کوردستان

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەرچوو

06-10-2020
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەرچوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست باڵکێش کەوتوون، دادگای ناحیەی قۆرەتووی سەر بە قەزای خانەقین، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ محەممەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکردووە و تۆمەتی ساختەکردنی لە نووسراو و پسوولەی داوەتە پاڵ ناوبراو.

محەممەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان، بەپێی ماددەی 289ی یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارکراوە و گوایە لە دەروازەی سنووری پەروێزخان ساختەکاریی کردووە. بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراوە و هیچ لێدوانێکیشی لەوبارەوە نەداوە.