کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوە زیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمان
1-هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان
2-بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه.
3-دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.
4-بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
5-لێكهوتهكان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
بۆچی سەرۆکوەزیران پێشنیازیکرد بچێتە پەرلەمان؟
ماوەی سێ مانگە پرۆسەی چاکسازیی چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 1.7.2020ەوە، هەر کارێکی کردبێ لەژێر ساباتی ئەو پرۆسەیەدا کردوویەتی و وەکو سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەموو کارەکانی حکومەت لە چوارچێوەی چاکسازییەکەدا دەبن.
بەپێی چاکسازیی پەسندکراو، دەبێ حکومەت سێ مانگ جارێ ڕاپۆرتی چاکسازیی بداتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئێستاش سێ مانگی یەکەمی پرۆسەکە تەواوبووە و حکومەتیش دەڵێ: ڕاپۆرتم ئامادەیە و دووشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی دەیدەینە پەرلەمان و هەموو وردەکارییەکان دەخەینە ڕوو.
چاکسازییەکە چییە؟
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕوویەکەوە پلانی بۆ چاکسازیی داناوە، لەوانە:-
دانیشتنەکەی پەرلەمان چۆن دەبێ؟
چوونی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی بۆ پەرلەمان، نە پرساندنە و نە بانگهێشت، بەڵکو دانیشتنێکە لەسەر داوای خۆی، بۆیە بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ بە “گفتوگۆ” هەژمار دەکرێت، لەو دانیشتنەشدا دوو ڕێگە لەبەردەم پەرلەمانتاراندا هەیە، یان هەر پەرلەمانتارێک ماوەی 2 خولەک قسە و پرسیارەکانی بکات، یانیش تەنیا سەرۆک فراکسیۆنەکان 8 خولەک ماوەی قسەکردنیان پێبدرێ.