیەکی راستەقینە"یە تا لەسەر خۆڕاگریی بەرامبەر به کۆرۆنا، توانای خۆی بۆ دەربکەوێت." پێشتر، شۆن کۆنڵی، پزیشکی کۆشکی سپی جەختیکردەوە، کە تەندروستی دۆناڵد ترەمپ "زۆر باشە" و پاش 24 کاتژمێر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە باشتربووە و هیچ گرفتێکی لە هەناسەداندا نییه.
گەنجێکی کوردی شێوەکار بەناوی “وریا عومەر” وێنەی ئاڵای کوردستان لەسەر ستوونی گەراجێکی ئۆتۆمبیل، لە پارکی (هاوز)ی شاری (ئاخن) لە ئەلمانیا دەنەخشێنێت.
مانگی هەنگوینی یەکێکە لە خۆشترین رۆژگارەکانی ژیانی هاوسەری، هەموو ژن و پیاوێک دەیەوێ ئەو مانگەی لە خۆشترین و ئارامترین شوێنەکانی جیهان بەسەر ببات. لە جیهاندا چەندین شوێنی دڵگیر و رۆمانسی هەن کە هاوسەران حەزدەکەن مانگی هەنگوینی تێدا بەسەر ببەن. هاڤانا – کوبا یەکێکە لە سەرنجڕاكێشترین شارەکانی جیهان، کەوتووەتە کەناری دەریای کاریبی کە ئاوێکی شینێکی ئاسمانی سەرنجڕاکێشی هەیە، کەش و هەوایەکی مامناوەندی هەیە و شارەزایان پێیانوایە خۆشترین و ڕۆمانسیترین شارە بۆ مانگی هەنگوینی. مۆمباسیا – کینیا بە ناوچەی مەرجانە بەناوبانگە، لەناوەڕاستی دەریایەکدا دروستکراوە و ئەوکەسەی لەوێ بمێنێتەوە بەردەوام گوێی لە هاژەی ئاو و شەپۆلی دەریا دەبێ. خەڵکێکی زۆری بیانی رووی تێدەکەن، بەتایبەت ئیتاڵی و پورتوگالییەکان. شوێنە ئەفسوناوییەکەی وایکردووە زۆربەی شەوانی ئەو شوێنە شەوە ئاهەنگ بێت. بێرن – سویسرا ئەم شوێنە تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کەنار دەریا و هەمیش ناوچەی شاخاوی دەکەن، چوونکە لە کەنار دەریایە و بە چیای ئەلپ-یشەوە گرێدراوە. یەکێکە لەناوچە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی جیهان و خاوەن مێژوویەکی دێرینی کولتووری و فەرهەنگییە.
ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی‌ش بەشدار دەبن. سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کارنامەی دانیشتنەکەی ئاشکراکردووە، کە لە پێنج تەوەر پێکهاتووە:- 1-هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان. 2-بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه. 3-دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق. 4-بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان. 5-لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا. بۆچی سەرۆکوەزیران پێشنیازیکرد بچێتە پەرلەمان؟ ماوەی سێ مانگە پرۆسەی چاکسازیی چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 1.7.2020ەوە، هەر کارێکی کردبێ لەژێر ساباتی ئەو پرۆسەیەدا کردوویەتی و وەکو سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەموو کارەکانی حکومەت لە چوارچێوەی چاکسازییەکەدا دەبن. بەپێی چاکسازیی پەسندکراو، دەبێ حکومەت سێ مانگ جارێ ڕاپۆرتی چاکسازیی بداتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئێستاش سێ مانگی یەکەمی پرۆسەکە تەواوبووە و حکومەتیش دەڵێ: ڕاپۆرتم ئامادەیە و دووشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی دەیدەینە پەرلەمان و هەموو وردەکارییەکان دەخەینە ڕوو. چاکسازییەکە چییە؟ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕوویەکەوە پلانی بۆ چاکسازیی داناوە، لەوانە:- پێداچوونەوە بە گرێبەستی نێوان حکومەت و کۆمپانیاکانبەرزکردنەوەی کواڵێتی کاری کۆمپانیاکان لە بواری خزمەتگوزاریداڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان و پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانیانداتەواوکردنی پرۆژە تەواونەکراوەکاندامەزراندنی ئەنجومەنی گشتیی راژە، بۆ رێکخستنەوەی کاروباری فەرمانبەران. ئەم بابەتەش بەشێکە لە پرۆسەی چاکسازیی، کە لە هێڵە گشتییەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی وەزارەت و دەستە و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت، لە چوارچێوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریپێداچوونەوەش بە خەرجیيەکانی هەر وەزارەتێك بکرێت و دواتر بە پێی پێویستی و تایبەتمەندیی، پێداویستیی خەرجییەکانی هەر وەزارەتێك دابین بکرێتچاکسازیی لە خانه‌نشینی، مووچە، دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستانپێداچوونەوە بە مووچەی پلەباڵاکان و بڕینی مووچەی مووچەخۆری ناشایستە دانیشتنەکەی پەرلەمان چۆن دەبێ؟ چوونی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی بۆ پەرلەمان، نە پرساندنە و نە بانگهێشت، بەڵکو دانیشتنێکە لەسەر داوای خۆی، بۆیە بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ بە "گفتوگۆ" هەژمار دەکرێت، لەو دانیشتنەشدا دوو ڕێگە لەبەردەم پەرلەمانتاراندا هەیە، یان هەر پەرلەمانتارێک ماوەی 2 خولەک قسە و پرسیارەکانی بکات، یانیش تەنیا سەرۆک فراکسیۆنەکان 8 خولەک ماوەی قسەکردنیان پێبدرێ.