کوردستان

سەرۆکانی فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمان ناکەن

04-10-2020
سەرۆکانی فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمان ناکەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بڕیارە سبەی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی کۆببێتەوە، بەڵام سەرۆکی ھەردوو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ناتوانن بەشداری لە دانیشتنەکەدا بکەن.

بەھۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، بەشداری لە دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەماندا ناکەن.
ھەردوو سەرۆک فراکسیۆن نزیکەی دوو ھەفتەیە تووشی کۆرۆنا بوون، بەڵام تەندروستیان جێگیرە.