كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كه‌شناسی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "پله‌كانی گه‌رما به‌ره‌وام ده‌بن له دابه‌زین و ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت." به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبەی پێنج شه‌ممه، 8ی ئۆكتۆبه‌ر لە پارێزگای دهۆک باران دەبارێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له كاتژمێر11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، له كۆبوونه‌وه‌دایه. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌فتانه‌یه و هه‌موو ڕۆژانی چوار شه‌ممه ئه‌نجامده‌درێت بۆ به‌دواداچوونی كاروباری وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان و تاووتوێكردنی ڕه‌وشی هه‌مه‌جۆری هه‌رێمی كوردستان و عێراق و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه دیاری ده‌كرێن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پارێزگاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکەم پارێزگا کە کۆرۆنای تێدا تۆمارکرا، سلێمانی بوو، هەموو شارەکانی تریش دڵنیا دەکەمەوە، کە لە دوو هەفتەی داهاتوودا وەکو سلێمانییان لێدێت و دۆخەکەش بەمجۆرە بەردەوام بێت، کارەساتی مرۆیی ڕوودەدات. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 7ی ئۆكتۆبه‌ر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "تاکە هۆکار بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا خۆپارێزییە، ئەرکی دامودەزگا تەندروستییەکان و حکومەتیشه چارەسەری پێویست دابین بکه‌ن بۆ ئەوانەی کە باری تەندروستییان مەترسیدار و ناجێگیرە." وتیشی، "هۆكاری زیادبوونی كۆرۆنا له سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی بژێوی ژیانی خەڵک، ئەو سەرمایە مرۆییەی كه لە کەرتی تەندروستیدا هەمانە، خراپی بارودۆخی ئابووریی کاریگەری لەسەر دروستکردوون، بۆیه پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەئاستی پێویستدا نیە، ئێستاش لە وەرزی پایزیداین و هاوڵاتیان هەندێک پەتا دەگرن و لێیان قورس دەکات، دواتر پێیان وایە پەتای وەرزییە، به‌ڵام کاتێك دێنه نەخۆشخانەکانی ئێمە بارودۆخیان زۆر خراپ ده‌بێت."ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارێكی تری زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا ئەوەیە، لە کەمپی مەخمور تا کۆیە و کەرکوک و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و هەولێر دێنە سلێمانی، کاتێک گیان لەدەستدەدەن، ئامارەکە لەسەر سلێمانی هەژمار دەکرێت، به‌ڵام لە سلێمانی هەموو ئەو ژمارانەی کە بڵاودەکرێنەوە پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، یەکەم پارێزگا کە کۆرۆنای تێدا تۆمارکرا، سلێمانی بوو، هەموو شارەکانی دیکەش دڵنیا دەکەمەوە، کە لە دوو هەفتەی داهاتوودا وەکو سلێمانییان لێدێت و دۆخەکەش بەمجۆرە بەردەوام بێت، کارەساتی مرۆیی ڕوودەدات. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ چوار شه‌ممه، 7ی ئۆكتۆبه‌ر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "تاکە هۆکار بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا خۆپارێزییە، ئەرکی دامودەزگا تەندروستییەکان و حکومەته چارەسەری پێویست دابین بکه‌ن بۆ ئەوانەی کە باری تەندروستییان مەترسیدار و ناجێگیرە." پارێزگاری سلێمانی وتیشی، "هۆكاری زیادبوونی كۆرۆنا له سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی بژێوی ژیانی خەڵک، ئەو سەرمایە مرۆییەی لە کەرتی تەندروستی هەمانە ،خراپی بارودۆخی ئابووریی کاریگەری لەسەر دروستکردوون، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەئاستی پێویستدا نیە، ئێستا لە وەرزی پایزیداین و هاوڵاتیان هەندێک پەتا دەگرن و لێیان قورس دەکات، دواتر پێیان وایە پەتای وەرزییە، به‌ڵام کاتێك دێنه نەخۆشخانەکانی ئێمە بارودۆخیان زۆر خراپ ده‌بێت."ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارێكی تری زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا ئەوەیە، لە کەمپی مەخمور تا کۆیە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و ژمارەیەک لە هەولێر دێنە سلێمانی، بکاتێک گیان لەدەستدەدەن، ئامارەکە لەسەر سلێمانی هەژمار دەکرێت، به‌ڵام لە سلێمانی هەموو ئەو ژمارانەی کە بڵاودەکرێنەوە ڕاستەقینەن و هیچ کەسێک ناشاردرێتەوە." ئەوەشی خستەڕوو، "قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەکردن لەم قۆناغەدا هیچ سودێک ناگەیەنێت، چونکە ئێستا نەخۆشییەکە چووەتە ناو ماڵەکانەوە و هیچ ماڵێک نیە ئێستا حاڵەتێکی توشبوونی تێدا نەبێت، دەگمەنە خێزانێک بدۆزیتەوە کە بەرکەوتەیان نەبێت، بۆیە لە ئێستادا پێویستمان بە ئیدارەدانە بەشێوازێکی تر کە دوو بنەمایە، خۆپارێزی خەڵک و ئامادەسازیی دامودەزگاكانی دەوڵەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری." استەقینەن و هیچ کەسێک ناشاردرێتەوە." ئەوەشی خستەڕوو، "قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەکردن لەم قۆناغەدا هیچ سودێک ناگەیەنێت، چونکە ئێستا نەخۆشییەکە چووەتە ناو ماڵەکانەوە و ماڵێک نیە توشبوویه‌كی نەبێت، دەگمەنە خێزانێک بدۆزیتەوە کە بەرکەوتەیان نەبێت، بۆیە لە ئێستادا پێویستمان بە ئیدارەدانە بەشێوازێکی تر کە دوو بنەمایە، خۆپارێزی خەڵک و ئامادەسازیی دامودەزگاكانی دەوڵەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردنی ماتۆڕسكیلی ڕاگه‌یاند.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، ئاسایشی قه‌ڵادزێ توانیویانه دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه تاوانی دزینی ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیانیان ئه‌نجامداوه، تۆمه‌تباران له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، كه دزینی ماتۆڕسكیل بووه له‌به‌رده‌م ماڵی هاوڵاتیان. ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، بانده پێكدێت له فڕێنه‌ر و فرۆشیار و ئاسایشی قه‌ڵادزێش به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌و بانده، تۆمه‌تبارانیش به‌فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پشده‌ر و به پشت به‌ستن به مادده‌ی 446 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیركراون.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تەنها لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سلێمانی 15 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: "سلێمانی لە دۆخێكی زۆر مەترسیداردایە، كە پێشتر هەرگیز نەگەشتووینەتە دۆخی لەم جۆرە." شەوی ڕابردوو 6ی 10، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: "تەنها لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە سلێمانی 15 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە." هۆشداریشیان داوه و ده‌ڵێن، سلێمانی لە دۆخێكی زۆر مەترسیداردایە، كە پێشتر هەرگیز نەگەشتووه‌تە دۆخی لەم جۆرە، پێویسته بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین بە زووترین كات ئەم دۆخە تێپەرێنین، گەر نا دۆخەكە بە شێوەیەك دەبێت، هەموو ماڵێك ئازاری كۆرۆنای پێ دەگات.
کۆمپانیای ئەپڵ کاتی نمایشکردن و خستنەبازاڕی ئایفۆن ١٢ ی ئاشکراکرد. کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ" بڕیارە لە ١٣ـی ئەو مانگە لە مەراسیمێکدا ئەپڵ ئایفۆن ١٢ نمایش بکات، رێوڕەسمەکەی ئەپڵ بە ناوی "سڵاو، خێرایی" دەبێ، ئاشکراکردنی ئایفۆنەکە سەرەتای چوونە نێو ٥ جی مۆبایلەکانی ئەپڵە کە تایبەتمەندە لە خێرایی و تەکنەلۆژیای نوێ . بەگوێرەی زانیارییە پشڕاست نەکراوەکان، ئەپڵ چوار جۆری مۆبایل نمایش دەکات (ئایفۆن ١٢ و ئایفۆن ١٢ ماکس، و ١٢ پرۆ و ١٢ پرۆ ماکس ،شاشەی ئایفۆن ١٢ و ١٢ ماکس لە نێوان نێوان ٥ پۆینت چوار و ٦پۆینت یەک ئینج دەبێت ،هاوکات شاشەی پرۆ ١٢ پر و ١٢ پرۆ ماکس لە نێوان ٦ پۆینت یەک بۆ ٦ پۆینت ٧ )دەبێت . چاوەڕواندەکرێت دەکرێت نرخەکان لە ٦٤٩ دۆلارەوە دەستپێبکەن تا سەرووی ١٠٩٩ دۆلار.
رۆژنامەنووسێک وەڵامی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جەلالەوە دەداتەوە کە گوتبووی " له لایه‌ن خه‌ڵكى مافیا و پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه‌وه رێگریم لێده‌كرێت". سەرتیپ وەیسی، رۆژنامەنووسێکی نزیک لە یەکێتی و باڵی لاهور شێخ جەنگییە و لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک بۆ قوباد تاڵەبانی دەنووسێت"كاك قوباد ئه‌وه‌ى پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه بریتییه له ( داناى حاجى صاڵح) كه به رۆژى روناك دار سنەوبه‌ره‌كانى سلێمانى ده‌سوتێنێت و ده‌یكات به پڕۆژه، كه یه‌كێكه له بازرگان و سه‌رمایه‌داره‌كانى نزیك له خۆت و هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ى تۆ له بڕى قه‌ره‌بووكردنه‌وه زه‌وی (200) ملیۆن دۆلارى پێده‌درێت". دەقی پۆستەکەی سەرتیپ وەیسی نامه‌یه‌ك بۆ قوباد تاڵه‌بانى قوباد تاڵه‌بانى له ساڵیادى وه‌فاتى مام جه‌لالدا له نامه‌یه‌كدا بۆ باوكى ده‌نوسێت و ده‌ڵێت : باوكه له لایه‌ن خه‌ڵكى مافیا و پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه‌وه رێگریم لێده‌كرێت. منیش له نامه‌یه‌كدا به قوباد تاڵه‌بانى ده‌ڵێم : * كاك قوباد ئه‌وه‌ى پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه بریتییه له ( داناى حاجى صاڵح) كه به رۆژى روناك دار سنوبه‌ره‌كانى سلێمانى ده‌سوتێنێت و ده‌یكات به پڕۆژه، كه یه‌كێكه له بازرگان و سه‌رمایه‌داره‌كانى نزیك له خۆت و هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ى تۆ له بڕى قه‌ره‌بووكردنه‌وه زه‌وی (200) ملیۆن دۆلارى پێده‌درێت. * ئه‌وانه‌ى پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه به‌شێكى داهاتى مه‌رزى په‌روێزخان بۆ ئیداره‌ى گشتیى ده‌به‌ن و پاشان له‌سه‌ر ئۆرگان و مه‌ڵبه‌ند و كادیران دابه‌شى ده‌كه‌ن. *ئه‌وانه‌ى پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه پشكدارى له‌سه‌دا 35ى كۆمپانیاییه‌كى گه‌وره‌ى وه‌كو "ئاى كیوى" سویدى له‌سه‌ر ناوى رێكخراوى منداڵپارێزان ده‌خه‌نه سه‌ر ناوى كچه‌كه‌یان. *ئه‌وانه پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر فاروقى مه‌لا موسته‌فا و داوا ده‌كه‌ن پشكى له‌سه‌دا دووى خاوه‌نداریه‌تى یه‌كێتیى له كۆمپانیاى ئاسیا سێله‌وه بگوازنه‌وه سه‌ر ناوى خۆیان. *ئه‌وانه پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه له مه‌رزى پاشماخ قاچاخچییه‌تى هێلكه و دونگ و جگه‌ره‌یان له نێوان خۆیان دابه‌شكردوه. * قوباد گیان ئه‌وانه پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه به نا یاسایى كارى بازرگانى به زێڕ له فڕۆكه‌خانه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن. * ئه‌وانه پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه نیوه‌ى زه‌وییه‌كانى سلێمانیان به ناوى خۆیان كردوه. كاك قوباد : دار هه‌ڵبڕه، سه‌گى دز دیاره، بۆیه كه‌س مه‌كه به پیسخۆر و گه‌نده‌ڵ !!!
دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرد. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست باڵکێش کەوتوون، دادگای ناحیەی قۆرەتووی سەر بە قەزای خانەقین، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ محەممەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکردووە و تۆمەتی ساختەکردنی لە نووسراو و پسوولەی داوەتە پاڵ ناوبراو. محەممەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان، بەپێی ماددەی 289ی یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارکراوە و گوایە لە دەروازەی سنووری پەروێزخان ساختەکاریی کردووە. بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراوە و هیچ لێدوانێکیشی لەوبارەوە نەداوە.
ڤیدیۆیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە کە لە ئاهەنگێکدا کچێکی شۆخ و شەنگ سەما بۆ هونەرمەند راغب عەللامە دەکات. ئاهەنگەکە ماڵی بازرگانێکی لوبنانیە و تێیدا ڕاغب عەللامە گۆرانی دەڵێ و لەنێو گۆرانییەکەدا دەستی کچێکی شۆخ دەگرێت و سەمای بۆ دەکات. ئەو کچە ناوی جەوهەرەیە و یەکێکە لە سەماکارە بەنێوبانگەکان، ڤیدیۆکەشی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی"شانازییە لەگەڵ ڕاغب عەللامە سەمام کرد". https://www.instagram.com/p/CF8CJ7LhYSW/
نووسینگەی وەزیری دارایی عێراق ڕیگەیاند، لەسەر راسپاردەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە لە سبەی چوارشەممەوە دابەشکردنی مووچەی دواکەوتووی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی دەستپێبکات و بەردەوامیش دەبێت. ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتی دارایی پابەندە بە جێبەجێکردنی بەڵێن و پابەندبوونە یاساییەکان لەگەڵ کەمی لە رادەبەدری داهاتی وڵات، خوازیاری هاوکارین لەگەڵ پەرلەمان و لایەنە پەیوەندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنی خێرای قەیرانی ئێستای ئابووریی و دارایی وڵات. وەزارەتی دارایی وتیشی" گوشاری دارایی لە وڵات بەردەوام دەبێت، سەرچاوەی سەرەکی داهاتی وڵات لە داهاتی نەوت لە ژێر کاریگەری بەردەوامی دابەزینی خواستی جیهانیی و بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆنایە.هەروەها دەشڵێت تیمی کار بە سەرۆکایەتی وەزارەتی دارایی، "کاغەزە سپییەکە"ی بۆ چاکسازیی ئابووری تەواوکردووە، وەزارەت لە سەروبەندی داڕشتنی کۆتایی بودجەی 2021-2023یە، متمانەیان بەوەیە کە پرۆسەی چاکسازیی و گۆڕانکاریی، هێزی زیاتر بە ئابووری دەدات و دەبێت هۆی بەرزبوونەوەی بژێوی گەل".
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر 10 کیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە کە دوو کیلۆیان لەنێو 10 مەنجەڵدا شاردرابوونەوە. بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژە بەوە دەکات، لە 4-10-2020 دەستیان بەسەر 7.5 کیلۆگرام ماددەی شلەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە سنووری قەزای ئاکرێ گرتووە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە لە ماددەی هۆشبەر، دوو تۆمەتباریش بە ناوەکانی (ف. ئ.م. ) و (ش. ع. س. ) دەستگیرکراون. هەر لە رۆژی 4-10، بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەست بەسەر کیلۆیەک ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ لەنێو شاری هەولێر گیراوە و تۆمەتبارێک بەناوی (ئ. ه. ش) دەستگیرکراوە. دوێنێ دووشەممە 5-10-2020 لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێر و لەکاتی پشکنین، دەستبەسەر بارێک‌دا گیراوە کە بڕی دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری تریاکی تێدا شاردرابووەوە. بارەکە بریتیبووە لە 10 مەنجەڵ کە هەر یەکێکیان 200 گرام ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابووەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌شێك له هاوڵاتیانی گه‌رمیان نیگه‌رانن له ئه‌نجامنه‌دانی نه‌شته‌رگه‌ریی له نه‌خۆشخانه‌ی (شێره‌ی نه‌قیب)ی تایبه‌ت به منداڵبوون له گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه. ژماره‌یك هاوڵاتی گه‌رمیان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن: "له نه‌خۆشخانه‌ی (شێره‌ی نه‌قیب)ی تایبه‌ت به منداڵبوون نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبوون ناكرێت و نه‌خۆشه‌كان ده‌نێردرێن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و له‌وێش به بڕه پاره‌یه‌كی زۆر نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ده‌كرێت و له‌توانایاندا نییه ئه‌و پاره‌یه بده‌ن." تۆڕی میدیایی باڵكێش به‌دواداچوونی بۆ كیشه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی به د. به‌ناز جه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی (شێره‌ی نه‌قیب)ه‌وه كرد، وتی: "ئه‌و ده‌نگۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و قسانه ڕاست نین و نه‌شته‌رگه‌ری كراوه و ده‌كرێت." وتیشی: "هه‌ر ئه‌مڕۆ كه خۆم ئێشكگربووم له نه‌خۆشخانه، زیاتر له پێنج نه‌شته‌رگه‌ریی كراوه، هه‌ر نه‌خۆشێكیش پێویستی نه‌كردبێت، نه‌نێردراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و لێره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ كراوه." (ڕ. م) یه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه‌یه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كردووه و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ نه‌كراوه، به باڵكێشی وت: "منداڵی یه‌كه‌مم له‌و نه‌خۆشخانه‌یه بووه، به‌ڵام بۆ منداڵی دووه‌م دكتۆره‌كه وتوویه‌تی، لێره نه‌شته‌رگه‌ریی ناكرێت، ماوه‌ی ساڵێكه له شاری پزیشكی گه‌رمیان ده‌كرێت. هاوكات، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی (شێره‌ی نه‌قیب)یش جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه تۆڕی میدیایی باڵكێش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاماره‌كانیان بخرێته به‌رده‌ست و به‌دواداچوون بۆ ڕاستی و دروستی كێشه‌كه بكه‌ن.