کوردستان

لەسەر دەبەیەک ئاو کێشە لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا دروستبوو

05-10-2020
لەسەر دەبەیەک ئاو کێشە لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا دروستبوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، لە کاتی قسەکرنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشە دروست بوو.

حازم جەعفەر، پەیامنێری باڵکێش لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە کاتێکدا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان ڕزگار حەمە نەگڕەیی، دەیوست دەبەیەکی نیو لیتری ئاوی خواردنەوە بباتە نێو هۆڵی پەرلەمان، لە لایەن تیمی پڕۆتۆکۆڵی پەرلەمان ڕێگری لێکرا ئەمەش بووە هۆی کێشە لە کاتی وتەی قوباد تاڵەبانیدا.

بە هۆی ئەم کێشەیەوە پەخشی ڕاستەوخۆی کۆبوونەوەی پەرلەمان پچڕا، هەروەها لە کاردانەوەی ئەم ڕووداوە، قوباد تاڵەبانی وتی" وا دیارە ئەم برادەرە برسییەتی"

ئەمە لە کاتێکدابوو لە لایەن تیمی پڕۆتۆکۆڵی پەرلەمانی کوردستان ڕێگە نەدرابوو بە پەرلەمانتاران دەبەی ئاو لەگەڵ خۆیان ببەنە ژوورەوە.