كاروان كه‌لاری/ باڵكێش داواكاری گشتی بە نوسراوی فەرمی ژماره (242) داوا لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتووچۆی ھەولێر ده‌كات دەست بەسەر ماتۆڕسكیلە بێ مۆڵەت و بێ تابلۆكاندا بگرن. له نوسراوێكی فه‌رمیدا كه ئاراسته‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر كراوه، داواكاری گشتی داوا ده‌كات ڕێكاری یاسایی بگیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئەو كەسانەی كە ماتۆڕسكیل بەبێ مۆڵەت و ساڵانه و بێ تابلۆ لێدەخوڕن، ده‌سبه‌جێ دەستیان بەسەردا بگرن و بكرێنە موڵكی گشتی. ئاماژە بەوەشكراوە، ئاگاداری چێشتخانەكان بكرێتەوە كە خواردن بە دیلیڤەری دابەش دەكەن، نابێ ئەو ماتۆڕسكیلەی كاریان بۆ دەكات ساڵانه و تابلۆیان نەبێت، یان شوفێرەكەی بێ مۆڵەتی لێخوڕین بێت. فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "داواكاری گشتی دواكه‌وت له پشتیوانی كردنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، چونكه ئێمه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌مان ده‌ستپێكردووه و تائێستاش له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانمان ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 3 هه‌زار و 500 ماتۆڕسكیلدا و دواتر تێكیاده‌شكێنین و ڕاده‌ستی كارگه‌ی ئاسنیان ده‌كه‌ین." وتیشی: "له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا 527 ڕووداوی هاتوچۆ له پارێزگای هه‌لێر ڕوویانداوه، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 67 ڕووداویان به‌هۆی ماتۆڕسكیله‌وه بووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی ئه‌و ماتۆڕسكیله بێ تابلۆ و بێ ساڵانه‌دا ده‌گیرێت، له‌پێناو پاراستنی ئارامی شار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٨ی ئۆكتۆبه‌ر، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٨١ ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٢١ ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٧٣ ھەزار دینارە.
لە ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا. کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر رێگەی هەریر-شەقڵاوە، گەنجێک بەناوی دیلمان عەبدوڵڵا فەرەج، بە دەستڕێژی گولـلە کوژراوە کە پیشەی پێشمەرگە بووە. بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر وتیشی" بکوژەکەش هەڵاتووە و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە".
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئێستا تەنیا تۆمەتبارە و ئامادەی چوونە دادگاشە. فراکسیۆنی گۆڕان لە روونکردنەوەیەکیدا دەڵێ" هاوشێوەی ئەم جۆرە کەیسانە دەبێت پارێزراو بێت، لەبەر رەوتی لێکۆڵینەوەو و سەلماندنی تاوانەکە، چونکە تۆمەتباریش دەبێت مافی پارێزراوبێت، ئەم بابەتە دوور لە رێکارە یاسایی و میدییەکان لە راگەیاندن بڵاوکراوەتە کە ئامانج لێی لێدانە لە بزووتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنەکەمان". دادگای ناحیەی قۆرەتووی قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، بە تۆمەتی ساختەکردنی نووسراو و پسوولەی بازرگانی لە دەروازەی سنووری پەروێزخان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ محەممەد شێخ وەهاب، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و چەند کەسێکی دیکە دەرکرد. ڕونکردنەوەی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی فراکسیۆنەکەمان بەناوی محمد شێخ وەهاب لە دادگای لێکۆڵینەوەی خانەقین / قۆرەتو لە گەرمیان کە تۆمەتبارکراوە بە تەزویرکردنی وەسڵی گومرگی ئێمە لە هەموو کەس و لایەنێک زیاتر کار بۆ سەروەری یاسا‌و سزادانی تاوانکاران دەکەین لە کاتی جێگیربونی تاوانەکەیدا بەڵام ئەندامەکەی ئێمە لە ئێستادا تەنها تۆمەتبارەو ئامادەی چونە دادگایە هاوشێوەی ئەم جۆرە کەیسانە دەبێت پارێزراو بێت لەبەر ڕەوتی لێکۆڵینەوەو و سەلماندنی تاوانەکە چونکە تۆمەتباریش دەبێت مافی پارێزراو بێت پاڵپشت بە بنەمای(( المتهم برئ حتی تثبت ادانتە )) ئەم بابەتە دوور لە ڕێکارە یاسای و میدییەکان لە ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتە کەئامانج لێی لێدانە لە بزوتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنەکەمان لە کاتێکدا ئەندامەکەی ئێمە لە دامەزراوەیەکی فەرمیدا کاردەکات و بەپێی مادەی ۳۰ لە یاسای ۳‌ی ساڵی ۲۰۰۹ ی پارێزگاکان دەبێت لەلایەن دادگاوە ئەنجومەنی پارێزگا ئاگادار بکرێتەوەو ناوبراو ئامادە بکات بۆ چوونە بەردەم یاسا بەڵام بەداخەوە لەلایەن پۆلیسەوە چونەتەسەرماڵیان بێ ئاگادارکردن و دوور لە بنەماکانی پاراستنی مافی تۆمەتبار و کەسوکارەکەی دەنگدەران و هەڵسوڕاوانی پزوتنەوەی گۆڕان ئاگاداردەکەینەوە ئێمە لە فراکسیۆن پێشەنگی داکۆکی لە مافی هاوڵاتیان دەبین دەستبردن بۆ داهاتی گشتی بەشێوەی ناڕەوا شەرمەزارو ڕیسوا دەکەین هەرکاتێک هەر ئەندامێکی ئێمە لە دادگا بسەلمێت لەسەری کە تاوانی ئەنجامداوە خۆمان هۆکاردەبین بۆ بە سزا گەیاندنی. فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ۷/١٠/٢٠٢٠
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پێش سەری ساڵ دوایین سەربازی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە. دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی"دەبێت ئەو ژمارە کەمەی لە ژن و پیاوە تێکۆشەرەکانمان کە لە ئەفغانستاندا ماون، تا سەری ساڵ بگەڕێنینەوە." کاتێک کە ترەمپ لە ساڵی 2016 بووە سەرۆکی ئەمریکا، ژمارەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان 10 هەزار سەرباز بوو، بەڵام ئێستا ژمارەیان بۆ 5 هەزار کەمکراونەتەوە.
د.جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستە تەندروستی رێڤەبەری خۆسەر ڕایگەیاند: لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا 112 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و تووشبوویەکیش گیانی لەدەستداوە د.جوان مستەفا ئاماژەی بەوەشکردووە: تووشبووەکان 36 پیاو و 49 ئافرەتن. تا ئێستا 2158 کەس لە رۆژئاوای کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 530 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و 74 تووشبووشیان گیانیان لەدەستداوە. لە هەموو سووریاش، 4504 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەزار و 198 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 212 تووشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/7 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا. بە گوێرەی راگەیەنراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە کرا لە بەر ڕۆشنایی خۆگونجاندن لە گەڵ خشتەی مانگانەی خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە . بۆ ئەم مەبەستەش ، ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتی دارایی وئابووری ڕاسپارد،ڕێکاریی کارگێڕیی و دارایی پێویست لەمبارەیەوە بگرێتەبەر. پاشان لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی، ڕاپۆرتی سێ مانگی یەکەمی کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە ( 2) ی ساڵی 2020 خستەڕوو، کە تێیدا بڕیار‌و پەیڕەو ڕێنمایی و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساکە ڕوونکراونەتەوە ، لە گەڵ خستنەڕووی پلانی حکومەت، بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی جێبەجێکردنی بەشەکانی تری یاسای چاکسازی ، لە لایەن وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ، لە ئایندەیەکی نزیکدا ، ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات هەروەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاپۆرتی خۆیدا لە بەردەم پەرلەمان ، ئاماژەی پێدابوو.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كفری چاندنی حه‌وت هه‌زار نه‌مامی ڕاگه‌یاند و ده‌یانه‌وێت ده‌روازه‌كان و چه‌ند شوێنێكی تری شاره‌كه‌ی پێ سه‌وز بكه‌ن. قادر وه‌یس، سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری به تۆری میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كفری بڕیارمانداوه حه‌وت هه‌زار نه‌مام له شاره‌كه‌دا بچێنین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له 2ی مانگه‌وه ده‌ستمان به‌م هه‌ڵمه‌ته كردووه و قۆناغی یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی كفری- خورماتوومان ته‌واو كردووه." وتیشی: "له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌ستمان به قۆناغی دووه‌م كرد و به هاوكاری فه‌رمانگه‌كانی كفری و قایمقامیه‌ت و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان توانیمان به‌شێك له‌و حه‌وت هه‌زار نه‌مامه‌ی كه ئاماده‌مان كردوون له پانتایی دوو دۆنم له ده‌روازه‌ی كفری - كه‌لاردا بچێنین." باسی له‌وه‌شكرد: "كه شوێنه‌كانی تریشیان ئاماده كردووه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، مەبەستیش له‌م هه‌ڵمه‌ته زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی و بایەخدانە بە ژینگه‌ی شاره‌كه."
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئەو چاکسازییەی حکومەت جیبەجێی کردووە، تەنیا لە مووچەی پەرلەمانتارانی پێنج خولەکەی پەرلەمان، زیاتر لە 850 ملیۆن دینار بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە. بەهمەن کاک عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو چاکسازییەی پەرلەمان پەسندی کردووە و حکومەت جێبەجێی دەکات، مووچەی پلەباڵاکان 50٪ کەمدەکرێتەوە، بەڵام رەچاوی ساڵانی خزمەت و بڕوانامە دەکرێت، بەو پێیەش زۆربەی پلەباڵاکان کە ژمارەیان نزیکەی 750 پلە باڵایە، مووچەیان 50-70٪ کەمدەکرێتەوە. بەهمەن کاک عەبدوڵڵا گوتی" لە پێنج خولی پەرلەماندا 444 پەرلەمانتار هەبوون و هەن، مووچەی هەموویان 50-70٪ کەمکراوەتەوە، بەو پێیەش تەنیا لە مووچەی پەرلەمانتاران زیاتر لە 850 ملیۆن دینار بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە".
كاروان كه‌لاری/ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاو كردوە و ڕایگه‌یاند: "886 كەسی تر لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون." بەپێی ئامارەكەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 886كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و 29 كەسی تریش بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 7ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانیش هۆشدارییان به هاوڵاتیاندا و ڕایانگه‌یاند، كه سلێمانی له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكی مرۆیی مه‌ترسیداردایه و ڕۆژ به ڕۆژ ئاماره‌كانی توشبوون و مردن به كۆرۆنا ڕوو له هه‌ڵكشان ده‌كه‌ن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: "تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووه كە لەلایەن دادگای هەولێرەوە داواكراوه.بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە: "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێره‌وه لە بوونی تۆمەتبارێكی داواكراو كە له شاری سلێمانییه، لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووه و توانیومانه تۆمەتبارەكە دەستگیربكه‌ین."ئاماژەی بەوەشكردووه: "تۆمەتباره‌كه به یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن دادگای هەولێرەوه داواكراوە، بەهۆی ئەوەی لەساڵی 2017دا كەسێكی كوشتووه.ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "تائێستا تۆمەتباره‌كه بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی سلێمانی ڕاگیراوە و دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان، ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر دەكرێتەوە."
چاپی دوومی کتێبی "ڕاستنووسی" کە لە نووسین و ئامادەکردنی "کوردۆ شابان"ـە، بۆ جاری دووەم چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. کوردۆ شابان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، کتێبی ڕاستنووسی لە بیرۆکەیەکی بچووکەوە دەستی پێ کرد. کاتێک سەرنووسەری یەکێک لە ماڵپەڕەکان بووم، بەهۆی خراپیی زمانی هەواڵنووس و هەواڵنێر و پەیامنێرەکانەوە، لەسەر بنەمای ڕێنوێنییەکانی ئەکادیمیای کوردی، مەلزەمەیەکم بۆ ستافەکەم دروست کرد، تێیدا بریتی بوو لە هەندێ ڕێسای ڕێنووس و چاککردنەوەی هەڵە باوەکانیان و خاڵبەندی. وتیشی: ئەم کتێبەی من، یەکەم بەرهەمە لە مێژووی کورد، بەجارێ هەر سێ جومگەکەی نووسین لەخۆ بگرێت و ئاوا کورت و پوخت بێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دۆخی کۆڕۆنا نەبوایە، ئێستە ڕەنگە لە چاپی چوارەم بوومایە، چونکە ئەم کتێبە، زادەی خەیاڵی نووسەرێک نییە، بەڵکوو هەمووی بنەمان بۆ هەر کەسێک دەیەوێ زمانی نووسینەکانی خاوێن بکاتەوە.