ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هێرشکرایەوە سەر ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا

05-10-2020
هێرشکرایەوە سەر ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

جارێکی دیکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە هێرشکرایەوە سەر ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5.10.2020 چەند گولـلە کاتیۆشایەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران و سێ لەو کاتیۆشایانە بەر خانووی خەڵکی مەدەنی کەوتن، هەروەها کاتیۆشایەکیش ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە و ئەویش بەر خانووی هاووڵاتییەک کەوتووە و زیانەکانیش ئاشکرا نەکراون.