کوردستان

هەولێر.. کچێکی ئەندەنوسی لەباڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

08-10-2020
هەولێر.. کچێکی ئەندەنوسی لەباڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە باڵەخانەکانی پارک ڤیوو-ی شاری هەولێر، کچێکی بە رەچەڵەک ئەندەنوسی لەکاتی کارکردندا لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەکە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی پارک ڤیوو لە هەولێر، کچێکی بە ڕەچەڵەک ئەندەنوسی تەمەن 35 ساڵان بەناوی "چینی سوارج" کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە.

هۆگر عەزیز وتیشی" ئەو ژنە ماوەی دوو ساڵە هاتۆتە هەرێمی کوردستان و خزمەتکاریی ماڵان دەکات، لەکاتی پاککردنەوەی پەنجەرەدا پێی خزیوە و کەوتۆتە خوارەوە و دوای چەند خولەکێک گیانی لەدەستداوە".