كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک، کۆمپانیای گشتیی چیمەنتۆ، کە سەر بە وەزارەتی پیشەسازیی عێراقە، کارمەندەکانی سەرپشک کردووە لە وەرگرتنی چیمەنتۆ لەبری وەرگرتنی مووچە، بەهۆی ئەوەی مووچە لە کاتی خۆیدا دابەشنەکراوە. لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەری گشتیی چیمه‌نتۆ کارمەندەکانی سەرپشک كردووه لە وەرگرتنی پێنج تۆن چیمەنتۆ بە نرخی فەرمی، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی مانگانە 50 هەزار دینار لە مووچەکانیان دەبڕێت. وەزیری پیشەسازیی عێراقیش له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئەو بەڵگەنامەیه‌ی کۆمپانیای گشتی چیمەنتۆی ڕەتکردووەتەوە، کە وەک جێگرەوە بۆ دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران دەریکردووه و پێی وایە ئەو بڕیارە هەوڵی تاکە کەسییە و لەلایەن کارگێڕیی کۆمپانیاکەوە خوێندنەوەی بۆ نەکراوە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ناوەندی وەزارەتیش. مەنهەل عەزیز خەباز، وەزیری پیشەسازی عێراق، لیژنەیەکیشی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیه و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەو کەسانەی ئەو بڕیارەیان دەرکردووە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابرادووی بڵاوكرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "793 هاوڵاتی تر لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون." به‌پێی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 793 هاوڵاتی تری هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و 30 هاوڵاتی تریش به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه و داوای له هاوڵاتیان كرد خۆیان بپارێزن، چونكه ڤایرۆسه‌كه زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6ی ئۆكتۆبه‌ر له گه‌رمیان، ڕۆژنامه‌نوسێكی دیار به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای 40 ڕۆژ له كۆچی دوایی بابه شێخ، ڕابه‌ری ڕۆحیی كۆچكردووی ئێزدییه‌كان، میر و ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیی ئێزدییه‌كان به "ڕێككه‌وتن" ڕابه‌رێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدیه‌كانیش له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان، ورده‌كاریی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو. خه‌یری بوزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "ده‌ستنیشانكردنی ڕابه‌ری ڕۆحیی نوێ بۆ ئێزیان دوای تێپه‌ڕبوونی 40 ڕۆژ ده‌بێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی بابه شێخ، ڕابه‌ری ڕۆحیی كۆچكردووی ئێزیدیه‌كان." به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییه‌كان وتیشی: "چه‌ند كه‌سێك خۆیان بۆ ڕابه‌ری ڕۆحیی ئێزدییه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن، دواتر له‌نێوان میر و ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیی ئێزدییه‌كان "به‌ڕێككه‌وتن" كه‌سێك له‌وانه داده‌نرێت." ڕوونیشیكرده‌وه: "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته ڕابه‌ری ڕۆحیی، مه‌رجه له بنه‌ماڵه‌ی شێخ فه‌خری ئادیانی بێت. پێویسته كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی هه‌بێت، له‌ناو ئێزدییه‌كاندا خۆشه‌ویست و ڕێزلێگیراو بێت، په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌مه‌جۆری باشی هه‌بێت، شاره‌زایی ته‌واویشی له ئایینی ئێزدیان هه‌بێت و له‌لای میر و ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیش په‌سه‌ندكراوبێت." ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕۆحانیی ئێزدییه‌كان، له 5 ئه‌ندام پێكدێت و له‌نزیك ناوچه‌ی شێخان دامه‌زراون، ئێزدییه "میره‌كانی جیهان"، سه‌رچاوه ئایینییه‌كه‌یان بابه شێخه، له‌ساڵی 1995 پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕۆحانی پێسپێردراوه. ئێواره‌ی 1ی ئۆكتۆبه‌ر، بابه شێخ (خه‌رتو حاجی ئیسماعیل)، ڕابه‌ری ڕۆحیی ئێزدییه‌كان له ته‌مه‌نی 87 ساڵی و به‌هۆی كۆرۆناوه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوێنێ دووشەممە، 6ی ئۆكتۆبه‌ر، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك كۆبوونەوە و چه‌ند بڕیارێكیان لەبارەی كەمكردنەوەی ڕۆتین و یەكخستنی ڕێكارەكانی گواستنەوە و تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌وه دەركرد. فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگه‌یاند: "بەمەبەستی یەكخستنی شێوازی كاركردن و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان بەرێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لەهەرێمی كوردستان، دوێنێ لەشاری دهۆك بەرێوەبەرانی هاتووچۆی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك لە باڵەخانەی هاتووچۆی دهۆك كۆبوونەوە. ئەوەشی خستەڕوو: "لەكۆبونەوەكەدا كە ژماره‌یه‌ك لە ئەفسەرانی پلە باڵای هەرسێ بەرێوەبەرایەتییه‌كه ئامادەبوون و بڕیاریان داوه لەسەر یەكخستنی ڕێكارەكانی تۆماركردن و گواستنەوەی "قەیدوبەیەكەوە بەستنی تۆڕی زانیاریە ئەلیكترۆنیەكان" و كۆمەلێك بابەتی تری پەیوەست بە هاتووچۆ. ئه‌م بڕیاره بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی تۆماركرن و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی تۆڕی زانیارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه، له‌مه‌ودوا ئۆتۆمبێلی ژماره هه‌ولێر له كامێراكانی هاتووچۆ بدات له سنوری پارێزگای سلێمانی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، تۆمار ده‌كرێت و زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی ئه‌وه‌لیاتی شوناسی ئۆتۆمبێلی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان گشتگیر ده‌كرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکانی کردووە، ئەگەر هات و حکومەتی عێراق 320 ملیارەکەی نەنارد، ئه‌وا بژارده‌ی ترمان له‌به‌رده‌ستدایه." ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 6ی ئۆكتۆبه‌ر، د. جوتیار عادل، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "پێشتر له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌وه دڵنیاییمان داوه و ئه‌وله‌ویه‌تمان دابه‌شكردنی مووچه‌یه." ئاشكراشی كرد: "كه وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکانی کردووە، ئەگەر هات و حکومەتی عێراق 320 ملیارەکەی نەنارد، ئه‌وا ئێمه دوو بۆ سێ بژاردەیان له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام تاوەکو بەتەواوەتی دیراسەی نەکەین، ناتوانین ئاماژەی پێبکەین و وتیشی، لە ئایندەدا باسی بژاردەکان دەکەین."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێ شەممە 6ی ئۆكتۆبه‌ر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دەیڤد کۆپلی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق، ئامادەیی وڵاته‌كه‌ی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و هاندانی کۆمپانیاکانی ئەمەریکا بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان ، کە بڕیاره مانگی داهاتووش، کۆنفرانسێکی بازرگانی بۆ ئەم مەبەستە ساز بکرێت و وتیشی دەرفەتی زۆر بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمەریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە. مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش جەختی لەوە کردەوە، کە یەکێک لە کارە لە پیشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدانی زیاترە بە کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی بەروبوومی ناوخۆیی و پێشکەشکردنی ئاسانکارییە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ. سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیداڵی کردەوە، کە فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆتایی هاتنی داعشی له عێراق ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا ئه‌و ڕێكخراوه به‌شێوازێكی نوێ و كاریگه‌ر خۆی ڕێكخستووه‌ته‌وه و چالاكییه‌كانی فراوانتر كردووه، به‌تایبه‌ت له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و موسڵ و دیاله. له‌باره‌ی جموجوڵ و زیادبوونی چالاكییه چه‌كدارییه‌كانی داعش له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركو ك و موسڵ و دیاله، عه‌لی حسه‌ینی، وته‌بێژی میحوه‌ری باكوری عێراقی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "له‌ئێستادا داعش خۆی ڕێكخستووته‌وه، جموجوڵی زیاتر بووه و به‌هێزیشه له‌و پارێزگایانه، چونكه له‌لایه‌كه‌وه ناوچه‌كه زۆر فراوانه، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی داعش خۆی تێدا حه‌شارداوه، ئاوی خواردنه‌وه و به‌شێكی زۆری زه‌خیره‌كانی مانه‌وه و شه‌ڕی پارتیزانیی تێدایه، بۆیه به ئاسانی كۆنترۆڵ ناكرێت." سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا جموجوڵ و چالاكییه چه‌كدارییه‌كانی داعش، تاوه‌كو چه‌ند په‌یوه‌ندی به بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكاوه هه‌یه، وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، وتی: "ئه‌مریكا خۆی ئه‌م داعشانه‌ی هێناوه، ئه‌م داعشانه بڕیار له ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن و ئه‌مریكین، بۆیه له‌و ڕووه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌مریكاوه هه‌یه كه ئه‌مریكا خۆی ئه‌مانه‌ی هێناوه، نه‌ك به‌وه‌ی ئه‌مریكا شه‌ڕی ئه‌مانه‌ی كردبێت و ئێستا به كشانه‌وه‌ی داعش جموجوڵی زیادی كردبێت و خۆی ڕێكخستبێته‌وه." له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش دژی داعش ڕایگه‌یاند: "كه هیچ جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌كیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا نییه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه له‌و سنورانه‌ی ئه‌وانی تێدایه، پێشمه‌رگه‌ی تێدا نییه، تاوه‌كو ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن." له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری سه‌ربازی و هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد: "له‌و ڕووه‌وه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه و زانیاری هه‌واڵگری و سه‌ربازی ده‌گۆڕنه‌وه و باسی له‌وه كرد، كه ئه‌وان و پێشمه‌رگه دوو هێزی فه‌رمین و سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی عێراقی فیدراڵن و جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هه‌ركاتێك زانیاری‌یان له‌سه‌ر داعش یان هه‌ر گروپێكی تری چه‌كداریی هه‌بێت، سه‌ره‌وه‌ی خۆمانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و به بڕیاری سه‌ره‌وه‌ی خۆیان ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له هه‌ر كات و شوێنێك بێت." له‌باره‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو كه له‌نێوان هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌وجی 1ی لیوای 3ی پیاده ڕوویدا له خانه‌قین، ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "كه ئه‌وان ڕێزی پێشمه‌رگه ده‌گرن و هه‌وڵ ناده‌ن كێشه له‌نێوانیاندا دروست ببێت و هه‌ر كێشه‌یه‌كیش له‌نێوانیاندا دروست ببێت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن و ناهێڵن بگاته پێكدادانی چه‌كداریی." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگاكانی موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و به‌شێك له ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه، داعش له‌شێوه‌ی گروپی چه‌كداریی بچووك خۆی ڕێكخستووه‌ته‌وه، چه‌ند جارێكیش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری میحوه‌ری كوڵه‌جۆ، له‌ڕێگه‌ی دانانی بازگه‌ی كاتییشه‌وه چه‌ندین هاوڵاتی ئاسایی ئه‌م ناوچانه‌ی ڕفاندووه و دواتر یان كوشتوونی یان به‌رامبه‌ر به پاره‌یه‌كی زۆر ئازادی كردوون، ماوه‌یه‌كیشه هێرش ده‌كاته سه‌ر گونده‌كانی (ئوم حنته و ئیسڵاح و شێرك) و چه‌ند گوندێكی تری ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ی قه‌زای خانه‌قین و به‌و هۆیه‌شه‌وه تائێستا چه‌ندین هاوڵاتی كوژراون، شه‌وی ڕابردووش به (هاوه‌ن) هێرشی كرده سه‌ر گوندی (ئیسڵاح)ی ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ی سه‌ربه قه‌زای خانه‌قین و به‌و هۆیه‌وه پێنج كه‌س برینداربوون، له كه‌ركوكیش هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسی فیدراڵیی عێراق و به‌و هۆیه‌وه پێنج پۆلیسی كوژران.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشووی بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئێزدی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6ی ئۆكتۆبه‌ر، نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند: "بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك و تاوه‌كو 13ی ئۆكتۆبه‌ر پشووی فەرمی دەبێت بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ئێزدی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كه ئه‌و پشووه بەهۆی جەژنی (جەما)ی تایبەت بە ئێزدیەكانەوەیه كە ماوەی حه‌وت ڕۆژ ده‌خایه‌نێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای توشبوون و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به كۆرۆنا له كه‌لار، ئەمڕۆ سێ شەممە (هێرش سه‌نگه‌ری)، په‌یامنێری پێشووی (ئێن ئار‌تی) و (كه‌ی ئێن ئێن) له گه‌رمیان گیانی له‌ده‌ستدا.ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه چه‌ند ڕۆژێكه بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و ده‌ڵێت، پابەندی بڕیار‌و ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن، چونكه بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواوە ڤایرۆسەكە ڕووی لە هەڵكشان كردووە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هه‌رێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی، ئەمڕۆ دوو شه‌ممه، پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 31 پله و سلێمانی 31 پله و دهۆک 31 پله و کەرکوکیش 35 پلە دەبێت. سبەی چوارشه‌ممه‌ش، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 30 پلە و سلێمانی 31 پلە و دهۆک 31 پله و کەرکوکیش 35 پله دەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕێکخراوی (ریچ)ی نێودەوڵەتی، له گه‌رمیان 3 بەنداوی بچووک بۆ گلدانەوەی ئاو دروستده‌كات. دوێنێ دوو شه‌ممه، ڕێكخراوی (ریچ)ی نێوده‌وڵه‌تی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ده‌ستیكردووه به دروستكردنی 3 به‌نداو له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان. بێستوون ژاڵه‌یی، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر داوای ئێمه دوێنێ دووشه‌ممه، 5ی ئۆكتۆبه‌ر، ڕێكخراوی (ڕیچ)ی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ستیكردووه به دروستكردنی 3 به‌نداو له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان." وتیشی: "بەنداوەکان بریتیین لە به‌نداوی (تاڵەوان)، كه دەکەوێتە سنوری ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل توانای گلدانەوەی ئاوی ھەیە بە ڕێژەی 110ھەزار مەتر سێجا، به‌نداوی (کانی گوڵ)، ھەر لە سنوری ناحیەی شێخ تەویلە و توانای گلدانەوەی 101 ھەزار مەتر سێجا ئاوی ھەیە، به‌نداوی (دوانزە ئیمام) لە سنوری قەزای کفری توانای گلدانەوەی 115 ھەزار مەتر سێجا ئاوی ھەیە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای 10 كاتژمێر گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌نجامدرا، دانیشتنه‌كه كۆتاییهات. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌می ئه‌نجامدا، تیایدا سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و وه‌زیری حكومه‌ت بۆ كاروباری په‌رله‌مان و سه‌رۆكی دیوان و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌بوون. له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی پرۆژه یاسای چاكسازی و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی، پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، خانه‌نیشنی و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان، میكانیزمه‌كانی حكومه‌ت بۆ زیادكردنی باجی سه‌ر كۆمپانیاكان و چه‌ند پرسێكی تری خسته‌ڕوو و وتی: "لەم کابینەیە زۆرترین وەزیر هاتوونەتە پەرلەمان، دەبێت واقیعی بین و کۆسپەکانمان لەبارچاوبێت، تێپەڕاندنی ئەم دۆخە کاتی دەوێت و بە جدی کارمان لەسەر چاکسازی کردووە، بەوپێیەی هەموو سێکتەرەکان دەگرێتەوە کاتی دەوێت." له‌باره‌ی نه‌دانی شایسته‌ی دارایی (باج)، له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان و بابه‌تی قه‌یرانی داراییه‌وه، وتی: "تائێستا حەوت کۆمپانیا لەبەر نەدانی شایستەی دارایی (باج)، دراونەتە دادگا و ئه‌و قه‌یرانه‌ش كه دروستبووه، به‌هۆی دابەزینی نرخی نەوت و ڤایرۆسی کۆرۆنا و نه‌ناردنی بودجه‌وه‌یه له‌لایه‌ن به‌غداوه." سه‌باره‌ت به دیارده‌ی قاچاخچێتی كردن له ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "كه لیژنەیەکیان لە ئەنجوومەنی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ بۆ بنبڕکردنی قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەکان پێکهێناوه." له‌سه‌ر گرانی نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌وه كرد: "كه نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان کەمکردووه‌ته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ند ده‌بن." دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رفه‌ت به سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان درا پرسیاره‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌دا ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی بكه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتاران پرسیار و ڕه‌خنه و تێبینی و پێشنیاری خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ستافه‌كه‌ی كرد و وه‌ڵام درانه‌وه. هاوكات، له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان گلەیی ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانتاران كرد و وتی: "په‌رله‌مانتاران به‌رده‌وام گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكی حكومه‌ت نایه‌ته په‌رله‌مان، ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌ت هاتووه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران خۆیان له ده‌ره‌وه‌ن و نایه‌نه ناو هۆڵی په‌رله‌مان." هه‌روه‌ها له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و تیمه‌كه‌یان كرد، له‌مباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ڵامی دانه‌وه و وتی: "هه‌ڵبژاردنێك كراوه، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا خه‌ڵكی كوردستان ئێمه‌ی بینیوه و ئێوه‌شی بینیوه، ده‌نگی به ئێمه داوه و به ئێوه‌ی نه‌داوه، ئێمه‌ی ویستووه و ئێوه‌ی نه‌ویستووه، بۆیه ئه‌توانن چاوه‌ڕوان بن و له هه‌ڵبژاردنێكدا بمانگۆڕن." له‌كاتی قسه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیشدا، به‌هۆی ڕێگری كردنی تیمی پرۆتۆكۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان له بردنی ده‌به‌یه‌ك ئاو بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن ڕزگار محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه، دانیشتنه‌كه پشێوی تێكه‌وت و له كاردانه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌شدا قوباد تاڵه‌بانی، وتی: "وادیاره ئه‌م براده‌ره برسییه‌تی." له‌باره‌ی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیشه‌وه قوباد تاڵه‌بانی به په‌رله‌مانتارانی وت: "له‌كۆی 111 په‌رله‌مانتار، ته‌نها 32 په‌رله‌مانتار خۆی پاراستووه و ده‌مامك و ده‌سته‌وانه‌ی كردووه." پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌می ئه‌نجامدا، له دانیشتنه‌كه‌دا 98 په‌رله‌مانتار پرسیاری جۆراوجۆریان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ستافه‌كه‌ی كرد، دواتر وه‌ڵامدرانه‌وه و ئێستا دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كۆتاییهات.