ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن. لە بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات ئەمڕۆ هەینی 9/10 شاندێک بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ دەچنە بەغدا. هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە مەبەست لە چوونی ئەو شاندە بۆ ڕێککەوتنە لە گەڵ حکومەتی فیدڕاڵی. بۆ ئاسایی کردنەوەی باردۆخ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ قەزای شەنگال. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2014 وە بە هۆی هێرشی داعش بۆ ئەو ناوچەیە باردۆخی قەزای شەنگال ئاڵۆزی و کێشمەکێشی سوپایی و گروپە توندڕەوەکان تێیدا بەردەوامە.
بە پێی وتەی پزیشکی تایبەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێشبینی ئەوە دەکەن کە دۆناڵد ترامپ لە ڕۆژی شەممە دەتوانێنت بگەڕێتەوە سەرکارەکانی. پزیشکەکان ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە سەرۆکی ئەمریکا، وەڵامدانەوەی جەستەی لەگەڵ دەرمانی چارەسەرییەکانی بە شێوەیەکی باش بووە و دەتوانێت لە هەفتەی نوێ چالاکییەکانی ئەنجام بدات. ئەمە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترامپ بە هۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، دیبەیتی دووەمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەگەڵ جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان دوخرا بۆ 22 ی ئۆکتۆبەر.
هونەرمەندی ناسراوی ئێرانی محەمەد ڕەزا شەجەریان کۆچی دوایی کرد. شەجەریان چەند ساڵێکە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت و ساڵی 1940 لەدایکبووە.
دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی عێراق رایگەیاند، چەند مافیا و بازرگانێکی "مەترسیدار"ی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە. دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ"دوای لێکۆڵینەوە و چاودێرییەکی وردی چەند کەسێکی تۆمەتبار، ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، توانی مەترسیدارترین گرووپی مافیایی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکات کە لە پێنج کەس پێکهاتوون". ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان بڕێکی زۆر ماددەی کریستاڵ و حەب و پێکهاتەی جیاوازی بێهۆشکەریان پێبووە و "تۆمەتبارەکان رادەستی دادگا کراون بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا لەسەریان".
٧٩٣ کەس لە هەرێمی کوردستان، تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون. لە ڕاگەیندراوی ڕۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردۆتەوە و کۆپییەکی ڕاگەیاندراوەکە دەستی "باڵکێش" کەوتووە. تێیدا ئاماژە بەوە دەکات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣١ کەس گیانیان لە دەست داوە. لە هەمان کاتدا ٣٣٨ کەس چاکبوونەتەوە. ئامارەکان بەم جۆرەیە: ١. پشکنین: (٦٠١٧ پشکنینی نوێ)(٢١٥٢ هەولێر)(٩٢٦ سلێمانی، ١٧٢ گەرمیان، ٩٧ ڕاپەرین)(٢٦٣٦ دهۆك)(٣٤ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٧٩٣ تووشبووی نوێ)(٢٨١ هەولێر)(١٦٦ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان، ٣١ ڕاپەرین)(٢٦٥ دهۆك)(٢٤ هەڵەبجە)٣. چاکبوون: (٣٣٨ چاکبوون)(١٠٥ هەولێر)(١٦ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان)(١٦٢ دهۆك)(٢٨ هەڵەبجە)٤. مردن: (٣١ مردن)(٤ هەولێر)(١٣ سلێمانی، ٦ ڕاپەڕین)(٤ دهۆك)(٤ هەڵەبجە)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٥٠٩٢٤٣ (١٨٤٩١٧ هەولێر، ١٢٣٦٦٧ سلێمانی، ١٩٦٠٣٦ دهۆك، ٤٦٢٥ هەڵەبجە)تووشبوون ٥٣٥٤٩ (١٩٧٤٩ هەولێر، ١٧٢٧٠ سلێمانی، ١٤٦٠٨ دهۆك، ١٩٢٢ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٣٦٥٠ (١٥١١٣ هەولێر، ١٠٥٨٤ سلێمانی، ٦١٢٣ دهۆك، ١٨٣٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٧٩٦٢ (٤٠٤٣ هەولێر، ٥٦٩٥ سلێمانی، ٨١٨٠ دهۆك، ٤٤ هەڵەبجە)مردن ١٩٣٧ (٥٩٣ هەولێر، ٩٩١ سلێمانی، ٣٠٥ دهۆك ، ٤٨ هەڵەبجە)
لە باڵەخانەکانی پارک ڤیوو-ی شاری هەولێر، کچێکی بە رەچەڵەک ئەندەنوسی لەکاتی کارکردن‌دا لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەکە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی پارک ڤیوو لە هەولێر، کچێکی بە ڕەچەڵەک ئەندەنوسی تەمەن 35 ساڵان بەناوی "چینی سوارج" کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە. هۆگر عەزیز وتیشی" ئەو ژنە ماوەی دوو ساڵە هاتۆتە هەرێمی کوردستان و خزمەتکاریی ماڵان دەکات، لەکاتی پاککردنەوەی پەنجەرەدا پێی خزیوە و کەوتۆتە خوارەوە و دوای چەند خولەکێک گیانی لەدەستداوە".
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش لە یادی 68 ساڵه‌ی لە دایکبوونی ڤلادمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕوسیادا، وڵاتەکەی جۆرێکی نوێی موشەکی تاقیکرده‌وه، کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە سوپاسالاری ڕوسیا په‌یوه‌ندی به ڤلادیمێر پوتنه‌وه كردووه و باسی له‌وه كردووه، "كه توانیویانە موشەکی (تسێرکۆن) تاقیبکەنەوە، کە خێراییەکەی لە دەنگ زیاترە و بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەشی پێکاوە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "كه موشەکەکە ئامانجەکەی لە دووریی 450 کیلۆمەتر لە ماوه‌ی 4 خولەک و نیودا پێکاوە"، کە ئەو خێراییە لە خێرایی دەنگ زیاترە. ئاشكراشی كردووه، "كه ڕۆژی سێ شەممە موشەکەکە تاقیكراوه‌ته‌وه، کە لەسەر کەشتی ئەدمێڕاڵ گورشۆڤ لە دەریایی سپییەوە ئاڕاستەی دەریای بارێنتس کراوە". له‌و باره‌یه‌شه‌وه، ڤلادمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، "كه ئەوە ڕووداوێکی گەورەیە بۆ سوپای ڕوسیا و ته‌واوی ڕوسییه‌كان و وڵاتەکەمان". ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ڤلادیمێر پوتن دەیەوێت هەژموونی سەربازیی ڕوسیا لە جەمسەری باکووردا زیاتربێت، ئەوەش بە پەرەپێدانی نەوەیەکی نوێی چەک و موشەکەکانی وڵاتەکەیان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 32 پلە و سلێمانى 29 پله و دهۆک 30 پله و کەرکوک 35 پلە دەبێت. سبەینێش، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 32 پلە و سلێمانى 30 پله و دهۆک 31 پله و کەرکوکیش 35 پلە دەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە پێنج كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون. محەمەد فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین وتیشی: "سێ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ و بنكەی ئاسایشی زەڵێ كە بڕی دوو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵیان پێبوە دەسگیركراون." ئەوەشی خستەڕوو: "كه دوو تۆمەتباری دیكە لەلایەن ئاسایشی ئیسێوەی سەربە ئاسایشی قەڵادزێ كیلۆیەك و 100 گرام مادەی هۆشبەره‌وه لەجۆری كریستاڵ دەسگیركراون."
ڕاهێنەری یانەیەکی میسری لەناو یاریگا کەوتە سەر زەوی و گیانی لەدەستدا. ئەکرەم حەفیلە، ڕاهێنەری یانەی ئەهلی فارسکور-ی میسری، بەهۆی نەخۆشییەکی کوت و پڕ، لەناو یاریگادا بەبەرچاوی یاریزانەکانییەوە دەکەوێتە سەر زەوی و گیان لەدەستدەدا. هەرچەندە بە خێرایی راهێنەرەکە دەگەیەننە نەخۆشخانە، بەڵام لە رێگا گیان لەدەستدەدات. https://twitter.com/M_El7lawany/status/1313869937224699904?s=20
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بكوژی ئه‌و پیاوه ڕه‌شپێسته‌ی ئه‌مریكای چه‌ند مانگێك ڕووبه‌ڕووی خۆپیشاندان و پشێویی كرده‌وه، ئازادكرا. میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، كه به بریاری دادگای ئه‌مریكا دێریك شۆڤین، ئه‌فسه‌ری پۆلیس و بكوژی جۆرج فلۆیدی به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دۆلار ئازاد كردووه و چەند مەرجێكیش لە بەرامبەر ئازادكردنیدا دانراوه. دێریك شۆڤینی، ئه‌فسه‌ری پۆلیسی شاری منیاپولیسی ویلایه‌تی مینه‌سۆتای ئه‌مریكا، كه به تۆمه‌تی كوشتنی جۆرج فلۆیدی ڕه‌شپێست تاوانباركرابوو، به‌كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دۆلار ئازادكرا، چه‌ند مه‌رجێكیش بۆ ئازاكردنی دانراوه كه بریتین له لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو ناسنامه‌یه‌ك كه مۆڵه‌تی ده‌دات له هێزی پۆلیسی چه‌كبه‌ده‌ستدا كاربكات، ئاماده‌بوونی له هه‌ركاتێك دادگا داوایكرد، ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی نه‌گۆڕێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌ی جۆرج فلۆیده‌وه نه‌كات و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش به‌كارنه‌هێنێت. پارێزه‌ره‌كانی دێریك شۆڤین، هه‌ندێك به‌ڵگه‌یان له دادگا خستبووه‌ڕوو كه تێیدا، باسیان له‌وه‌كردبوو، جۆرج فلۆید به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، وه‌ك له‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌ژنۆی ئه‌فسه‌ره‌كه‌وه بووبێت. به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی میدیاكانی ئه‌مریكا ، له 25ی ئایاری ئه‌مساڵدا، جۆرج فلۆید له‌ناو ماركێتێكدا بووه و خاوه‌ن ماركێته‌كه پۆلیسی له سپیكردنه‌وه‌ی پاره ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كاتێك پۆلیسه‌كان ده‌گه‌ن، جۆرج فلۆید ده‌ستگیرده‌كه‌ن و دێریك شۆڤین ئه‌ژنۆی ده‌خاته سه‌ر گه‌ردنی و ئه‌گه‌رچی فلۆید داوای لێده‌كات لێی دووربكه‌ێته‌وه، چونكه هه‌ناسه‌ی ته‌نگه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام گیانی له‌ده‌ستدا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نرخی دراوه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ 8ی ئۆكتۆبه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه: 100 دۆلار به 123 هه‌زار و 750 دیناره. 100 پاوەن بە 159 هەزار دینارە. 100 یۆرۆ بە 145 هه‌زار و 500 دینارە. 100 ھەزار تمه‌نی ئێرانی به چوار هه‌زار و 300 دیناره. 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار دینارە.