کوردستان

هەولێر.. بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لەناو مەنجەڵدا ئاشکرا دەکرێت

06-10-2020
هەولێر.. بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لەناو مەنجەڵدا ئاشکرا دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر 10 کیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە کە دوو کیلۆیان لەنێو 10 مەنجەڵدا شاردرابوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژە بەوە دەکات، لە 4-10-2020 دەستیان بەسەر 7.5 کیلۆگرام ماددەی شلەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە سنووری قەزای ئاکرێ گرتووە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە لە ماددەی هۆشبەر، دوو تۆمەتباریش بە ناوەکانی (ف. ئ.م. ) و (ش. ع. س. ) دەستگیرکراون. 

هەر لە رۆژی 4-10، بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەست بەسەر کیلۆیەک ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ لەنێو شاری هەولێر گیراوە و تۆمەتبارێک بەناوی (ئ. ه. ش) دەستگیرکراوە. 

دوێنێ دووشەممە 5-10-2020 لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێر و لەکاتی پشکنین، دەستبەسەر بارێکدا گیراوە کە بڕی دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری تریاکی تێدا شاردرابووەوە. 

بارەکە بریتیبووە لە 10 مەنجەڵ کە هەر یەکێکیان 200 گرام ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابووەوە.