ئەمڕۆ شەممە 2020/10/10، ئاگربەستی مرۆیی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بە سەرپەرشتی ڕووسیا جێبەجێ دەکرێت. سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، دوای زیاتر لە 10 کاتژمێر گفتوگۆ کردن لەسەر پرسەکانی نێوانیان، هەردوو وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمینیا، لە مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا، ڕێککەوتن لەسەر دەستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی ئاریشەکانی هەرێمی قەرەباخ، هەروەها وەستاندنی هەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە 27ی ئەیلوولی ئەمساڵ، پێکدادانی سەربازی لە نێوان هێزە وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستی پێکرد و زیاتر لە 300 سەرباز و هاوڵاتی سڤیل بوونە قوربانی.
دیبەیتە چاوەڕوانکراوەکەی دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن، بە فەرمی ھەڵوەشێنرایەوە. دەستەی سەرپەرشتیکارانی دیبەیتەکانی بانگەشەی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بە فەرمی ھەڵوەشانەوەی بەشی دووەمی دیبەیتەکەیان ڕاگەیاند. دیبەیتی نێوان ترەمپ و بایدن، لە چوارچێوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدایە، بەڵام زیاتر لە ھەفتەیەکە ترەمپ تووشی کۆرۆنا بووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، سبەی شەممە 2020/10/10، پرۆسەی وەرگرتنی دهرچووانی پۆلی دوانزهی ئامادهیی له زانكۆ و پەیمانگاكانی ههرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) رۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى دهكهوێته كار.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە بارەی ئەو ڕێککەوتنە بڵاوکردەوە کە ئەمرۆ هەینی 2020/10/9 لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ئیمزا کرا لە پێناو ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شەنگال. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شەنگال ، ئەنجامی کارکردنی جیددی و دانوستانی چەندین مانگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییە ، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکانی شەنگال کە ڕووبەڕووی ئازار و مەینەتییەکی زۆربوونەوە لە سەر دەستی تیرۆریستانی داعش. بێگومان ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال ، ڕۆلێکی گرنگی دەبێت لەوەی خەڵکی ناوچەکە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. هەردوولا ڕێککەوتووین لە سەر ئەوەی، شەنگال لە ڕووی ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە، بە شێوەیەکی هاوبەش بەڕێوە ببرێت. ئەم ڕێککەوتنەش سەرەتایەکە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور.دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە ، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڕێز مستەفا کازیمی ، گفتوگۆمان دەربارەی ڕێککەوتنەکە کرد و سوپاسی تیمی هەردوولا دەکەین بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم ڕێککەوتنە گرنگە. ئەمە بەڵگەیە بۆ ئەوەی، ئەگەر هەماهەنگیی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هەبێت ، دەتوانین زۆر دەسکەوتی دیکەش بە دەست بهێنین لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش . ئێمە پشتگیریی لە هەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین لە پێناو بنیاتنانەوەی ئەو وێرانکارییەی، تیرۆریستانی داعش لە شەنگال ئەنجامیاندا. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خاتوو جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بکەم، بۆ پشتیگریی و بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی لە بە ئەنجام گەیشتنی ئەم ڕێککەوتنەدا. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2020/10/9
ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، بەھۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا چەند ڕۆژێکە لەژێر چاودێریی پزیشکدایە. قادری حاجی عەلی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، نزیکەی ھەفتەیەکە تووشی کۆرۆنا بووە و لەچەند ڕۆژی رابردوودا بەھۆی ھەناسە تەنگییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکرا. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، ئێستا تەندروستی ناوبراو باشتر بووە، بەڵام ھێشتا لە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی لە ژێر چاودێریدایە. قادری حاجی عەلی، یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی گۆڕان و چەند ساڵێکە زوویربووە و کاری سیاسیی ناکات.
دیار عادل - باڵکێش وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ ھەینی دۆخی بەپەلەی نالەباری لە سیستەمی تەندروستی وڵاتەکەی ڕاگەیاند. ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی بڕیاری ڕاگرتنی ھەموو جۆرە نەشتەرگەرییەکی لە نەخۆشخانەکانی ئێران ڕاگەیاند. تەنھا ئەو حاڵەتانە نەبێت کە زۆر پێویستن. ھۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دەرفەت بدرێت پێشوازی زیاتر لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکەن لەگەڵ تەشەنەکردنی زیاتر ڤایرۆسەکە. وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەوەی ڕاگەیاندووە لە ڕۆژی شەممەوە دەست بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەکرێت لە تارانی پایتەخت. ئەمڕۆ ھەینی وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی ڕاگەیاند کە 4142 کەس توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون و 210 کەسێش مردوون. دۆخی تەندروستی لە وڵاتی ئێران ناجێگیرە. ژمارەی تووشبووان لە وڵاتە نزیکەی 492,378 کەسە و 28,098 کەسیش مردوون
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە 10/10/2020 دەوامی فەڕمی قوتابخانەکان دەستپێدەکات. کەمێک بەر لە ئێستا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەڕمی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆژی شەممە 10/10/2020 دەستپێکی دوامی فەڕمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی لە ناوەندی قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان. هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلکترۆنییە بۆ قوتابیانی قۆناغی سێهەمی بنەڕەتی تاکو قۆناغی یازدەی ئامادەیی. لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، جەخت لە پابەندبوون بە ڕێنمایی خۆپارێزی و تێکەڵ نەبوونی قوتابیان و بەستنی ماسک کراوەتەوە. هەروەها بۆ ئەو قوتابخانانەی لە گوندەکانن هێڵی ئینتەرنێتی پێویستیان لە بەردەست نییە و ژمارەی قوتابیانیان کەمە، پێویستە پابەند بن بە ڕێنمایی خۆپارێزی و بە کارهێنانی ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان بپارێزن. ئەم بڕیارە لە دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوو، وەزارەتی پەروەردە بەهۆی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سیستەمی بەشێکی زۆر لە قۆناغەکانی قوتابخانەکان بکات بە ئەلکترۆنی.
کەمێک بەر لە ئێستا، نووسەر و شاعیر کورد مەهاباد قەرەداغی بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانی لە دەستدا ئەم بابەتە نوێ دەکرێتەوە...
12 کەسی دیکە لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاو کردووەتەوە و لەو ماوەیەدا 1633 پشکنین بۆ ڤایرۆسەکە کراون. ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەیە: ١. پشکنین: (٥٣١٣ پشکنینی نوێ)(١٦٣٣ هەولێر)(٩١٠ سلێمانی، ١٣٩ گەرمیان)(٢٥٩٧ دهۆك)(٣٤ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٨٣٨ تووشبووی نوێ)(٢٠٦ هەولێر)(٢٥٢ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)(٣٣٣ دهۆك)(١٩ هەڵەبجە)٣. چاکبوون: (٤٧٨ چاکبوون)(١٠٦ هەولێر)(٢٦ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)(٢٩٦ دهۆك)(٢٥ هەڵەبجە)٤. مردن: (١٢ مردن)(١ هەولێر)(٣ سلێمانی)(٨ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٥١٤٥٥٦ (١٨٦٥٥٠ هەولێر، ١٢٤٧١٦ سلێمانی، ١٩٨٦٣١ دهۆك، ٤٦٥٩ هەڵەبجە)تووشبوون ٥٤٣٨٧ (١٩٩٥٥ هەولێر، ١٧٥٥٠ سلێمانی، ١٤٩٤١ دهۆك، ١٩٤١ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٤١٢٨ (١٥٢١٩ هەولێر، ١٠٦٣٥ سلێمانی، ٦٤١٩ دهۆك، ١٨٥٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٨٣١٠ (٤١٤٢ هەولێر، ٥٩٢١ سلێمانی، ٨٢٠٩ دهۆك، ٣٨ هەڵەبجە)مردن ١٩٤٩ (٥٩٤ هەولێر، ٩٩٤ سلێمانی، ٣١٣ دهۆك ، ٤٨ هەڵەبجە)
ئەمڕۆ هەینی لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دەستنیشانکرا. سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ برایت ڕەیس ئەندرسن ئاشکرای کرد ئەمڕۆ هەینی لە ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج، ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی بوو بە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2020. بۆ بە دەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ، 318 کاندید هەبوون کە 211 کەسایەتی و107 ڕێکخراو و دامەزراوە بوون. ساڵانە دامەزراوەی نۆبڵ لە چەندین بوار خەڵات بەسەر کەسایەتی و دەمەزراوەکان دابەش دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 9-10 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی. بازاڕی زێڕ و دراوی بیانی لە هەرێمی کوردستان، نرخی ڕۆژیان خستەڕوو. بە جۆرێک کە نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە، بەڵام نرخی دراوە کانی دۆلاری ئەمریکی و یۆڕۆ و پاوەندی ئەستەرلینی جێگیرە. لەگەڵ ئەوەشدا نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە دابەزینی بەردەوامدایە. هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا و نەوتی برێنت بەرزبوونەوە. سەرجەم نرخەکان لێرە بزانە GoldOz: 1912$24K: 380,00021K: 332,00018K: 285,000Lira 22K= 405$ ?️Oil:BRENT: 43.35$WTI: 41.2$ ???100$= 123,750100€= 144,000100£= 157,000100$=793 لیرەی تورکی100$= 2,930,000 تمەن (نەقدی)100$= 3,020,000 تمەن (حەواڵە)
پۆلیسی ئەڵمانیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ قرژاڵێک دەردەکات.دوای ئەوەی پۆلیسی شاری فرایبۆرگ لە باشووری ئەڵمانیا لەلایەن ژنێکەوە ئاگادارکرایەوە لە بوونی گیاندارێکی نامۆ لە ماڵەکەی، پۆلیس دەستبەجێ دەگەنە شوێنی رووداوەکە و دەبینن قرژاڵێک چووەتە خانووەکەی.ئەفسەری پۆلیسەکان، فەرمانی دەستگریکردن بۆ قرژاڵەکە دەردەکەن و لە ماڵەکە دەیبەنە دەرەوە.